پارتی بەدووربینە سیاسیەکەی عەبە مەخموری!

Saturday, 13/01/2024, 13:14

1401 بینراوە


ئەمریکا وتی ؛ گۆ یعنی گۆ 

ئەمەریکا وتی ؛ نــۆ گۆ یعنی نۆ گۆ

پارتی تائێستاش لەخەون خەیاڵی دونیای یەکجەمسەری ساڵانی حەفتاکان و هەرەسی یەکێتی سۆڤیەتدا دەژێت چونکە بەناو سیاسی و ڕاوێژکارەکانی لەدونیای سیاسەت ئەلفێکیان پێ نیە، لەوە تێنەگەیشتوون لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێنەوە جیهان بەڕەو فرەجەمسەری هێز دەروات کە چین و روسیا و ئێران هەریەکەیان بوونە بەجەمسەرێکی گەورەی هێز لەجیهاندا. پارتی تا ئێستاش لەخەونی رووخاندنی رژێمی سەدام حسێن دایە و کە فرۆکەی بی پەنجا و دوو لەسەر بەغداد و تەهران و ئەفغانستان دەوستێت و ناوچەکە وێران دەکات. بەبێ ئەوەی تێبگات ئەمەریکا لەساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابڕدووە چەندین شکستی سەربازی گەورەی بینیووە کە لەنێویاندا هەلهاتن بوو لەفێتنام و  دواتر لە عێراق و دواتر لە ئەفغانستان. لەخەون و خەیاڵی سەرۆ قادر و جەماڵ عەبدولا   راوێژکار و موفەکیرە عەزیمەکانی پارتی ئەمەریکا وەک پولی دۆمینە پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت و ئێران دەڕوخێت و شیعە لە عێراق بێ پشت و پەنا دەبێت و هەرێمی کوردستان دەبێتە دەولەت و مەسعود بارزانی دەبێتە مەرجەع و حسێن یەزدان پەنا دەچێتە رۆژ هەڵات و دەبێتە حاکمی کوردستانی ڕۆژهەلات ونوێنەری بارزانی دەبێت لەو بەشەی کوردستان، ئاش لە خەیالێ ئاشەوان لەخەیالێ تر ! بێ ئاگا لەوەی ئێستا  فرۆکەی بێ فرۆکەوانی شاهد ۱۳٦ لە ناوچەکە مەرجەعە و ئاڕەزووی لێ بێت بنکە و باڕەگای فاسولیا خۆڕە بەکرێگیراوەکان دەکاتە ئامانج و تەخت و تاراجی مەرجەعیش خاپور دەکات.
کورد بۆیە چاڕەنوسی ئاوایە چونکە لەم پێرە موفەکیرە سیاسیە عەزیمە ئاڕاستەی کۆمەڵگایان کردووە، کۆمەلێک خەڵکی بێ هونەر کە ناتوانن هاوکێشە ئیقلیمیەکان و هێزەکانی ناوچەکە شی بکەنەوە بوون بە دەمڕاستی کۆمەڵگا و ئێستا لەپەنای دوو حیزبی نەژنەف کۆمەڵگا بەرێوەدەبەن.
جا ئێستا هەندێک لەپارتیەکان لەخەو هەستاون و لەو خەون خەیاڵە خەریک هۆش دەکەنەوە ئەنجا تەپڵی ئەوە لێ دەدەن کە تورکیا دێت سلێمانی وێران دەکات، سلێمانی دەبێتە قەڕەباغ کە ئەمەشیان خەونێکی پوچی گەورەیە چونکە سلێمانی بەشێکە لە خاکی عێراق و هەر دەوڵەتێک لەشکرکێشی بکاتەسەر عێراق ئەوا وەک ئەوە وایە پێی نابێتە گۆمێک خوێنەوە، گڕەو لەسەر یەکێتی نیە چونکە یەکێتی چۆڵەکەی نێو هاوکێشە ئیقلیمەکان نیە تا بتوانێت هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە بگورێت ، تەنها گڕەو لەسەر لایەنە شیعەکانی عێراق و ئێرانە کە بەشێواز و تاکتیکی جیاواز دەتوانن سەرئیشە بۆ هەموو داگیرکەران دڕوست بکەن لەسەرووی هەموویانەوە ئەمەریکا بینی کە چۆن عێراقی جێهێشت لەترسی موشەک و هێرشی بەڕدەوامی ئەو گڕوپانە بۆیە تورکیا خۆی لەکێشەیەکی وا گەورە و قوڵ و دڕکاوی ناپلکێنێت.
بۆیە ئێستا پارتی لە حیزبێکی سیاسیەوە بووەتە کارتۆنێک بێ مێێشک و بێ روئیا کە کۆمەلێک فکر ئیفلیجی سیاسی ئاراستەی دەکەن لە ڕووداوەکاندا ، پێم سەیرە هەندێک کەس وا تێدتگەن پارتی موستەشار و شارەزایی سیاسی ئیسرائیلی و ئەمەریکی بەکرێ گڕتبێت بۆ ئاراستەکردنی سیاسەتی پارتی، تاکە شاڕەزاو راوێژکار لیفی بوو کە ریفراندۆمکێی دۆڕاوی کرد و کوردی لە رووی سیاسیەوە پەنجا ساڵ پاشەکشە پێکرد و تێی قوچاندووە ئێستا کەس نازانێ لەکوێیە!
سیاسەت ئاراستەکردنی کۆمەڵگایە لەرووی کارگێری و کۆمەلایەتی و سربازییەوە کە زانستی شیکردنەوە و لۆجیک و پلانە، مرۆڤ گەلێک کە نەخوێننەوە و گوێنەگرن و حسابی یەک نینۆک بۆ کەس نەکەن جگە لەخۆیان و دەهۆڵ ژەنەکانی دەوریان دەبێت چۆن بتوانن سیاسەت بکەن!
هەر لەپاش ۱٦ ی ئۆکتۆبەر کە دەسەلاتی زەبر و زەنگ  و شەق وەشاندن نەما لە کەرکوک و نەینەوا و خانەقین و دوزخورماتوو پێگەی راستی حیزبەکان دەرکەوت و پارتی زەبڕی کوشندەی بەرکەوت لەهەڵبژاڕدنەکاندا، پێم وایە ئەو سەرکەوتنەی یەکێتی کاتیە و بەردەوامی نابێت تەنها هەڵچونی هەستی نەتەوەیی بووە و ئەو کەف و کوڵە دادەمرکێتەوە و یەکێتی دەبێت چاوەڕوانی شکستی گەورە بکات وەک پارتی.
سیاسەت بە حیکمەت و عەقڵ و مەنتیق دەکرێت نەک بەهەرەشەو خۆبەزڵزانین و هەوڵدان بۆ گەڕانەوە بۆ سەدەکانی پێشووی و گەڕانەوەی مۆدێلی کۆیلایەتی و  شێخ و رەعیەت و  پڵەبەندی کۆمەلایەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە