ساڵوەگەڕیی ژینا بە ڕێوە دەچێ

Thursday, 14/09/2023, 22:41

2985 بینراوە


دایکو باوکی مەهسا / ژینا / دەڵێن: لە ساڵوەگە

ڕیی شەهید بونی کچەکەمان لە سەر گڵکۆی وی یادی دەکەینەوە.
موژگان ئیفتیخاری وئەمجەد ئەمینی دایکو باوکی ژینا لە راگەیاندنێکدا لە سەر ئینستاگڕامی خۆیان ئاوایان نووسیوە: ئێمە بنەماڵەی ژینا،وێنەی هەر بنەماڵەتەکی داغدار،لە ساڵوەگەڕی شەهید بونی کچی خۆشەویستمان،لە سەر مەزارەکەی کۆ دەبینەوە وڕێوڕەسمێکی سووننەتی وئایینی بەڕێوە دەبەین.
هەروەها،وێڕای ڕێزگرتن لەو رۆژەوهاودەردیی وهاوخەمیی پڕ بەهای هاوشآریەکانمان،خۆمان لە هەرچەشنە توندووتیژیەک و بەرپەرچدانەوە بە دوور رادەگەرین.
ژینا ئەمینی،کچە گەنجێکی کورد،/خەڵكی شآری سەقز/ لە ٢٢ی خەرمانان ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی /  ٢٠٢٢/ لە تاران دەست بەسەرکراو، دوای چەندکاتژمێرێک لە گرتنی بە بێهۆشیی رەوانەی نەخۆشخانەی / کەسرا/ لە تاران کرا.پاشآن گیانی خۆی لە دەستدا!
پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کەتەرمی ژینا ساڵی پار بە ڕێورەسمێک لە گۆڕستانی ئایچی سەر بە شآری سەقز لە ٢٦ی خەرمانان. ساڵی پار بە درووشمی،ژن،ژیان ،ئازادی، بە خاک سپێردرا.
سەرچاوەی بابەت:بی،بی،سی.
وەرگێڕآن بۆزمانی کوردیی: کوردستانپۆست.
تێبینی:پێویست بە گووتنە کە ژینائەمینی،لە ٢٥ی خەرمانان ساڵی ١٤٠١ی /٢٠٢٢ / هەتاوی لە نەخۆشخانەی /کەسرا/ لە تاران گیانی خۆی لە دەستدا!

سەرچاوەی بابەت:بی،بی،سی.
وەرگێڕآن بۆزمانی کوردیی: کوردستانپۆست.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە