با نەھێڵین ھەفتەنامەی ئاوێنە بکەوێت

Wednesday, 03/06/2015, 21:50

128 بینراوە


گۆشه‌ی (ئەو دیوی شتەکان)

ھەموو خوێنەرێکی بەویژدان دەزانێت ھەفتەنامەی ئاوێنە یەکێکە لەڕووبەرە ھەرە پاکەکانی ناو مدیای کوردیی، ڕۆژنامەیەکە لەناو گەمە سیاسیی و بازرگانییەکانی ھیچ ھێزو لایەنێکی کوردستانیی و ناکوردستانیدا نییە. ئەم پاکیەشی یەکێکە لەھۆکارە ھەرە سەرەکییەکانی ھەژارکەوتنی لەناو ئەو دۆخە ئابورییە زەحمەتەدا کە بازاڕیی ڕۆژنامگەریی لە کوردستاندا تێیکەتوە. ھەموومان دەزانین بەشی ھەرەزۆری میدیای کوردیی میدیایەکی پۆخڵ و ئاراستەکراوە، پارەی دزراوی نەوت و پارەی بازرگانیی قاچاغ و پارەی ھەرزەکارە سیاسییە بازرگانەکانی لەپشتە. لەو کاتەدا کە ئاوێنە تووشی کێشەی مادیی گەورەدەبێت و دەکەوێتە بەردەم ئەگەری داخستن، چەندان ڕۆژنامەی سێبەرھەن لەوەدا سەردەکەون بەشێکی گەورەی نووسەرانی کورد بکڕن و کۆنفرانسی گرانبەھایان بۆ ڕێکبخەن و مەسرەف لە خۆیان و لە ستافەکانیاندا بکەن. ئاوێنە چونکە ئامادە نییە بچێتە ناو ھیچ گەمەیەکی سیاسیی و ناسیاسیی ناشیرینەوە، چونکە دەیەوێت پارێزگاریی لە پاکێتی خۆی بکات، چونکە لەخەمی سەربەخۆیی خۆی و پیسنەبوونی وشەکانی و نەدۆڕانی نووسەرەکانیدایە، بۆیە خەریکە دەکەوێت. پێدەچێت دونیای ئێمە بەرەو ئەوە بڕوات سەرجەمی ئەو ڕووبەرە بچووکە پاکانە لەدەستبدات کە ڕەنج و ماندووبوون و لێبوردەییەکی زۆر دروستیکردون. ھاریکاریکردنی ئاوێنە بۆئەوەی نەکەوێت، بۆئەوەی بتوانێت بەھەمان نەفەس بمێنتەوە و بەردەوامبێت، بۆئەوەی گۆڕەپانەکە بەتەواوی بۆ میدیای حیزبیی و میدیای سێبەر چۆڵنەبێت، پێویستیی بە ھاریکارییە، لەپێش ھەمووانیشەوە بە ھاریکاریی خوێنەران. بەرزبوونەوەی ژمارەی فرۆشی ئەم ھەفتەنامەیە یەکێکە لە ڕێگاکانی ڕزگاربوونی ئەم ڕۆژنامەیە لە کەوتن، ئەمەش تەنھا بەو خوێنەرە دڵسۆزانە دەکرێت کە لە خەمی ئەوەدان کوردستان میدیای حیزبیی و میدیای سێبەر نەیخوات.
ھەموو خوێنەرێکی بەویژدان دەزانێت ھەفتەنامەی ئاوێنە یەکێکە لەڕووبەرە ھەرە پاکەکانی ناو مدیای کوردیی، ڕۆژنامەیەکە لەناو گەمە سیاسیی و بازرگانییەکانی ھیچ ھێزو لایەنێکی کوردستانیی و ناکوردستانیدا نییە. 
ئەم پاکیەشی یەکێکە لەھۆکارە ھەرە سەرەکییەکانی ھەژارکەوتنی لەناو ئەو دۆخە ئابورییە زەحمەتەدا کە بازاڕیی ڕۆژنامگەریی لە کوردستاندا تێیکەتوە. ھەموومان دەزانین بەشی ھەرەزۆری میدیای کوردیی میدیایەکی پۆخڵ و ئاراستەکراوە، پارەی دزراوی نەوت و پارەی بازرگانیی قاچاغ و پارەی ھەرزەکارە سیاسییە بازرگانەکانی لەپشتە. 
لەو کاتەدا کە ئاوێنە تووشی کێشەی مادیی گەورەدەبێت و دەکەوێتە بەردەم ئەگەری داخستن، چەندان ڕۆژنامەی سێبەرھەن لەوەدا سەردەکەون بەشێکی گەورەی نووسەرانی کورد بکڕن و کۆنفرانسی گرانبەھایان بۆ ڕێکبخەن و مەسرەف لە خۆیان و لە ستافەکانیاندا بکەن. 
ئاوێنە چونکە ئامادە نییە بچێتە ناو ھیچ گەمەیەکی سیاسیی و ناسیاسیی ناشیرینەوە، چونکە دەیەوێت پارێزگاریی لە پاکێتی خۆی بکات، چونکە لەخەمی سەربەخۆیی خۆی و پیسنەبوونی وشەکانی و نەدۆڕانی نووسەرەکانیدایە، بۆیە خەریکە دەکەوێت. 
پێدەچێت دونیای ئێمە بەرەو ئەوە بڕوات سەرجەمی ئەو ڕووبەرە بچووکە پاکانە لەدەستبدات کە ڕەنج و ماندووبوون و لێبوردەییەکی زۆر دروستیکردون. ھاریکاریکردنی ئاوێنە بۆئەوەی نەکەوێت، بۆئەوەی بتوانێت بەھەمان نەفەس بمێنتەوە و بەردەوامبێت، بۆئەوەی گۆڕەپانەکە بە تەواویی بۆ میدیای حیزبیی و میدیای سێبەر چۆڵ نەبێت، پێویستیی بە ھاریکارییە، لەپێش ھەمووانیشەوە بە ھاریکاریی خوێنەران. 
بەرزبوونەوەی ژمارەی فرۆشی ئەم ھەفتەنامەیە یەکێکە لە ڕێگاکانی ڕزگاربوونی ئەم ڕۆژنامەیە لە کەوتن، ئەمەش تەنھا بەو خوێنەرە دڵسۆزانە دەکرێت کە لە خەمی ئەوەدان کوردستان میدیای حیزبیی و میدیای سێبەر نەیخوات.
http://awene.com/opinion/2015/06/03/41389

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە