جیاوازی قورئانەکەی گوندی زەنگەنە و قورعانەکەی سوید و دانماڕك چییە

Thursday, 28/09/2023, 19:58

2859 بینراوە


خودا فریای ماڵەکەی خۆی نەکەوت
 لە زاری کاک Soran Zangana ــەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای تێکچونی گفتوگۆی یەکێتی و ڕژێم لە 1983 - 1984 ، ئیدی رژێمی بەعس دڕندانەتر لە جاران بەر بوە وێزەی خەڵک و خاکی کوردستان ...
لە 12 / 2 / 1985 سوپایەکی بێشومار بە چەک و جبەخانە و بلدۆزەوە ڕو لە گوندی ( زەنگەنە ) دەکەن بە مەبەستی ڕوخاندنی ...
حاجی حەمیدی موسڵمانی زۆر لە خوداترس بە پیریانەوە دەچێ و تکا لە فەرماندەی هێزەکە دەکا گوندەکە نەڕوخێنن ، بەڵام بیسود دەبێ و فەرماندەکە پێیدەڵێ :
ئێمە لە فەرمانی سەروی خۆمان لا نادەین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین ...
دوای ڕوخاندنی هەندێ لە خانوی جوتیاران ئینجا نۆرە دێتە سەر مزگەوتی گوند ، حاجی حەمید زو خۆ دەگەیەنێتە ناو مزگەوتەکە و قورئانێک بە دەستەوە دەگرێ و دوبارە ڕو لە ئەفسەرەکە دەڕوا و تکای لێ دەکاتەوە و پێیدەڵێ :
قیریسیاهـ لە خانوەکانی ئێمەتان ڕوخاند ، بەڵام ئەمە ماڵی خودایە و بیکە بە خاتری ئەم قوڕئانە مەیڕوخێنە ...
ئەفسەرەکە قورئانەکەی لێ دەستێنێ و فڕێی دەداتە ناو مزگەوتەکەوە و بە تەوسەوە پێیدەڵێ : خۆ تۆ بریکاری خودا نیت ، گەر ماڵی خودایە با خودا خۆی داکۆکی لە ماڵەکەی خۆی بکا ...
ئینجا بە دەست ئاماژەی فەرمان بە ڕوخاندنی دەکا ...
لە ماوەی چەند خولەکێکدا تەخت و تاراجی ماڵی خودای بە قورئانەکانەوە خستە ژێر دار و پەردوەوە ...
دەپرسم : ئەو دەمە مەلای فەتواچی و موسڵمانی ساختەچی لە کوێ بون و بۆچی ورتەیان لێوە نەدەهات و ئێستا لە باتی داکۆکی لە نان و ژیان و گوزەرانی ماڵ و منداڵەکانیان بکەن ، ڕژاونەتە سەر شەقام و بە تەمان بۆ پرۆتیستۆی سوتاندنی قوڕئانێ دنیا هەڵبگێڕنەوە ... 
چینی گەمژەی جەوساوە و زەحمەتکێشی وا ، هەر شایستەن شێخ و مەلا ڕوت و ڕەجاڵیان بکەن و بۆ مەرامی خۆیان بەکاریان بهێنن ...

هیوا رەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە