پشێوی کەرکوک و دێرزور، ال بارزان و تورکیا

Thursday, 07/09/2023, 22:58

2859 بینراوە


بۆئەوەی سەرەداوی ڕوداوەکەو سەرجەم ڕووداوە خوێناویەکانی دیکە کەبە پیلانی ناتۆ و ناتۆییەکان بەرپاکراوە، بە پیویستی دەزانم کە کورتەیەک کە کتێبەکەی خاتوو " لیسلی جین" بەناوی ( قووتابخانەی هەردوو ئەمەریکا) باس بکەین، خاتوو لسیلی جین، سەرۆکی زانکۆی "ڤاندەربیتە، لەئەمەریکای باکور،  پڕۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆجیە، واتا زانستی مرۆڤ ناسی وتوێژەری سیاسەتی کەڵەگای تیرۆر و تووندوتیژی ناتۆ.
واتا ئەوەی ئەوەی کەلە مەدیکانەوە هەمیشە کردویانە بەداهۆڵی ژەهری ماری ٧سەر. گەلانی هەژاری جیهانی پێ لە خشتەدەبەن، ئارمە ساختەچێتیە بریقەدارەکەی دیموکراتی و مافی مرۆڤە، سەراپا بەدرۆدەخاتەوە، ساویلەکەی گەلانیش هاوکارە کەلەخشتە دەبرێن و گەلانی جیهان خەڵتانی خوێن دەکەن، سامانیان تاڵان دەکەن، شۆڕشگێڕيکانیان دەکوژن، هەروەک ئۆسکار وایلد شاعیر، نوسەر، شانۆکاری بلیمەتی ئێرلەندی ئەفەرموێت (دیموکراتی واتا تێهەڵدانی خەڵک بە کووتەک،لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا) ، با وای دانێنن کە وایلدید هیچی لەبارەی دیموکراتیەوە نەوتبێت، خۆهەر هەموومان ئاگاداری ڕەوشی عەلی گابۆنینن، کەبە دیموکراسی دەسەڵاتی گرتە دەست، خۆ ئەمەریکای باکورمان لە پێشچاوە، وا ٢٠٠ ساڵە دیموکراتیە، کەچی دەسەڵات هەمیشە بەدەست دوو کۆمەڵی خوێن خۆرەوەیە، مێژووش ئەڵێ کە هیتلەر بە لەهەر شەفافترین شێوازی هەڵبژاردندا دەسەڵاتی گرتە دەست، خۆ گەمەی شەلاتیەکانی خێڵی مچە بارزانی وبلەی ئەحەڕەشیش بەدیدی خۆمان دەبین.
بەکورتی خانمی لیسلی جین لەکتێبەکەیدا ئەڵێ ئەمەریکای باکور،سوپایەکی ٦٠ هەزار سەربازی پەروەردەکرد، ئەو سەربازانە پەروەردەکران،کە بە دڕنندەترین شێوە ئەشکەنجەی نیشتیمانپەروەیاندا،لە نێوان ٨٠ هەزار بۆ ١٢٠ هەزار، کەسانی نیشتیمان پەروەر و تەنانات قەشەیان تیرۆرکرد، بە هەزرانیان لە فڕۆکە بەردایە ناو دەریاکان، ئەمەش کاتێک ئاشکرابوو، کە زریانی " ئێلنینۆ" دەستی پێکرد، تەرمەکانیان بەرەو کەنار دەریاکانی ئەرجەنتینا بەڕێکرد، هەروەها خانمی لیسلی جین ئەڵێ ٧ ووڵاتی دیموکراسیان ڕوخاند، لە جێگاشیان کەسانی شەلاتی سەرسەریان دانا، ٤ کەسیش لە پەروەردەکراوانە بوونە سەرۆک، ( هەرکە لە وخوێدنەوەدا گەیشتمە ئەو باسەی کە خەڵکیان لە فڕۆکەبەرداوەتە خوارەوە، یەکسەر بیرم بۆ ئەوەچوو، کەئەو دوو گوندیەی کە تورکیای سوڵتان ئەردۆغانی فاشی لە فڕۆکە بەریدانە خوارە، دڵنیابووم کە فڕۆکەوانە تورکە وەحشیە، پەروەردەی هەمان قووتابخانەیە کە خاتوو لسیلی جین باسیان لێوە دەکات.
 https://stockholmcf.org/kurdish
هەروەکوو هەر هەموو مەدیکانی جیهان بڵاویان کردەوە، کەئەمەریکا هەزارانی لە سوپای دەریای ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بە بەهانەی دژایەتی ئێران، هەربەگەیشتنی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا ونەگەیشتنیان، یەکسەر، کوشتن و تەقینەوە لە لوبنان دەستی پێکرد، هەروەها هەفتەی ڕابردووش، پشێوی وئاڵۆزیش گەیشتە هەردووبەشی نیشتیمان، هەر هەموو ئاگادارین کە تورکیای فاشی، وەک سەگێکی خوێڕی، داردەستی ئیمپریالیزمە، هەروەها جێبەجێکەری سەرەکی پیلانەکانی ئیمپریالیزمە، ئەوەی پێچەوانە بیر دەکاتەوە، بێشک درۆ لەگەڵ خۆی دەکات، پێش ئەوەی درۆلەگەڵ چەوساوەکان بکات، هەرهەموومان لەوەش دڵنیاین کە ال بارزانیش سەگێکی لەتورکیا خوێڕیتر، ئامادەی جێبەجێکردنی هەر هەموو پیلانەکانی تورکیای فاشستە، شەنگال گەواهیە، ئەگەر درۆ نەکەین. یەکێکیش لەبەڵگەکان بەڕیز " جان دۆندار" کەبەبەڵگە فاکتەوە بورهانی کرد کە تورکیا چەک و پارە دەنێرێت، بۆ داعش، هەروەها بنکەی تایبەتی لە تورکیا هەیە بۆ پەروەردەکردنی داعش، بەڕێزیشیان ئاشکرای کرد، کەلەسەدا ٩٥ داعشەیەکان لەتورکیا ڕەوانەی سوریا دەکرێن، هەرهەموو داعشیەکان ناسنامەی تورکیا بۆ دروست دەکرێت. ئەمەوێت بڵێن کە هەر هەموو ناتۆ ئاگادارە وپیلانی خۆشیانە، ئەگینا بیرمانە کە ترامپ بە کەردۆغانی ووت ووس بە ئەحەمەق، واتا کەردۆغان سەربازێكی خوێری ملکەچی ناتۆیە، ئەمەش بەڵگەیەکی دیکە، کە ئەوانەی بەشداری گێرەشیوێنەکەی کەرکوکیان کرد، پێشر داعش بوون، هەندێکیشیان پێشتر لەلایەن خێڵی مجە بارزانیەوە زیندان بوون وئازاد کراون.
ئێستا تورکیا وەک هەموو جارێک لەپلانە سەرەکیەکی ناتۆ دڵنیا نیە، وەک ووتمان کەردۆگان سەربازێکی ملکەچی خوێڕی ناتۆیە، بۆیە هاواری لێهەستاوە، کەنابێت دەستکاری پرۆسەی کەرکووک بکریت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە