چوار خواکەی پێش ئاینی شەریعەتی

Thursday, 29/02/2024, 21:45

2803 بینراوە


چوار خواکەی پێش ئاینی شەریعەتی
مەی گێڕ وەرە بۆم تێکە دڵم زۆر تەنگە.
کێ باشە!! هەموو لەروو سەد رەنگە!!
با مەی بپەرستین، ئیتر واز بێنین،
تا وا بروا!! موسڵمانەتی شەرم ونەنگە. 
-----------------------------
هۆنراوەی خیام وەرگێرانی مامۆستا شێخ سەلام، 
بەم جۆرە هۆنراوانە، پێی هێژین: چوار خشتەکی. 
موسڵمانێک رەنگە بە کفر تێیبگات. لەراستیدا هۆنراوەکە باسی فەلسەفەی پێش هاتنی فەلسەفەی مۆراڵ، یان پێش هاتنی فەلسەفەی میتافیزیک دەکات.
بیری فەلسەفەی مۆراڵ(میتافیزیک) واتە: 
تێروانین بۆکێشەی سۆسیاڵ، دەرونی وکۆمەڵایەتی دەکەن، لە فەیلەسوف سوکراتەوە(470)ساڵ پێش زاین دەست پێدەکات، تا ئەورۆ هاتۆتە کایەوە، پێی هێژن فەلسەفەی میتافیزیک، یان مۆراڵ. فەلسەفەی سوکرات پێش هاتنی ، واتە نزیکەی پێنج سەدەی پێش زاین بەرەو سەرەوە، فەلسەفە: تێروانین وگرنگی بە چواردەور خۆی داوە، واتە باس وشێکردنەوەی چواردەوری خودی خۆی کردووە.
لە هەوا، ئاو، خۆڵ وئاگر. هەر یەکێ لە مانە خودایەک بوون بۆ مرۆڤ دیاردەیەکی مەزن بوون، پێیان دەوترێ فەلسفەی فیزیا واتە مادی. بۆیە بەوانی دووای ئەمان پێیان دەوترێ مێتافیزیای واتە پشتی هەبوون، یان فیزیا یان پشتی مادە یان ماورتطبیعە. سروشتی تەنیا یەک فەلسەفەهەیە، بەڵام کاریان بەگوێرەی ژیان ومێژووگۆراوە. روسەکان وهەروەها هەندێ کەسانیتر بانخوازیان بۆ فەلسەفەیەکیتر ئەکرد بە ناوی:
مادی دیالیکتیکی، 
تەنیا بۆ ئەوەی خەڵکی لە خودی فەلسەفە دورخەنەوە، ئەدی لە راستیدا یەک فەلسەفەهەیە، ئەویش میتافیزکە.
یەزدانی خۆڵ، هەوا، ئاگر وئاو، پێیان دەگوترێ فەلسەفەی فیزیائی یان مادی. هەندێ کەس بە چ ناوێکەوە بووە، فەلسفە یان شێواندوە وکردووە بە مادی وئایدیای بۆ قازانجی مادی ودەسەڵاتی مەعنەوی بووە."1".
میوەی رەزی مێو هەموو دەیزانین: ترێیە: سروشتی لە ئەرد، هەوا وئاو رۆژ بەرهەم دێت، هەروەها مەیی سوری وسپی لێ بەرهەم دێ، واتە بەرهەمی چوار یەزدانەکە بووە، بەمانای ترێ لە خۆڵ، ئاو، هەواو رۆژ بەرهەم دێ:
ئاوی ترێی پاشان لێ بەرهەم دێ. بەهەزارەها ساڵ مرۆڤ دۆزییەوە، هاوکات دەتوانێ مەیی لێ بەرهەم بهێنێ، چونکە ئاوی ترێ یە، ئاوی ترێە دەبێتە مەی. ئەو سەردەمە مەی بەرۆح وخوێنی چوار یەزدانە مەزنەکە تێگەیشتوون. مەی ناوی یەزدانی میوە بوو.(روباری ئیفرین لە کوردستان).
واتە: روباری خوای میوە، یان خودای مەی.
خیام ی مەزن وفەیلەسوف هێژێ:
با مەی بپەرستین، ئیتر واز بێنین، بگەرێینەوە بۆ چوار یەزدانە مەزنەکان، چونکە ئەمەی ئەمرۆ نەنگە وئابروی بردوین. ئەم ئاینەی ئەورۆ لە دزی، ماڵ وێران کردن وناشرینکردنی خانمان چ تر ناکەن.
کورەکانی هارونە رەشید (٧٨٦ تا ٨٠٩ز.) ، ئەمین ومەئمون لە جەنگی نێوانیاندا چوار ساڵی خایاند لەسەر دەسەڵات حەفتا هەزار مرۆڤی ئەوسەردەمەیان بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵات بە ناوی ئەللەوە لەیەکتری کووشت.
با مەی بپەرستین، ئیتر واز بێنین،
تا وا بروا!! موسڵمانەتی شەرم ونەنگە.
یان هێژێ:
مەی گێر وەرە دەست مەگێرەوە، مەی بێنە،
مەی ژینە، لەناو لەش ولە ناو رەگدا خوێنە،
کێ دیتی شتێک لە ئاگر وئاویشە ؟
مەی ئاوی ژینی مەیە، خەم سووتێنە.
------------------------------------------
خۆشناو مەریوانی..
"1" لە نوسراوەکانمدا باسی ئەو جیابوونەوەیە کردوومە
خۆشناو مەریوانی ٢٠١٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە