تا کازانۆناڤا نەخوێنیتەوە، لە قورئان تێناگەین

Friday, 06/10/2023, 21:00

3961 بینراوە


ناونیشانی بابەتەکەمان ووتەیەکی شاعیری ناودار و نوسەر وڕەخنەگری میسری، ڕەوانشاد " د تەها حسێن"ه، زۆربەمان تەها حسێن دەناسین وئاشنایمان لەگەڵ شیعرە باڵاکانیدا هەیە، کە بێوێنە باڵان، تەها حسێن پلەی عمید ئەدەبی جیهانی عەرەبی پێبەخشراوە، تەها حسێن کتێبی ڕەخنە ئامێزی لەسەر قورئان نوسی و لەکتێبەکەیدا بەناوی " شعر جاهلی"، لەکتێبەکەیدا گوومانەکانی دەخاتە ڕوو، گوومانەکانی ڕەوانشاد بریتیە لەوەی کە عسەری جاهلی بەڕاست نازانێت و گوومانی لێیان هەیە.
في الشعر الجاهلي ..طه حسين
تەها حسێن پێی وایە کە شیعری جاهلی و ناوەڕۆکی قورئان یەک ئاستن، واتا شیعری جاهلی بوونی نیە و ڕاستیش نیە، بەناوەوە کراون، ئەوەش سەلمێندرا بەزاناستی زمانەوانی، چوونکە ناکرێت شیعری جاهلی هەتا ئەم قۆناغە بمێنێت و گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت، ( لەماڵێ ڕەوانشاد خاڵە عەلیم، لەهەڵەدن وێنەیەکی شەهید مەلا ڕەسوڵی خاڵمان لەگەڵ شەهید عەبدولکەریمی سەرۆک کۆماری عێراقی کەلە ژوورە گەورەکەدا هەڵواسرابوو، دەستم برد وێنەکەم داگرت، پەلاماریاندام نەیان هێڵا، ڕاوینام، کە گەورەبووم، لەکاتی پێشمەرگایەتمیدا ڕێم کەوتەوە گوندەکەی خۆمان، هێشتا بیرم مابوو، کە خەریک بوو دەستکاری ئەو وێنە بکەم،خەریک لەسەر ئەو وێنە دارکاری بکرێم، ئەم جارە داوام کرد، کە جارێکی دیکە وێنە ببینم، ڕێگەیاندام، نامەیەکی بچکۆلەی دەست نووسی شەهید خاڵە ڕەوسڵمی لە پشتەوە پێوە لکێندرابوو، زەرد هەڵگەڕابوو، بەکورتی بامەکە بە تێکەڵەی زمانی کوردی، فارسی،حەرەبی نوسرابوو،کەم کەس دەیتوانی لێی تێبگات جناب، عالی، محترم، بەکورتی لەنامەی عەرەبی دەچوو، تا زمانی نوسینی کوردی ئێستا، ئەگەر کەسێک عەرەبی نەزانێت هەرگیز لە نامە تێیناگات)، هەروەها ئێستا ئەگەر تەماشاتەکی گۆڤارە کۆنەکان بکەین دەبینن، پڕە لەدەستەواژەی عەرەبی و فارسی. 
پاشانیش ئەوەش سەلمێندرا، لەزمانی نوسەرانی ئەو قۆناغە کە شیعر بەناوی کەسانی دیکەوە کراون، هەروەک تەها حسێنیش هەمان بۆچوونی هەیە، کە ئیمرەئول قەیس بوونی نیە، ئەو شیعرانەی ناونراون شیعری جاهلی، هەمان زمان ئاستی قورئانە، واتا لە شێوازی نوسینی قورئان دەچێت، نەک پێش پەیدابوونی قورئان.
طبقات الشعراء
ابن سلام هو أبو عبد الله محمد بن سلام الجمي البصري وهو عالم من علماء أواخر القرن الثالث الهجري وأحد الإخباريين ا...
ڕەخنەکانی ڕەوانشاد تەها حسێن، زۆرن، لێرەدا تەنها باس لەدەستەواژەکەمان دەکەین، تەها حسێن لەیەکێک لە ووتە ناودارەکانیدا ئەڵێ بۆ ئەوەی لەقورئان تێبگەیت، ئەوا پێویستە " کازانۆڤا" بخوێنیەوە،کازانۆڤا کەسایەتیەکی ئیتالیایە، ناوی تەواوی "جاکۆمۆ کەزەنۆڤایە، ساڵی ١٧٢٥ لەدایک دەبێت، ساڵی ١٧٩٨ ماڵ ئاوای لە ژیان دەکات، لە خوێندندا پلەی دوکتۆرای لە یاسا بەدەست دەهێنێت، بوو بە قەشەی کڵێسایەک لە ئیتالیا، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرکێشی سێکسی زۆربووە، لە کڵێساکە دەریدەکەن، لەزۆر باسلێکردنەکانیدا، باس لەوە دەکەن کە سێکسی لەگەل هەر هەموو " نوونە" کانی کڵێساکەدا کردووە، نوونە بەو ئافرەتانە دەگووترێت، کە سێکس ناکەن و خۆیان بۆ عیسای کوڕی مەریەم هەڵەدەگرن، ئەو بەوەش بەناوبانگە کە لە گەڵ ٥٦٥ خانمدا سێکسی کردووە، ( لە ئەوروپاو جیهانیش بەکەسی مێباز ئەڵێن کەسەنۆڤا، یان وەکوو تانە بەکار دەهێندرێت، کەکسێک کە زیادەڕۆی دەکات لەگەڵ خانمان) هەر لەم ڕوانگەشەوە دەیان سەدان فلیمیان لەسەر ژیانی دەرکردووە. هیچ گوومانی تێدا نیە، کە تەها حسێن مەبەستیەتی کە پێمان بڵێ قورئانیش هەر هەمان چەشن باس لە سێکسی زێدەڕۆی  دەکات و محمەد کوڕی عەبدوڵا بە کازانۆڤا دەجوێنێت، چوونکە لە قورئان ئایەی٥١ بە محمەدی کوڕی عەبدوڵا دەگووترێت کە دەتوانێت سکێکس لەگەڵ هەر ئافرەتێکدا کە خۆی بیەوێت، بیکات، کێشە نیە.
سەیرەکە لەوەدا هەر ئایەی دوای ئەم ئایە واتا ئایەی ژمارە ٥٢ یەکسەر خوای ئیسلام پەشیمان دەبێتەوەو ئەڵێ ئیتر بۆت نیە کە ژنی دیکە بهێنیت، هەروەها ناشبێت بیانگۆڕیتەوە، هەرچەندیش بە جوانیان سەرسام بیت، لە ڕاستیدا یەکێک لەم ئایەتانە پێوسیت نەبوو، یان ئەگەر ئەم دەقە فەرمانی خودا، چ پەیوەندیەکی بەژیانی خەڵکەوە هەیە،چوونکە باسکە تایبەتە بەژیانی تایبەتی محەمەدی کوڕی عەبدوڵاوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە