هەڵە وئاستەنگەکانی بریکس

Saturday, 23/09/2023, 22:22

2133 بینراوە


لەبەرنامەی ٦٠ خوولەکەدا، ڕووبەڕوو مادلێن ئۆڵبڕایت، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا دانی پیادا ئەنێت کە نیو ملێۆن منداڵێ عێراقیان لەبرسا کوشتووە، ئۆڵبڕایت، ئەڵێت باش نەبوو، بەڵام ناچاربووین.

https://www.youtube.com/watch?v=RM0uvgHKZe8

هەروەها جۆرج گەلەوی ڕووبەڕوو بە ئەندامێکی باڵای حکومەتەکەی تۆنی بلێر و گۆردن براون ئەڵێ تۆ ملێۆنێک عێراقیت کوشت، چەن چاو قایمی

https://www.facebook.com

هێشتا لەقسە ناکەویت، ئەو خانمە جانەوەرە ئەڵێ نکوڵی لەڕابردوو ناکەم، دەستی خۆشم ناشۆم.

هەروەها خانمی " لیسلی جین" ڕێبەری زانکۆی " ڤاندەربیتە" لە کتێبەکەیدا ئەڵێ ٧ ووڵاتی تەواو دیموکراسیمان ڕووخاند، لە جێگاشیان کەسانی دڕندە و شەلاتیمان دامەزراند،بە ووردی لەم لینکەدا سەراپای ڕووداوەکان بخوێنەوە.

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=92889

جگە لەوانەش دەیان کەسیاتەی ئەکادیمی وپسپۆڕی دیکە هەمان باسمان بۆ دەگڕێنەوە، بۆ نموونە " گراهام ئەلیسۆن" کەسایەتی ئەکادیمی بەڕێوەبەری زانکۆی "هارڤەرد" نوسەری بەتوانا زانای سیاسی" گراهام ئالیسۆن" ئەڵێ ئەمەریکا لەماوەی ٢٠٠ ساڵدا١٨٨ شەڕی بەرپاکردووە،

https://www.facebook.com/

هەروەها بەڕیزیان ئەڵێن، کەهەرگیز ئەمەریکا ڕێگە نادات، کە هیچ ووڵات  ئاستی هێزی یان ‌وای دابنێن کە هەڕەشە لەئایندەیان بکات.

هەر لە خوودی دەزگا ناوەندیە سەرکەیەکانی ئەمەریکاشەوە، پەنتاگۆن داوا لە جەنەڕاڵ "میشێل کۆرێل" دەکەن کە هەڵسەنگانێک بکات، لەئەگەری بەرپابوونی شەڕدا، بەتایبەت ئەگەری شەڕ لەگەڵ چاینە.

https://www.facebook.com/

جەنەراڵ کۆرێل، لەبەردەم کۆنگرێس ووتی خوا نەخواستە ئەگەر شەڕ بەرپا بێت، ئەوا دەتوانین کەسەرچاوەی ووزە بە ڕووی چینیەکاندا دابخەین، ئەوەیش داخستنی کەناڵی سویسی میسری، بابول مەدەبی ئێرانی، دەریای سوور، هەرچەند کۆرێل بیری چوو، کە سنووری ڕوسیا بە سنووری چینەوەیە، واتا ناتوانێت ڕێگەی وزەی گاز ونەوتی لەگەڵ ڕوسیا دابخات، هەروەها کۆرێل بیری لەوە نەکردەوە کە سعودیە و میسر دەبنە ئەندامی بریکس بەئیرانیشەوە، هەرچەند باسەکەمان لەسەر شەڕخوازی بەرپاکردنی شەڕی ناتۆو ئەمەریکایە، بەڵام ئەو دیاردە هەڵانەشمان لەپێشچاوە.

بۆیە ڕوسیا، چین، هند، دەیان ووڵاتی دیکە ئاگاداری شەڕەنگێزی و خوێنخۆری ناتۆ و ناتۆییەکان هەن، بۆیە قووت بوونەوەی بیرۆکەی بریک، بریکس، بریکس بلوس، وەڵامێکی سروشتیانەی ئەو خوێنخۆرانەیە، بۆیە ساڵی٢٠٠٦ یەکەم بەرەی بریک دامەزرا، بریک واتا بەرزایل،ڕوسیا، هندستان، چین، دواتریش ساڵی ٢٠١٠ باشووری ئەفریکاش بوو بەئەندام، ئەوکاتە ناوەکەیان گۆڕی بۆ بریکس، واتا "ئێس بۆ باسووری ئەفەریکا" یان بەکار هێنا، هەروەها لە دوا کۆبونەوەی "جۆهاسنبۆرگ" ٢٠٢٣، بڕیاردرا کە ئەرجەنتین، میسر، ئەسیوپیا، ئێران،عەرەبستانی سعودیە، ئیمارات، لەساڵی٢٠٢٤ ببنە ئەندامی تەواوی ڕێخراوەکەیان، بەم شێوەش، ناوەکەیان گۆڕی بە "بریسک پلوس".

ئەم هەموو هەوڵ و جەربەزەییە، بۆ ڕزگار بوونە، لەکەڵەگای "سوێفت" سوێفت واتا هەر کاتێک کە ئەمەریکا ویستی سسزای وولاتێک، یان کەسێک بدات، ئەوا دەستبەجێ کۆنتۆکەی دادەخات و سەرجەم وولاتانی دیکەی سەربەناتۆ پشگیری دەکەن و ڕێگە نادەن، کە تەنها سەنتێکیان بۆ دەرباز بێت، هەرئەم سیستێمی سوێفتەبوو، کە لە عێراق جارێک نیو ملێۆن، جارێک ملێۆنێک مرۆڤیان لەبرسا کوشت، واتا ئابڵۆقەکە کاریگەریەکی ئەوتۆی بۆ سەر دەسەڵات نەبوو، بەڵکوو کاریگەری ڕاستەقینە بۆ چینە هەژارەکەیە، بەهەمان شێوە سزادانی ئێران، و لەم دوایشەدا ئابڵۆقەخستنە سەر ڕوسیا، بەپێی هەواڵە ئابوریەکان ڕوسیا ٣٠٠ ملیاردی لەبانکدا پاشەکەووت کردووە، بەڵام روسیا ناتوانێت دەستکاری بکات.

هەتا ئێستا کێشە نیە و کارەکانی بریک، بریکس، بریکس پلوس، بەبێ کێشە بەڕیوە دەڕوات، بەڵام لەپڕ ڕوسیا هەناردەکردنی نەوتی و بەربوومەکانی دیکەی بۆ بەرازیل ڕاگرت، چوونکە بەزیان بۆ ڕوسیا یان هەر ئاڵۆگۆڕێکی دیکەی نێوان خۆیان، دەشکێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر ڕوسیا بایی١٠ ملیارد دۆلار نەوت بە بەرازیل بفرۆشیت، ئەوا بەبەهای ١٠ ملیارد دۆلار بیزۆی پارەی بەرازیلی وەربگرێت، کەچی لەپڕ دیتیان کە ڕوسیا بیزۆیەکی زۆری بەرازیلی کەوتە بانکەکانیەوە، کەچی کەرەسەیەکی ئەوتۆی بەرازیلی پێویست نیە کەلە بەرازیلی بکڕێت، هەروەها بیزۆر بەرازیلی پاڵپشتی جیهانی نیە، بۆیە ناچار دەبێت کەپەنا بەرێت، بۆگۆڕنەوەی بەدۆلار، لەو ئاڵۆگۆڕەشدا، روسیا یان هەر یەندامێکی دیکەی بریکس پلوس، زیانێکی زۆری پێدەگات. کەواتە لەیەکەم ئەزمووندا سەرنەکووتن، ئەواش گەواهیە، کە بیریان لەوە ئاڵۆگۆرە نەکردبویەوە. بەڵام هەوڵدان هەیە کە پارەیەکی هاوبەش دروست بکەن، هاوشێوەی " ئێرۆ"ی ئەوروپی، خوودی یەکێتی ئەوروپا و ئێرۆش هەرهەمان مەبەستە، بەڵام ملاملانێی نێوان چین و ڕۆژئاوا، هەروەها ڕوسیاو ڕۆژئاواش ئەو پڕۆژەی سڕکردووە، چوونکە زۆر پێش برکیس پلوس "شارل دیگۆڵ، هەروەها فروانسۆ میترانیش هەمان بیرۆکەیان هەبووە، کە ئەوروپا دەبێت خۆی لەداوی دۆلار ڕزگار بکات.

کێشەی دووەم و کاریگەریترینیان، وەک دەزانینن کە چین لەماوەیەکی کورتدا، توانی بەرهەمی نیشتیمانی باڵدار بکات، چوونکە ساڵانێکی

https://www.britannica.com/place/China/Political-developments

دوورودرێژی شەڕی ناخۆ، هەروەها داگیرکردنی چین لەلایەن بەریتانیا و جاپانەوە، ئابوری چینیان داڕزاند، ١٩٤٩ نەتەوەییەکانی چین دۆرانداو پەانیان بردە بەر تایوان، ووڵات وێرانەبوو، سەرەڕای هەر هەموو ملانێکانیان لەگەڵ یەکێتی سۆڤێت، ساڵی ١٩٥٧ یەکێتی سۆڤێت بڕیاریدا کە تەکەنەلۆجای ئەتۆم بداتە چین، ئەمەش دوای ساڵی ١٩٥٧، دوای ئەوەی نەوەی "جیل" یەکەمی کەوتە بەرهەم هێنان، واتا ٢٠ ساڵ، ئیتر چین لەسەر پێی خۆی وەستا،دوای چەندین کەووتن و هەساتانەوە، چینیەکان توانیان لەسەر پیی خۆیان ڕابوەستن وماشێنی پێشکەووتنیان بە شێوەیەک تاو بدەن، کە پێش هەر هەموو جیهان بکەن، تەنانەت ووڵاتی سوید لەبەرنامە تایبەتیەکانیدا، بەرنایەکی هەیە، بەناوی لەدەرەوەی وولات( بەداخەوە گەڕام بۆ بەرنامەکە نەماوە یان بۆم نەدۆزرایەوە) بەزمانی سویدی، باس لەوە دەکات، کە چین لەسەر هەر٤ ویلەکەی بازدەدات، بەکورتی لەماوەیەکی کەمدا بەرهەمی نیشتیمانی چین پێش بەرهەمی هەر هەموو ئەوروپا کەوت، کە هەتا ئەم چرکەش ووڵاتانی ئەوروپی بۆ نموونە فەڕەنسا ئەفەریکا تاڵان دەکات ولەسەر تاڵانکردن دەژی.

https://www.britannica.com/place/China/Political-developments

https://en.wikipedia.org/wiki

 

بەهەر ٢٧ ووڵاتی پیشەسازی ئەوروپا پێکەوە ١٦ ترلێۆن دۆلار بەرهەم دەهێنن، بەڵام چین بەتەنها ١٨ ترلێۆن بەرهەمی هەیە، واتا لەپڕێکدا پێش هەر هەموو ئەوروپا کەووت.

https://www.visualcapitalist.com/

بەڵام هەر لەگەڵ بەستنی دایشتنی بریکس لە ٢٢ ئۆگۆستی٢٠٢٣ یەکەم کێشەی ناقۆڵا دەرکەووت، کە هند ڤیتۆی جەزائیریکرد، ئەوەش بۆ ڕازیکردنی ئەمەریکاو ناتۆ، واتا هێشتا هند بەتەواوی خۆی ساغ نەکردۆتەوە، یان دەیەوێت بە ڕێگای بریکسەوە خۆی خۆشەویستر بکات لەناو ناتۆیەکدا و چاوەڕێی قەپاڵی زایاتر و گەورەتر دەکات، لە بریکس، ئەمەش پاش کۆبونەوەیەکەی ج ٢٠ ئابوری گەورە ووڵاتانی  جیهان، بەرنامەیەکی چاوەڕێنەکراویان ئاشکرا کرد، کە ئابوری هاوپەیمان و هاوزمانی عەرەبەکان میسر و جەزایئر وێران دەکات، بە پشتگوێ خستنی دەروازەی دەریای سویس ولە جێگایدا ڕێگایەکی ووشکانی لە ئیماراتەوە بەناو خاکی سعودیەدا، پاشان بەناو خاکی ئیسرائیل، لەوێشەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست بە ئاراستەی ئەوروپا و جیهان، واتا دژایەتیکردنی هەرە هاوپەیمانە سەرەکیەکان کە چینە، هەروەها شکاندنی ڕێگە مێژوویەکەی "هێڵی ئاوریشمێ" ئەمەش بۆ پیلانی تێکشاندنی بازاڕی چینیە، هەروەها بێبایەخ کردنی وەک باسمان کرد،تەنگەی ئاوی سوێس و جەزائیر، بەڵام لەهەمانکاتدا، فرۆشتنی نەوتی لە ١٣ ملێۆن بەرمیلەوە،کەمکردەوە بۆ ٧ ملێۆن بەرمیل، ئەمەش وایکرد، کە ١٤ی سێپتامبەر بەهای بەرمیلێک نەوت بگاتە ٩٢ دۆلار، ئەم هەنگاوە عەرەبستانی سعودیە دوای ئەوە دێت، کە وورەی بەرز بێتەوە و بەرانبەر ئەمەریکا نەترسانە بوەستێت، سسزای ئەمەریکا بدات، چوونکە پێشتر، کلیلی نەوت فرۆشتنی سعودیە بەدەست ئەمەریکاوە بوو، نەک سعودیەکان، هەرکات بیان وسیتایە نەوتی زیاتریان دەفرۆشت وبەهاکەشی هەر خۆیان دیاریان دەکرد، هەموو بیرمانە، کە ترامپ بەدەنگی بەرز ووتی سعودیە مانگایەکی شیردەرە، شیرەکەی دەخۆێن هەتا شیری تیدا بمێنێت، هەرکە شیرەکەشی بڕا، ئەوا سەری دەبڕین و گۆشتەکەی دەخۆین، ترامپە شێت، لە ڕوانەگەیەکی دڵپاکی خۆی، چوونکە پەتەڕیەکە لەو گۆڕەی لە دیبلۆماسی و ئەدەبیاتدا تەقەی سەری دێت، بێ پەردە، راستی دەورنە دڕندانە و وەحشیگەریانەی خۆی ئاشکرا کرد، بەڵام ئەم جۆرە بونەوەرە سەیر و سەمەرە دڕندانە، زۆرجار خۆشیان نازانن کە چی دەکەن وچی ناکەن، چوونکە لەقۆناغیکدا، پاوەنی بەریتانی ڕوی لەداڕمانی یەک جاری کرد، کەچی لەپڕ فاید محەمەد، گەورە سەرمایەداری میسری و سوڵتانی برۆنای بە پارەو قووتی سعودیەکان و گەلی برۆنای، پاوەندیان لەداڕمان ڕزگار کرد، هەمووشمان ئاگادارین، کە دەزگای سیخوڕی بەریتانی فایدیان کوشت، نەوەکا کۆنە شاژنی بەریتانی دووگیان بێت، لە عەربێک کە خۆیان ناویان ناوون حەیوانات و دلۆپێک خوێنی سەربازێکی بەریتانی لایان ناگاتە سەرجەم هەر هەموو عەرەب،لینکی کتێبەکە دادەنێم کەچۆن لەناو خۆیاندا،عەرەب بە حەیوانات دەجوێننو هەروەها خوێنی هەر هەموو عەرەب ناگۆڕنەوە بە دڵۆپێک خوێنی سەربازێکی ئینگلیز.

https://www.independent.co.uk/news

   https://books4arab.me/

بەڵام ئەم فرت و فێڵە ڕزگاریان ناکات، چوونکە نایل فێرگسۆن، بە ژمارە ڕووخاندنی جیهانی سەرمایەداری بورهان دەکات، فێرگیسۆن، ئەڵێ ئێستا ئەمەریکا٣٢ ترلێۆن قەرزارە، ئەو قەرزانەش ووردە ووردە زیاد دەکەن، هەر کاتێکیش ئەو قەرزە گەیشتە دووبەرانبەر بەرهەمی نیشتیمانی کە ٢١ ترلێۆنە، ئەوا ئەمەریکا ناچار دەبێت،کە لە نێوان سەرباز، پەروەردە، خەستەخانە لەم سیانە واز لەیەکێکیان بهێنێت، واتا بودجەکەی ببڕێت، جا ئەگەر بودجەی خەستەخانە ببڕێت، ئەوا ووڵات بەنەخۆشی وێران دەبێت، ئەگەر قوتبخانەش هەڵبژێرێت، ئەوا دیسان ووڵات دەبێتە وەحشیخانە، ناچارە کەدەستبەرداری سەرباز بێت، ئەگینا هەڵبژاردەی دیکەی لەبنەردەستدا نیە، ئەگەریش سەربازی هەڵبژارد، ئەوا وەک فێرگسۆن ئەڵێ ئەمەریکا ٨٠٠ بنکەی سەربازی لەدەرەوەی ئەمەریکا هەیە، دەبێت چۆڵیان بکات و وەک بەریتانیا کە چۆن دەستی هەڵگرت لەسەرجەم کۆڵؤنیکانی و سوپاکەی گەڕاندەوە ناو بەریتانیا.

Log into Facebook

 

Log into Facebook

Log into Facebook to start sharing and connecting with your friends, family, and people you know.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە