خۆکوژیی مامۆستایەکی زانکۆی کورد بە هۆی وەدەرنانی وی لە سەرکارەکەی

Sunday, 07/01/2024, 22:23

7728 بینراوە


رۆژهەڵاتی کوردستان (شاری سنە)

نەویدبەرزەنجە کە خاوەنی دوکتوڕایە لە زانستیی فەلسەفە ومامۆستای زانکۆی ئازادی پەرەندە لە تاران کە خەڵکی شآری سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان،بە هۆی ئەوەی بە بێ هۆ لە زانکۆ دەرکراوە،خۆی کوشتوووکۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێوڕەسمیی بە خاک سپاردنی ئەو مامۆستایە بەیانیی رۆژی ٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ (٢٠٢٤) لە شآری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێ.
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە چەندمانگی رابوردوودا بە مەبەستی سەرکوتکردنی مامۆستایانی ئازادیخوازیی زانکۆکان بۆبەردەوامکردنی سیاسەتە گڵاوەکانیان ویەکدەست کردنی زانکۆکان،حەولی وەردەرنانی ئەو مامۆستایانە دەدەن کە رەخنەگرن.ئەو کارەش بۆ ئەوەیە کەسانی کۆیلەی سەربەخۆیان لە زانکۆکاندا جێگربکەن ودایانبمەزرێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە