بیرەوەرییەکانی زیندان

Saturday, 25/11/2023, 15:41

1486 بینراوە


لەوەتی بەشەر دەورانی سەرەتایی ژیانی خۆی تێپەڕ کردۆت و وردە وردە تەکاموولی پەیدا کردۆت زیندانیشی ساز کردۆت، دەتوانین بڵین بەشەر تەنیا بوونەوەرێکە کە نەتەنیا هاوڕەگەزەکانی خۆی بەڵکە بوونەوەرەکانی تریش دەخاتە بەندەوە۰
بەند و زیندان دەتوانی وڵاتێکی پان و بەرین بێت، دەتوانی بنەماڵەیەک بێت،دەتوانن دووکەس بن کە یەک لە بەندی بیرو بۆچوونی تەسک و پاوان خۆازی خۆی دابیت و بە هێز و توانای خۆی ئەوانی تریش بەو بیر و بۆچوونەی خۆیەوە بخاتە بەندەوە و توانا و هێزی ئازادی وگەشانەوەیان لێ بگرێت۰
لەوەتی بەند و زیندان هەیە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادیش هەیە،بەشێکی زۆر لەوڵاتانی پێشکەوتوو دوای شەڕ وشکەستی زۆر وکەوتن و هەستانەوە و پێش کەوتنی عیلم و زانست بەوە گەیشتوون کە تەنیا ڕێگای چارە سەر کردنی زۆربەی گرفت و کێشەکان و پێشکەوتن و بەخەتەوەری بەشر و پەرەساندنی تواناییەکانی ئازاد بوونێتی لە هەر چەشنە زووڵم و بێداد وئازاد بوونە لە هەر چەشنە بەند و مەحدوودیت، گەشەی ئازادی گەشانەوەی بەشەرە ،بۆیە تۆانیویانە دیاردەی زیندان بۆ مرۆڤەکانی وڵاتانی خۆیان یان بە تەواوی لە نێو بەرەن یا زۆر کەمی کەنەوە۰زۆر بە داخەوە هەر ئەو وڵاتانە حازر نین بە هیچ جۆریک پشتگیری خەڵکانی وڵاتانی دیکتاوری بدن بۆ ئازادی و دیمووکڕاسی،۰ 
من چەندین جار چوومەتە زیندان و باروو دۆخی زیندانەکانم لە مێدیاکان دا باس کردۆت،و ئەوەندەی تووانیومە حەولم داوە بۆ ئازادی و لەقاودانی دۆخی نالەباری زیندانەکان لە کوردستان، لێرەشدا باسی بەشێک لە بیرەوەریکانی زیندان دەکەم۰
تێ بینی
لەو جیگایەی دەنگەکە دەپچڕێت دەڵێم
لە زیندان بانگیان کردم کۆتیان مولاقاتت هەیە هەر ئەوەندەم زانی تەلیسێکی ڕەشیان بە سەرم داکرد و دەست بەند و پابەندیان لێ دام لە پەشتەوەی جی لاقی پڕایدیکیان خستم و چەندین پەتوو و ژێر راخەریان پیدادام و ڕۆیشتین.......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە