شآرلاتانیزم چییە؟

Tuesday, 16/01/2024, 17:12

5097 بینراوە


بە کێ دەڵێن شارلاتان؟

پێشەکی:

هەمووجارێک کە سەرودەمووچاووقەڵافەتی نیچێروان بارزانی کە لە سەر شاشەی مێدیاکاندا دەردەکەوێ بیرلە چارەنووسیی خەڵکی بە دیلکراوی زۆنی زەرد،کە ژێر چەپۆکەی بنەماڵەی بارزانیدایەخسیرکراون،دەکەومەوە.بیر لەو سەردەمە دەکەمەوە کە ئەو بنەماڵەی چۆن لە ژێردەستی ساواکی شای ئێراندا بندیوارنشین کرابون یان مەجبوربون بۆ بژیووخواردنی رۆژانەیان دەست لەبەر نۆکەرەکانی شای ئیراندا پان کەنەوە.ساڵهالەو سەردەمە تێدەپەڕێ،دوای حیزبی بەعس ودەسەڵاتداریەتی سەددام،خەڵکی تامەزرۆی ئازادی،هەمیسان گرفتاریی دەسەڵاتێک بوونەوە کە بەزمانی کوردیی قسەی دەکردوباسی نیشتمان وئاڵاوسروودی ئەی رەقیبی دەهێنایە سەرزمان.کە چی ژێر بەژێر خەریکی کۆکردنەوەی سەروەتوسامانی خۆیان بون،هەمووشتێکیان لە بیر بوو،جگە لە ئازادی وژیانێکی بەروومەت بۆ خەڵك.ئەوەی بەقسە دەیانگووت،بەکردار پێچەوانەکەیان رەچاو دەکرد!ئەوکورتە باسە پڕ بە قەڵافەت وکەسایەتیی نێچیروان بارزانییە کە دەخوێننەوە.

بە کێ دەلێن شارلاتان؟

شارلاتان بە کەسێک دەڵێن کە زمان چەوروخۆش قسەیە.شارلاتان بە کەسێک دەڵێن کە بەرواڵەت خۆی زاناولێ‌هاتوووبە ئەزموون نیشآن بدا بۆ بتوانێ باشتر خەڵک هەڵخەڵەتێنێ.لە جەوهەرو ناوەرۆکیی دەستەواژەو مانای شارلاتاندا،حۆققە بازی وگزەودەغەڵو کلاولەسەرنانی خەڵک خۆی حەشآرداوە.ئەو دەستەواژەیە بۆ یەکەمین جار لە سەدەی ١٧ی زایینیدالە وڵاتی ئینگلیستان کەڵکی لێ وەرگیراوە،لە دەستەواژەی /چارلاتانۆی/ ئیتالیایی کە بە واتای فێلبازودەغەڵ،وەرگیراوە.
لە بنەڕەتدا ئەو دەستەواژەیە وشەیەکی ئیتالییە کە بە پێی رێگوزەریی زمان ئالوگۆڕیی بەسەر هاتووە.لە ئیتالیای سەدەی ١٦دا شآرلاتان بە کەسێک دەگووترا،کە بە زێدەگۆیی وچەورزمانی ناوبانگیی دەرکردبێ.لە راستیداشارلاتان بە کەسێک بووکە بۆئەوەی بە مەبەستەکانی بە ئاشکرا تۆمەتی دەخستە سەر خەڵک.
شآرلاتانیزم،بە ئیدئۆ لۆژیای کەسانێک دەگووترا کە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی،خۆی ئەو جۆرە نیشآن بدا کە کەسێکی زیرەک وبە تواناولێزان وسیاسەت مەدارە.کە چی لە بنەڕەتدا درۆزن وقەراری ناڕآست دەدەا.ئەو کەسایەتیانە خۆیان لە خەڵک  زیاتروپسپۆڕترنیشآن دەدەن.لە حالێکدا قەت شآیانی ئەو پێداهەڵاگووتنانە نین کە بۆ خۆیانیان دیاریی کردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە