بۆ دەبێ وا بیربکەینەوە؟

Saturday, 17/02/2024, 19:52

2394 بینراوە


پێشگووتار:

سیاسەتەکانی سێ دەیە زیاتری دەسەڵاتداریی کورد لە باشووری کوردستان وەهای کردوە کە خەڵكی وەزاڵە هاتووئاوات بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی سەددام بخوا ئاکارە بێ ئەنجامەکانی حیزبە کانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چواردەیە زیاتر وای کردوە کە خەڵك بۆ دەربڕینی هەستوسۆزیی خۆیان شآنازیی بەو بکەن کە کوردوفارسی وەها لێک نزیکەن کە بوونەتە ئامۆزا!
مرۆف کاتێک شێوەی ئاخاوتنی تاکی کورد کە بەرواڵەت بە زمانیی دایکیی خۆی دەئاخفێ،دەبیسێ سەری سووڕ دەمێنی.لە دە وشەی کە دێتە سەرزمانیان حەوت وشەیان هی زمانی فارسیە!چاولە مێدیاکوردیان بخشێنن لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان هەروەک ئەوە دەچێ زمانیان گۆڵەی گرتووە وکوردیی قسەکردنیان پێ شەرمە.لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو گەنجانەی زۆر باش فارسیی فێر بون وقسەی رۆژانەی پێدەکەن پێیان دەڵێن:کلاس باڵا!
فارس،بە فارسیەتی خۆیەوە،تورک بە تورکیەتی خۆیەوە،عەڕەب بە عەڕەبییەتی خۆیەوە هەرکار پێ شەرمبێ بە زمانی دایکیی خۆی بئاخفێ گەمژەو نەزانە،ئیتر بۆ دەبێ تاکی کورد شەرم بکا کە زمانی دایکیی خۆی و نەیپارێزێ.

بۆ؟

٦٨لە سەتای وشەکانی زمانی فارسی عەڕەبیەولە زمانی عەڕەبی وەرگیراوە!
بۆ دەبێ نەتەوەی کوردکەپێشینەی مێژووییەکەی ٧٢٠٠ ساڵە زمانی خۆی وەلابنێ وزمانی فارسی کە پێشینەکەی ٢٥٠٠ ساڵە دەبێ رێزیی لێ بگرێ وبیپارێزێ؟
بەڵام زمانی کوردیی کە سەت هەزار وشەی رەسەنیی کوردیی تێدایە وەلابنێ و زمانی فارسیی کە پێنج هەزار وشەی رەسەنی تێدایە بپارێزێ؟بۆ؟ زمانی کوردیی خاوەنی دووهەزار کارە (فێعل)وهەموویان رەسەن وبنەڕەتین وەلابنێ بۆ ئەوەی
زمانی فارسی کە خاوەنی ٢٧٠ فێعلە کورد دەبێ بیپارێزێ؟ بۆدەبێ؟
زمانی کوردیی کە ٥٥میلیون کورد قسەی پێدەکا وەلا بنێین بەڵام زمانی فارسیی کە ٣٥ میلیون فارس قسەی پێدەکا بپارێزین؟ بۆ؟
زمانی کوردیی وەک نۆهەمین زمان خاوەن یاسایە وەلابنێن و زمانی فارسیی کە پێناسەی ٣٣هەمین پێناسەی زمانی عەڕەبیی وەرگرتووە بپارێزین؟ بۆ؟
نەتەوەی کورد زمانی کوردیی وەلا بنێ لە بەر ئەوەی هیندێک خۆفرۆش وکۆیلە وادەزانن، بۆتە مایەی سەرشۆڕیی وبێ ئابڕوویی کە لە شآن وشەوکەتیی ئەوان کەم دەکاتە؟

کۆتاقسە:

هەرکەسێک لە زمان وجلوبەرگی خۆ خاوەن دەرنەکەوێ گەمژەوبێ ناسنامەیە.
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردیی:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە