بەرەوپیلی ٢ی رێبەندان

Saturday, 20/01/2024, 15:20

1822 بینراوە


٢ی رێبەندان لە روانگەیەکی رەخنەگرانەوە:

لەسەر٢ی رێبەندان وکەسایەتی قازی محەممەدوحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران چەند وتارێکی رەخنەگرانەم بۆ کوردستانپۆست ناردوە دەتاونن سەردانی بکەن وبیخوێننەوە..لە ئاڵوگۆڕەکانی سیاسیی وکۆمەڵایەتیی لە رۆژگاری ئەو سەردەمی کۆماری مهاباد بە پێی پێویست نەنووسراوە.ئەوەشی نووسرابێ بیانی خامەیان لێ ڕاکێشاوە وتۆماریان کردوە.حیزبی دێمۆکڕاتیش بە بارتەقای ساڵانی دوورودرێژی تەمەنی خۆی نەیتوانیوە لەسەربارودۆخی ئەو سەردەم بە بێ لایەنگریی وبە چآوی رەخنەگرانە رووناکایی بداتە بەردیدەی گەلی کورد.زۆرینەی ئەو بابەتانەی کە من خوێندومەتەوە وبە دوادا چونم بۆ کردوە،تەنیا پێداهەڵاگووتن وخۆ بە زلزانیی بووە لە لایان کارگێڕآنی ئەو حیزبە.بە تایبەت پێداهەڵاگووتنێکی سۆزاویی ودوور لە رێئالیتەی سیاسیی بۆ کەسایەتی قازی محەممەد کە وەک ئەوەیە قەت هەڵەی نەکردبێ وشآیانی ئەوەش نییە هیچکەس رەخنەی لێبگرێ.ئەو رێکارەش بۆ شەخسی قاسملووش هەروابووە،هەرکەس رەخنەی لە قازی محەممەدوقاسملووگرتبێ یەکڕآست پێناسەی جاشآیان لە سنگی داوە.لە کاتی خۆشیدا کە بۆ ماوەیەک رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێرچەنگی خۆیان دابوو،چەند کەسێکی رەخنەگریشیان بە رۆژی ڕوناک تڕۆر کرد.

قازی محەممەد سیاسیەکی هوشیار نەبوو:

سیاسەتمەداری هوشیارو لێزان دەبێ دووبابەتی یەکجار زۆر گرینگیی لە بەرچاوبێ.یەکیان بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتیی وئابووریی ناوخۆی وڵات.ئەوی دیش،بارودۆخیی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووریی دەرەوەی وڵات.مەڕحومی قازی لە هەردووک بواردالاوازییەکی بەرچاوی هەبووە.ئەوە بۆچوونی من نییە،بەڵگەکان ئاوامان پێدەڵێن.بۆئەوەی تۆمەتبارنەکرێم ئاماژە بە دوایین سەفەری قازی وهاوڕییانی دەکەم کە لە شاری تەورێز بەرەوشاری / باکو/ لە ئازەربایجانی سۆڤیەت کە چوونە دیداری باقرئۆف دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان.لەوێ چی بە قازی وهاوڕییانی گووتراوە.لە خوارووی ئەو وتارەدا بە کورتیی باسی لێ دەکەم.

راگەیاندنی کۆمارهەڵەیەکی گەورە بوو:

شەری دووهەمی جیهانی تازە تەواوببوو.بە میلیونان خەڵكی بێ تاوان لەوشەڕەداکوژرابون.شەڕی گەرم کۆتایی پێ‌هاتبوو،ئەوجارنۆرەی شەری ساردوپاراستنی بەرژەوەندیە سیاسیی وبە تایبەت ئابووری لە جیهاندا بوو،لە نێوان ئامریکاوسۆڤیەت بە رێبەرایەتی ئیستالین.بۆ ئەوەی ئەودووزلهێزە یەکتر بە جؤک دابێنن،نەتەوەی وئازەریان کردە قۆچی قوربانیی سیاسەتەگڵاوەکانی خۆیان.
لێرەدا گرفتێکی لە ئارادابوو.ئەویش / ژێ،کاف/ بوولە مهاباد کە داوای کوردستانێکی یەکپارچەوسەربەخۆی دەکرد.بۆیە کاتی دیداری قازی وباقرئۆف،باقرئۆف بە ڕاشکاوی بە قازی گووت:وازلە ژێ،کاف ،بێنن،کوردستانی گەورە بە ئێمە دروست نابێ،ئامریکاوجیرانەکانتان رازی نابن.بڕۆن دەگەڵ شای ئێران بسازێن وداوای دێمۆکڕاسی وخودموختاری لێ بکەن وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزرێنن.ئاوبەئاوردا کراوبناغەی کۆمار هاتە رووخاندن ولە ئازەربایجانیش دەستی پێكردتا گەیشتە مهاباد.ئامریکاوشوڕەوییش لەسەر دابەشکردنی ژێرخانی ئابووری ئێران سازان،کاتێکیش بە وەزیری دەرەوەی شووڕەیان/ئاندرێ گرۆمیکۆ/ گووت.ئەدی کوردەکان چییان لێ بەسەردێ؟زۆر بێ ئەخلاقانە گووتی:ئەوە پرسی ناوخۆی ئێرانە با بۆخۆیان چارەسەریی بکەن.هەروەها سەفیری ئامریکاش بە ناو جۆرج وی ئالین،هەر هەمان بۆچوونی هەبوو.
پیشەوەریی،کاتێک زانی ئیستالین وباقرئۆف کڵاویان لەسەر ناوە،زۆر راشکاوانە بە باقرئۆفی گووت: تۆوئیستالین هەردووکتان بێ ویژدانن.من زەوی وزارم بەسەر خەڵكی زەحمەتکێش دابەش کردوە،ئیستێ چۆن لێیان بستێنمەوە.کاتیك باقرئۆڤ بە قازی دەڵێ،لە چووارچێوەی ئێراندا داوای خودموختاری بکەن،دەبوایە قازی محەممەد زۆر بەروونی پێی گووتبایە لە چوارچێوەی ئێرانی شآهەنشآییداخودموختاری دەدرێ بەکورد؟ / کوڕی رەزاشآ تازە خەریک بووجڵەی دەسەڵات لە ئێران بگرێتە دەست خۆی /.لەوەش بترازێ،لە ئێران کوردهەیە،عەڕەب هەیە،ئازەری هەیە،تورکمەن هەیە،ئەوانیش مافی خۆیانە خودموختاربن.بۆیە کاتیك قازی وهاوسەفەرەکانی گەیشتنەوە مهاباد،خەڵكی کۆ کردوە ووەلانانی ژێ،کافی،پێ راگەیاندن وگووتی:کەس یارمەتیمان نادا کوردستانی گەورە رابگەیەنین،بۆیە داوای خودموختاری دەکەین لە ئێراندا.کاتێکیش کۆمار راگەیەندرا ساڵێکی نەخایاند کە بەرگەی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەیی وجیهانیی نەگرت ورووخا،قازی وهاوڕییانی لە سێدارەدران/ رەوانیان شآدبێ  ویادیان بەرزوپیرۆز / وپرسی کۆماریش تائەوسەردەمەتەنیا جێگای باسوخواستێکی دوورلە دامەزراندنە.

هۆیەکانی شکستی کۆمار:

هۆیەکان هەم ناوخۆیی بون وهەمیش دەرەوەیی.ئەودووهۆیە دەستیان دا دەست یەک وقازی محەممەد بە تەنیا مایەوە.هۆی دیکەش پشتبەستنی لە زیادە بەدەربووکە قازی بۆ رووسەکانی هەبوو،تەنانەت لە دیاداری خۆی وباقرئۆفدالە سەر مێزیی وتووێژ قازی بە تووندی هەستایە سەرپێ وبە باقرئۆفی گووت:دەبێ ئەڕتەشی سوور دەوڵەتی یەک پارچەی کوردستانمان بۆ پێک بێنێ.جوابی باقرئۆفیش بۆ ئەو داخوازییە تەنیا بزەیەکی سەر لێوان بوو!

دووڕێچارلە بەر دەستی قازی محەممەددا هەبوو:

یەک: قازی محەممەد ئەگەر بارودۆخیی سیاسیی جیهانی بە دروستی هەڵسەنگاندبایە،دوای هاتنە سەرکاری محەممەد رەزاشآی ئێران،دەبوایە رووی لە تاران کردبایە ونە وڵاتانی بیانی.چەندە لەو کارەدا سەردەکەوت پەیوەندیی بە خاڵی دووهەمەوە هەیە کە باسی دەکەم.
دوو:هیچ گومان لەوەدا نییە شای ئێران هیچ مافێکی نەدەدا بە کورد. ئەدی چارەچییە؟ کاتێكی حیزبێک یان سەرکردەیەکی سیاسی باسی کۆماڕێک دەکا بۆ تەواوی کوردستان یان داوای خودموختاری دەکا،دەبێ ئەوەشی لە بەرچاوبێ کە رێگای بەرخۆدان ورێبازێکی دیکەی شەڕ بۆ گەیشتن بە داخوازیەکانی لە پێش بگرێ.ئایا قازی محەممەد دەیتوانی رێبازی شەڕی چەکداری وبەرخۆدان هەڵبژێرێ؟ئەگەردەیتوانی بۆ نەیکرد؟هۆی ئەوەی کە ئەو شەڕەی هەڵنەبژارد چی بوو؟

پەراوێزێکی کورت:

ویرووسێکی مەترسیدارداوێنی بەشێک لە مێژوومانی داگرتووە.هیندێک کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کە نابێ سەردەمی کۆماری مهاباد دەگەڵ سەردەمی ئێستابەرئاوەرد بکەرێ.ئەوە راست نییە.ئەگەر ئەو دەم مهاباد شارێکی چووک بووە یان باردۆخیی سیاسەت بە شێوەیەکی دیکە بووە،بۆ لە قەدەربەڕەی خۆمان لاقمان ڕانەکێشاوە وداوای دەوڵەتی سەربەخۆوکۆمارکراوە بۆ تەواوی کوردستان؟ئایا دەتوانین بڵێن:بەردی گەورە نیشآنەی نەهاویشتنە؟

تێبینی:

ئەو بابەتە قسە زۆر هەڵدەگرێ،بۆیە زۆر بە کورتیی لەو بوارەدا ئاماژەم بە هیندێک رووداوبابەت کردوە.هیوادارم کەسانی دیکەش هەبن بەڕاشکاوی لە سەر ٢ی رێبەندان وپرسی کۆمار بە چاوێکی رەخنەگرانە بابەت بنووسن.ئازادی گەلێک هاسان نایەتە دی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە