ئاگادارییەک لە کوردستانپۆستەوە

Monday, 11/09/2023, 8:39

2423 بینراوە


وەک ئاشکرایە کە زۆر لە نووسەرانی کورد، نووسینەکانیان بۆ چەندین سایت و تۆڕە کۆمەڵایتییەکان دەنێرن،  ئەمە لە کاتێکدا هەر یەکە لەو سایتانە، تایبەتمەندی خۆی و سیاسەتی راگەیاندنی خۆی هەیە، تەنانەت نووسەر و خوێنەری خۆیان هەیە.  ئەگەر  ئەم دیاردەیەش تەنیا لە ناو کورد و هەندێک لە وڵات و شوێنی دیکەی ناوچەکەداهەیە، چونکە نووسەری ئەوروپیی و ئەمەریکی کاتێک بابەتێک دەنووسن، تەنیا بۆ ئەو شوێەی دەنێرن، کە بیرکردنەوەی خۆیان و نووسینەکەیان لەگەڵ سیاسەتی ئەو دەزگا راگەیاندنە بگونجێت، نەک تەنیا ئەمە بە داخەوە هەندێک نووسەری کوردیش هەیە، کاتیك نووسینەکەی لای ئێمە بڵاو دەکرێتەوە، هەر خۆی دێت و بە هەزاران کلیک لەسەر نووسینەکەی خۆی دەکات، تا وا پیشان بدات کە زۆرتین خوێنەری بابەتەکەیان خوێندنۆتەوە، بۆیەئەو هەمووکلیکە لەسەر نووسینەکەی کراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە ئیستا سایت و راگەیاندن و کەناڵەکان تا بێت خوێنەریان کەم دەبێتەوە، نەوەیەکی تەمبەڵ پەیدابوون، هەر خەریکی تیکتۆک و فەیسبوک و ئەنەستاگرام و تۆڕە کۆمەڵایاتییەکانی دیکەن، تاقەتی خوێنەندەوەیان نییە، هیچ نووسینێک وەکو جاران ئەو ژمارە زۆرە ناخوێنرێتەوە و سەردانی سایت  و کەناڵی تەلەڤیزیۆنەکان ناکەن.  بەڵام  ئەو نووسەرە بەڕێزانە هەر خۆیان کلیکی زۆر لەسەر نووسیەنەکانی خۆیان دەکەن، تا لە دواجاردا بۆ ئەوەی نووسینەکەی خۆی ماوەیەکی زۆر لەسەر رووکەشی سایتەکە بمێنێتەوە و لە بەشی (پڕ خوێنەر) دیار بێت.
بڵاوکردنەوەی نووسینێک  کاتی دەوێت، ئێمەش ئەو کاتە زۆرەمان نییە، بۆیە بڕیارمان دا بۆ لەمەودوا کوردستانپۆست تەنیا ئەو نووسینانە بڵاوبکاتەوە، کە نووسەرەکەی یەکەمجار بێت بۆ کوردستانپۆستی ناردبێت، بەتایبەتی بابەتی نووسەرانی کوردستانپۆست. ئەگەر بەڕێزتان خۆتان بە نووسەری کوردستانپۆست دەزانن، لەگەڵ سیاسەتی راگەیاندنی ئێمەدان ئەوا بە دڵنیاییەوە نووسینەکانتان لای ئێمە جێگای دەبێتەوە و بۆتان بڵاودەکەینەوە.
لە کۆتاییدا تکا لە نووسەرە بەڕێزەکان دەکەین، کە هەر نووسەرێک ئەگەر بابەتی بۆ شوێنی دیکە نارد، جارێکی دیکە بۆ ئێمەی نەنێرێت،
لەگەڵ رێزمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە