زیندانی کردن ودوورخستنەوە

Monday, 08/01/2024, 22:27

7996 بینراوە


زیندانی کردن ودوورخستنەوەی ئازادیخوازی کورد بۆ زیندانەکانی دیکەی ئێران لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە.

زیندانیکردن ودوورخستنەوەی خاتووموژگان کاوسی:
بە پێی بەکردەوە کردنی حوکمی زیندانی کردنی خاتوو موژگان کاوسی لە رۆژی ١٧ی گەڵاڕێزانی ساڵی  ١٤٠٢(٢٠٢٤)،ناوبراو١٨رۆژ پێش زیندانی بونی وڕاگوێزراوە بۆ زیندانێکی دیکە لە شآری /تۆنێكابۆن/.
موژگان کاوسی،نووسەرولێکۆلەرومامۆستای زمانەکانی کوردی ولەکی،کە لەسەر رووداوەکان وسەرهەڵدانەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی دەست بەسەرکراوە وبە ٦٢ مانگ ویەک ڕۆژ زیندانیی سزادراوە،کە ماوەی زیندانییەکەیدا ٣٩ مانگی وی بە کردوە بەرێوە دەچێ.
بەوهۆیەوە،سازمانی بەرگرییکردن لە مافی مرۆڤ لە کوردستان دڵ نیگەرانیی خۆی لە ئاست بە کردوە کردنی ئەو حوکمەی خاتووموژگان کاوسی دەربڕی.
تێبینی:
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە خاتووکاوسی کورد زمان ولەکە،کە خەڵكی کەلاردەشتە لە مازەندەران لە باکوری ولاتی ئێران.
سازمانی بەرگریی کردن لە مافی مرۆڤی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە