ئه‌نفالی یه‌ک، بۆ دۆڵه‌ رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.

Monday, 04/03/2024, 11:55

749 بینراوە


ئه‌نفالی یه‌ک ، له‌ 21 / 2 / 1988- 18 / 2 / 1988   بۆ دۆڵه‌ رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.


ده‌وڵه‌تی  عێراق به‌ سوپایه‌کی بێ شوماری پڕله‌ چه‌کی نوێی مۆدرێن ،له‌ سه‌رپیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی وردی عه‌سکه‌ری ، به‌سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌رشیفی مۆزه‌خانه‌ی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری  سوپای عێراق وئه‌زموونی زنجیره‌  هێرشه‌کانی   هێزی ئاسمانی وهێزی پیاده‌ی سوپای  عێراق.
له‌ 21 / 2/ 1988    تا    18  / 3   / 1988 یه‌که‌م هێرشی به‌ پاڵپشتی تانک وزرێپۆش و تۆپی 17ملم وتۆپی 130ملم و کاتیۆشاو فرۆکه‌ی جه‌نگی  نوێ و کۆپته‌روپیلاتۆزکرده‌ سه‌ر( دۆڵه‌ رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه).
 بۆ خاپورکرد نی گونده‌کان  وته‌فروتوناکردنی  ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندن و ئێزگه‌ی گه‌لی کوردستان له‌ به‌رگه‌ڵو،  مه‌ڵبه‌ندی دوو له‌ سه‌رگه‌ڵو،  باره‌گای سکرتێری گشتی ی .ن .ک و مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و چاپخانه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ر و یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان  له‌ گوندی یاخسه‌مه‌ر.
سوپای عێراق به‌ درێژای 70کم ، بازنه‌یه‌کی فراوانی شه‌ڕی به‌ره‌یی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌  دیاری کراوانه‌ به‌رپاکرد.
لیوا روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی  فه‌له‌قی  یه‌ک وفه‌یله‌قی پێنج وبیست لیوای فه‌یله‌قه‌کانی (2، 3، 4، 5، 6، 7) و لیواکانی هێزی تایبه‌تی (65،66) –ی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزی چه‌کدار،به‌ پاڵپشتی  لیوای مغاویر ی  فه‌یله‌قی (2 ، 4 ، 6  ) لیوای ( 19 ،  31  . 73 ،  75 ، 116 ،  438 ،  445 )فه‌وجی مغاویری (4 ، 5 ) ، جگه‌ له‌ فه‌وچی مولیدی 1945  و ته‌واوی سریه‌ و فه‌وجی چاشی خه‌فیفه‌ -ی کوردستان و فه‌وجی خاسی  هه‌ندێک له‌سه‌رۆک خێڵه‌کانی کورد .
سوپای عێراق به‌  کاتیۆشاو  تۆپی دوور  هاوێژ به‌ هۆی  ره‌سه‌د ی کۆپته‌ره‌ کانی له‌ قوڵایی ئاسمان  به‌فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی چه‌ندان ته‌ن ژه‌هری کیمیایی تابون وخه‌رده‌ل -ی به‌سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو و .یاخسه‌مه‌روهه‌ڵه‌دن و چۆخماخ و مێوڵاکه‌ و سنگر و مالومه‌ وگویزیله‌ و چاڵاواولاپاڵی سه‌راپا زنجیره‌ چیاکان  باراند.
سوپای عێراق به‌ هه‌موو هێزی ته‌کنه‌لۆزیای  عه‌سکه‌رییه‌وه‌ ،  له‌م قۆڵانه‌وه‌ هێرشیان کرده‌ ئه‌و سنوره‌ی  له‌ هه‌موو لایه‌کیه‌وه‌ به‌ هێزپیاده‌ ئابڵۆقه‌ی دابوو.
+له‌ کۆته‌ڵه‌وه‌ بۆ سنووری سورداش ، قه‌ره‌چه‌تان ، کلکه‌ی پیره‌مه‌گرون ،  هۆمه‌رقه‌وم ، شه‌ده‌ڵه‌ ، دابان -هه‌لاج ، سه‌رگه‌ڵو ، هه‌ڵه‌دن ، یاخسه‌مه‌ر.
+له‌ قه‌مچۆغه‌وه‌ بۆسارا ، سه‌رمۆر،قه‌ره‌سه‌رد، هازه‌ڵه‌ ، قه‌ڵه‌م پاشا ، قه‌ره‌نگوێ.
+ له‌ هه‌نارانه‌وه‌ بۆ کانی گۆران ، پیرکه‌ ، قزله‌ر، لوتکه‌ی چایه‌ر ، کونه‌ کۆتر.
+ له‌ باڵخه‌وه‌بۆ گاپیڵۆن ،وڵاغلو ، گۆجار، گه‌وره‌دێ ، جه‌جه‌ له‌رزۆک .
+له‌ بنگرده‌وه‌ بۆ کوێره‌کان ، سێده‌ر ، دۆڵه‌بی ، هه‌نجیره‌ ، شارستین ، مه‌رگه‌،ئاوه‌ژێ ، سێروان ، کانی توو.
+له‌ ئه‌زمڕه‌وه‌به‌ره‌و شاخی دووبرا ، پشتی قه‌یوان .
+له‌ کارێزه‌وه به‌ره‌و گاپیڵۆن ، خه‌جه‌ له‌رزۆک .
له‌و شه‌ڕه‌  نابه‌رامبه‌ره‌ 8 هه‌زار سه‌ربازوئه‌فسه‌ری پله‌ جیا جیا کوژران ، دوو کۆپته‌ر خرانه‌ خواره‌وه‌، زیاتر له‌ 100پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدو بریندار کران . 
ژن و پیاو منداڵ و پیری ئه‌و گوندانه‌ و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سنووره‌ بۆ خۆده‌ربازکردن  
له‌ تۆڕی  په‌لاماری سوپای ئه‌نفاڵ ، به‌ چه‌ند کاروانێک   له‌ رێگه‌ی شاخی  (که‌رکه‌ر)-ه‌وه‌ 
خۆیان گه‌یانده‌  گوندی گۆمه‌زه‌ڵ ، به‌ ناو به‌فرو کڕێوه‌دا له‌ کوێستانه‌ سه‌خته‌که‌ی 
 رێگای هات و نه‌هاتی (دۆڵی شێخ محه‌مه‌د )-ه‌وه‌ گه‌یشتنه‌  گه‌ڵاڵه‌ ..سه‌فره‌ ..شاناخسێ و سه‌ر سنووره‌کان.
هه‌ندێک له‌ خه‌ڵکی گونده‌کان  به‌ رێگای جیا جیا  ویستبویان  به‌ نهێنی خۆیان  بگه‌یننه‌ ئۆردگا وشارۆچکه‌ وشاره‌کان ، له‌و  رێگاو بانانه‌  ده‌سگیرو بێ سه‌رووشوین کران .

سه‌رچاوه‌ :

عه‌بدوڵڵا  که‌ریم مه‌حمود .ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی یه‌که‌م .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە