وەڵامێک بۆ ئەنجومەنى پەروەردەى بەڕێو بەریەتى پەروەردەى سلێمانى

Saturday, 25/11/2023, 20:10

1394 بینراوە


ماوەى ( 70 ) ڕۆژە بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن لەدەڤەرى بایکۆت بەردەوامى هەیەئەم بایکۆتەخۆڕسکەو هیچ دەستى حیزب یان گروپێکى لەپشت نیەجگە دەستى دزى وتاڵانى حکومەتەکاتۆنیەکەى بارزانى خەڵک بێتاقەت بوە لەو هەموو درۆودەلەسەیەى ساڵانێکە بەناوى نیشتمانو نەتەوەوە کەدەکرێت گوایەپارەنیەو ناتوانن موچە بۆفەرمانبەران دابین بکەن بەو بەڵگانەى ئیستە دەیخەمەڕوو .دەیسەلمێنین داهاتى ناوخۆ بەشى موچەو دزیەکانیشیان دەکات 
1. داهاتى مەرزەکان بۆکوێ دەچێت وەدەچێتەسەرحیساب بانکى کێ؟
2. پارەى کارەباوداهاتى مرورکەڕۆژانەخۆى لەملیاران دۆلار دەدات بۆکوێ دەڕوات ؟
3. داهاتى خۆڵو خاشاک  تەنکەرە نەوتى قاچاخ تاپۆو زەریبە چەندەهاو چەندەهای تر کەئیمە نازانین
وائیستەش مامۆستایانو فەرمانبەران بڕیاریان داوە بچنە بەغداد موچەکانى ئێمەش وەک موچەى پلەباڵاکانیان لێبکەن مانگانە بێتە سەر حیسابی بانکى بۆمان نەک حیساب بانکى هەژمارى من کەجۆرێکە لەدزى بنەماڵەى بارزانى و دەیانەوێت لەوڕێگەیەشەو دزى بکەن موچە کانمان بەبارمتە بگرن .
مامۆستاو فەرمان بەران دوشەممە وەڵامێکى توندى ئەو کاسە لێسانەى بەناو ئنجومەنى شکست خواردوى پەروەردە دەدەنەوە لەسەر شەقام وە ک وەزیرە ئیکسپایەرە کەى پاراستن بۆیان دەسەلمێنین کەفەرمانبەرو موچە خۆرى ئەم هەرێمە نەکۆیلەى ئێوەن نە نانخۆرى دیوانى ئێوەن ئێوە تەنها دلیڤەریەکن تاوەکو موچەکانمان بگەیەننە جێگەى خۆى وائیستە ئەو دلیڤەریەشتان نەما دراوەکانتان لەدەست دەر دەهێنین درۆکانیشتان پوچەڵدەکەینەوە نەبەفرمێسکى تیمساحیتان باوەڕدەکەین نە بە تەکلیفو پاڕانەوەتان وەگریانتان لەسەر شاشە کان ئێوە سەلماندتان کەکۆیلەى عەیار بیستوچوارى حیزبن وەسەلماندتان کە ئێمەى مامۆستا لەدیوێکین ئێوەش وەک بەرپرسان لەدیوێک هیچ پەیوەندیەکمانیە پێتان بۆیە نەگوێتان لێدەگیرێت نەبایکۆت دەشکێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە