یادێک بۆ شەهید کاوە

Wednesday, 06/12/2023, 22:35

922 بینراوە


لە نیشتمانی ئێمەدا دەسەڵاتداران هێندە بۆ ناوخۆمان ئازان پێش ئەوەی لەناومان بەرن لە دەرگای ماڵەکانمان ئەدەن ئەم قسەیە ئەڵێی  بۆ ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ  کاوە گەرمیانی وتراوە !!
کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی (کاوە محمد ئەحمەد)ە لە  ساڵی  1979  لە دایک بووەو ساڵی 1984 خراوەتە بەرخوێندن لە خوێندنگەیی [ نیزال] مرواری ئێستا بەڵام دوای لە دەست دانی باوکی و خراپی ژیان و گوزەرانی باری قورسی ئەو کاتە شان ئەداتە بەر بەرپرسیارێتی بەخێوکردنی دایکو خوشکوو براکانی و بە ناچاری واز لە خوێندن ئەهێنێ 
شەهید کاوە لەسەرەتای نەوەکاندا وەک هەر تاکێکی تر چەندین جار هەوڵی بەجێ هێشتنی نیشتمانی بێ ناز ئەدا بەڵام وەکو ئەوەی خواوەند کاوەی بۆ ڕاوەدونانی سەرکردەی وڵاتەکەی خۆیی خەڵق کردبێ هەوڵەکان ئەنجامی نابێت 
شەهیدی جوانەمەرگ لە خانوە قوڕەکانەوە لە سەرەتادا  دەستی کرد بە کاری فۆتۆگرافەری دواتر نوسینی شیعر 
دوای ماوەیەک دەستی کرد بە کاری چالاکوانی دواتر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی و دنیایی نووسین
هەروەها جگە لە زمانی دایک شارەزایی تەواوی هەبوو لە زمانی عەرەبی و فارسیدا
یەکەم ئەزمونیشی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2002
شەهید کاوە وەک ڕۆژنامەنووسێکی ئازاو چاونەترس لە ساڵی 2007 بوو بە پەیامنێری سایتی( ئاوێنەو ڕادیۆی ئازادی ) 
لە ساڵی 2011 کتێبێکی بڵاوو کردەوە بە ناوی گەرمیان لە نێوو بەڵگەنامە ڕەشەکاندا
لە ساڵی 2012 بوو بە سەرنووسەری گۆڤاری گەڕان
شەهید کاوە بەهۆی خۆشەویستی بۆ کارەکەی لە ڕۆژی 10ی 9ی 2012 گۆڤاری ڕایەڵی بڵاوو کردەوە کە خۆیی خاوەن ئمتیازو سەرنوسەری بوو 
دوای ئەو ماوەیەش بڕیار ئەدا ژیانی هاوسەری پێک بهێنێ  ئەوە بوو لە ڕۆژی 12ی 12ی 2012 ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا لەگەڵ خاتونێکی ڕۆژنامەنووس بە ناوی شیرین ئەمین بەڵام ماوەی هاوسەرگیریەکەیان ساڵێکی نەخایاند چەتەکانی شاخ و شار لە ڕۆژی 5ی 12ی ساڵی 2013 لەنێوو ماڵەکەی خۆیداو لە باوەشی دایکیدا شەهیدیان کرد
لە دوای خۆی کوڕێکی بەجێ هێشت بە ناوی کاکە ئامەد
تا ئەو کاتەی لە ژیاندا بوو قەڵەمەکەی هەمیشە پشتووپەنای هەژاران و هاوپیشەو هاوزمانەکەی بوو بۆ ساتێکیش بێ پاشەکشەی نەکرد لەسەر ئەو ڕێبازە
شەهید کاوە خاوەنی قەڵەمێکی بوێرو ئازاو ئازاد بوو بە نوکی پێنووسەکەی ئەچوو بە گژی ئەژدیهای ڕەشی ناوچەکەدا بێ جیاوازی ،،،،
گەرچی چەندان جار ڕوبەڕووی گرتن و لێدان و هەڕەشەو چاوسرکردنەوە بوەوە  بەڵام بۆ ساتێکیش نەبەزی و کۆڵی نەدا تا ئەو کاتەی لە ژیاندا بوو  بە ئازادی و ئازایی ژیاو بە سەربەرزانە بەجێی هێشتین
لە نیشتمانی بێ نازدا قسەی هەق و دنیای نووسین و ڕەخنە جێگەی نابێتەوە چونکە لە مێژووی ڕەشی دەسەڵاتی کوردیدا هەموو کایەکانی نیشتمانی و  سیاسی و کۆمەڵایەتیان وردو خاش کردوە!!
لای هەموان ڕونە  دەسەڵاتی داپڵۆسێنەر کارەکانی  یەکسانە بە لەناو بردن ئەوان لە شەهید( عەبولستارەوە دەستیان پێ کرد تا گەیشتنە گەرمیانی زوڵم لێ کراوو  دوو جار شەهید )
بەڵام بێ ئاگا لەوەی شەهید کاوە لە ناو گۆڕەکەشدا زیاتر ناوی لەسەر زمانی میللەتەو پریشکی پرشنگی هەتاوە بکەران و کپەکەران و  شکێنەرانی دەنگی ئازادیش دەمێکە ناوو مێژووی ڕەشیان ژانی کۆتایی ئەگرێت و تەنیا پێویستی بە نەشتەرگەریەکی گشتیە بۆ ئەوەی لە کۆڵمان ببنەوە
له کۆتایدا ئەڵێم بە شوێن پێی سەرجەم شەهیدانی قەڵەمدا تا ئەو کاتەی ماوین بەردەوامین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە