سزاکانی سەرکۆگای فەرهەنگیی نۆژین

Sunday, 10/12/2023, 21:27

1427 بینراوە


سزای زیندانیی کردنی ١ساڵ تا ١٢ساڵ بۆ٧کەس لە ئەندامانی کۆگای فەرهەنگیی نۆژین کە بریتین لە:سیوان ئیبڕآهیمی،ئادریس مێنبەری،سروە پور محەممەدی،هەرکام بە نۆرە ١٢ساڵ و١٠ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. هەروەها بۆ ئازاد عەبباسی ٧ساڵ،سیروان ئیبڕآهیمی ٣ساڵ و،واران محەممەدی نیژاد وسروە رەحمانی هەرکام بە ١ساڵ زیندانیی سزا دراون.
خاتوو زارامحەممەدیش کە پێشووتر حوکمی ١٠ساڵ زیندانیی بۆبڕابۆوە،کە بەشێک لەو حوکمەی بە کردوە لە رابوردوودا جێ بە جێ کرابوو.
سازمانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بە دەربڕینی پەرۆشیی وناڕەزایەتی لە پێدانی سزای زیندانیی بۆ چالاکوانانی زمانی دایکیی ومامۆستایانی ئەو زمانە لە ئەنجومەنی فەرهەنگیی نۆژین،خوازیاری بە تاڵکردنی ئەو حوکمانەیە.

سەرچاوە: سازمانی بەرگریی کردن لە مافی مرۆڤ لە کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە