ئەگەر حکومەتی عێراق (مەرکەزی) دوژمن بێت!

Wednesday, 13/03/2024, 18:53

2133 بینراوە


ئەگەر حکومەتی عێراق دژی میڵلەتی کورد بێت ئەوا لەیەکێتی و پارتی فاشیڵتر و گەندەڵتری دەستناکەوێت تا لەرێگایەوە کورد دوابخات و سەڕکوتی بکات چونکە چەندین سەدە بگۆرێت و چەندین دەسەلات بگۆڕێت لە هەرێمی کوردستن لە حکومەت و دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی دوژمنتر بۆ کورد دروستنەبوو و دڕوستنابێت.
دەگێرنەوە قەناس بەدەستێک لە شۆڕشگێرانی فێتنام زۆر شاڕەزا دەبێت و لەسەنگەری شەرەکە ئەمەریکیەکان هەرچ قەناس بەدەستێک بهێنن پاش ئەوەی دوو فیشەیەک یان سێ فیشەک دەتەقێنێت ئەوا قەناسە فێتنامیەکە بە زووی دەیکوژێت ، ئیتر کار دەگاتە ئەوەی قەناسێک دێت لەنێو ئەمەریکیەکان لە رۆژێکدا 16 فیشەک دەتەقێنێت و قەناسە فێتنامیەکە نایکوژێت، سەرکردەی شۆرشگێرە فێتنامیەکان دەلێت ئەوە بۆ ئەو قەناسە ناکوژی خۆ تۆ ئەوانی ترت هەموو کوشت نەدەهێشت لە سێ فیشەک زیاتر بتەقینن؟ قەناس بەدەستە فێتنامیەکە دەلێت گەوڕەم ئەو قەناس بەدەستە فاشیلە و تائێستا کەسی نەپێکاوە و دەتڕسم بیکوژم یەکێکی تر دەهێنن وەک ئەوانی تر دوو سێ کەسمان لێ دەکوژێت بۆیە مانەوەی کەسی فاشیل و دۆڕاو ساقیت و گەندەڵ لەریزەکانی دوژمن لە قازانجی ئێمەدایە.
بۆیە ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دژی فاسیدەکانی کوردستان و یەکێتی و پارتی بێت ئەوا دادگای فیدڕاڵی دڵسۆزی میڵلەتی کوردە و چونکە دژی میلیشیاو چەتە و رێگر و بندیوار سەڕانەسێنەکانی کودستانە، ئەگەر دادگای فیدڕالی و حکومەتی عێراق دژی میڵلەتی کورد بوونایە سێبەری یەکێتی و پارتیان بەسەڕماندا دەهێشتەوە.
تورک فارس و عێراق و سوریا لەیەکێتی و پارتی دژە کورد تریان دەستناکەوێت، دەسەلاتێک سی وسێ ساڵە خەریکی ڕاوە دوونانی میڵلەت و گەنجی وڵاتەکەی بێت لەمە دوژمنتر لە کوێ دەست دەکەوێت! دەستەلاتێک سەر خان و ژێر خانی کوردی فرۆشت بێت و نەتوانێت موچە بدات لەم دەسەلاتە فاشڵتر لەکوێ دەست دەکەوێت! دەسەلاتێک خاکەکەی خۆی بست بە بست بەکۆمپانیا و میلیشیا فرۆشتبێت و عەقڵی دواکەوتووی زیندو بکاتەوە لەم دوژمنە خڕاپتر لەکوێ دەست دەکەوێت!
میڵلەتێک بەدرێژایی سەد ساڵ خەبات و تێکۆشانی کردبێت ئێستا  دەسەلاتێکی خۆیی ئەو نمونە و چانسەی پێ دڕابێت گەڕ و گوڵی کردبێت ، ئیتر لەم دو ستانە بۆ دوژمنەکانی کورد  باشتر دەست  دەکەوێت؟! 
دوژمنانی کورد هەرگیز وەک یەکێتی و پارتیان دەستناکەوێت کە بتوانێت تۆبە بە میڵلەت بکەن لەکوردایەتی و پەشیمانی بکێشن لەو خەبات و تێکۆشانەی کردویانە وەک ئەوەی لە ئێستا هەموو میڵلەت پپەشیمانە لە ڕاپەرین و تێکۆشانی سەدەی ڕابڕدوو و خۆزگە بە دەسەلاتی هەرچی زاڵم و زۆڕدارە دەخوازێت.. ئێستا میڵلەتی کورد وەک بێکەس چۆن پەشیمان بوو لە عیلم و فەن و زانست  سەد هێندە پەشیمانە لە خەبات و تێکۆشان ، بێکەس لەشیعرێکدا دەلێت؛ 
              "تووشی لافاوی عیلم بووم و بەڵام زوو دەرپەڕیم
سواری  پاپۆڕی جەهل بووم و بەناویا تێ پەڕیم
سەد شوکر ئۆخەی نەجاتم بوو لە باسی عیلم و فەن
نامگرن جارێکی تر بۆیە لە کەیفا هەڵپەڕیم
گەرچی تا ئێستا وتوومە! تێ بگەن زوو پێ بگەن
بەو قسانەم قەتعییەن باوەڕ مەکەن، سەگ بووم وەڕیم
خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەر ئەخا
گەر لەمەولا ناوی عیلمم برد بزانن سەرسەریم
هێندە تەعقیبی هەقم کرد تاکوو نانی خۆمم بڕی
سووک و ڕیسوا بووم لەناوا گیرەوەی ئاخر شەڕیم
من کە زانیم حاڵی زانا نەفیە. حەپسە- یا شەقە
هەر کیتابێکم هەبوو دوێنێ لە داخانا دڕیم
پیاوی دانا عەقڵی دانا زانیی بۆی ناچێتە سەر
بەرگی نادانیی لەبەر کرد بوو بە خاوەن زێڕ و سیم
شەرتە کەر بم بارە گوێزم لێ بنێن خڕڕەی نەبێ
با دەمێ زۆر و کەمێ وەک بێ غەمێ بۆ خۆم بژیم"
ئەگەر میڵلەتی کورد توانای شیعری نوسینی بووایە بە دە زمانی شیعر و بە دیالیکت هەزاران شعیری پەشیمانی لەخەبات و تێکۆشان دەنوسی بۆ ئەم دەسەڵاتەی دوای ڕاپەرین بوون بە کەمتیارێکی خوێن مژ بۆ میڵلەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە