بانگەوازێکی بەپەلە بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی
Thursday, 19/10/2023, 19:25
خەمخۆران و دڵسۆزانی شارەکە.. ماوەیەکە گروپێکی مافیای حکومی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و بەچاوپۆشی حکومەت و خودی مەسرور بارزانی، هەڵمەتێکی داگیرکردنی موڵکی گشتی دەستی پێکردووە کە بەدرێژایی دوو سەد ساڵی ڕابردودا وێنەی نەبوە.
داواکارین لە خەڵکی بەهەڵوێست، ڕۆشنبیران، نوسەران و دەزگە ڕاگەیاندنەکان کە ئەم دۆسیەی داگیرکاریەی موڵکی گشتی بجوڵێنن و داواکاری گشتی بێتەسەر خەت چونکە موڵکی میللەتە.
تائێستایش ئەم شوێنانە داگیرکراون
یەکەم: سەدان دۆنم زەوی دەوروبەری پارکی هەواری شار بۆ شوقە و ڤێلای نیشتەجێبوون بەنرخی خەیاڵی ئەفرۆشڕێن.
دووەم: شوێنی گەڕاجی پاسی مەسڵەحە لە پەنا مەڵبەند بۆ پڕۆژەی شوقەکانی دڵی شار.
سێیەم: شوێنی نەخۆشخانەیەک بۆ مناڵانی داون بۆ شوقەکانی کەڵینان تاوەرز
چوارەم: شوێنی سایلۆی گەنم بۆ شوقەکانی ئیمریال تاوەرز
پێنجەم: شوێنی گەراجی بەغدا
شەشەم: شوێنی مەیدانی ئاژەڵان بۆ پڕۆژەی ئەوین سیتی دوو.
حەوتەم: بەشێک لە پارکی هەواری شار بۆ کۆمپانیای بەهادین کە کۆنکرێت دابین دەکات بۆ پڕۆژەکانیان.
هەشتەم: شوێنی بەنداوێکی دەستکرد لای قەیوان بۆ پڕۆژەی ڤێلاکانی قەیوان ڤیلیج
نۆیەم: شوێنی کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بۆ پڕۆژەی شوقەکانی سەرچنار سیتی
دەیەم: شوێنی پارکی گەوڕەی مناڵان بۆ پڕۆژەی خانوی ژیانەوەسیتی.
یانزدەیەم: کۆمەڵیک زەویی گرانبەها لەسەر شەقامە سەرەکییەکان بۆ کردنەوەی چەندین مۆڵ کە هیچ داهاتێکی بۆ حکومەت و شارەکە نییە.
لە ئایندەیشدا وردەکاری زیاتر بڵاوئەکەینەوە.
داواکارین لە خەڵکی بەهەڵوێست ئەم داگیرکارییە فراوانەی موڵکی گشتی قبوڵ نەکەن، بێدەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و پارێزگایش مایەی شەرمە دەرهەق بەم گەندەڵییە گەورەیە.
لە ڕۆژانی داهاتودا هەڵمەتی ئیمزاکردنەوە و کۆمەڵێ چالاکی مەدەنی ئەنجام ئەدەین.
(دەستەیەک لە خەمخۆڕانی سلێمانی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست