شەڕ تەواو ببوو بەڵام...

Wednesday, 10/04/2024, 9:48

599 بینراوە


دەنگۆی تەواوبونی شەڕ وەڕاست دەگەڕێ. کوچە و کۆڵانەکانی شار وێنەی لانەی هەنگەژاڵەی سەرلێشێواو دەهور و وژا  و ژن و پیاو و منداڵی چووک و مەزن دەهاتنە ناو داڵانی کوچەکان تا خەبەریی تەواوبونی شەڕ لە یەکتر ببیسن. ئاخر زۆربەیان هاوسەر یان یان دەزگیرانەکەیان ماوەیەکی دوور و درێژبوو لە بەرەکانی جەنگی ئازادی بون. زۆر بە دەگمەن هەواڵێک لە بەرەکانی شەڕ بە گوێچکەی خەڵکی تامەزرۆ دەگەیی. زۆر جاریش هەواڵەکان وەڕاست نەدەگەڕان. ئەوەش دەبوو بە هۆی ئەوەی کە دڵەڕآوکێ دروست بێ. ئایییییی کە ژیان لەناو تۆفانی چآوەڕوانیدا چەندە دژوارە.

ئەوشەڕە کەی تەواوی دێ؟

سەربازەکانی بەرەی شەڕەکان هێدی هێدی لە کوچە و کۆلآنی ناوشارەکان نزیک دەبوو نەوە. پەرێشان و تامەزرۆ، ئاخرژیانێکی دیکە خەریک بوو دەستی پێدەکرد. هیچ شەرێک تا سەربەردەوام نابێ. 
  ئەو سەربازانەی کە لەو شەڕەدا زیندوو مابون خۆش شآنس بون. دایکان، باوکیان، هاوسەرەکانیان وێڕای منداڵەکانیان بە پەلە بەرەو پیلی ئەو سەربازانە  دەچون تا هەواڵی ئازیزەکانیانی لێ بپرس کە ئایا مردوون یان لە ژیاندا ماون. لە پڕ مزگین چاوی بە سەربازێکی شەڕ کەوت کە دۆستی نزیکی هاوسەرەکەی بووە، زوو زانی ئەو کەسە مرادەکە لە پێش روودانی ئەو شەڕە جیرانیان بووە و دەیناسی، کاتێک لێی نزیک بۆوە لێی پرسی، مراد خەبەرت لە نەورۆزیی هاوسەرم هەیە،  دەکرێ پێم بڵێی ئایا زیندوویە؟ لە حالێکدا مراد بزەیەکی هیوا بەخشی هاتە سەر لێوان گووتی، مزگین، مزگێنیم بدەیە، مرادی هاوسەرت زیندوویەو رەنگە چەند کاتژمێرێکی دیکە بگاتەوە ماڵ و ژیانێکی نوێ دەگەڵ تۆ دەست پێبکاتەوە.
مزگین هەنگاوێکی دەکردە چوارهەنگاو تازوو بگاتەوە ماڵێ وبە پۆشینی جلوبەرگی نوێ و خۆرازاندنەوە وێنەی بووکی یەکشەوە ئامادەی پێشوازیی کردن بێ لە نەورۆزی هاوسەری. لە حاڵێکدا لە ژێر لێوەوە دەگەڵ خۆی قسەی دەکرد وگۆرانییەکی ئاشقانەی  دەگووتەوە، لە فکری ئەوەدا بوو دەیزانی کە نەورۆزی هاوسەری ماندوویە و دەبێ خواردنێکی خۆشی بۆ حازر بکا. بۆیە گەڕآیەوە ناو ماڵەکەیان.
سەرەتا مێزی ناو چێشتخانەکەی بە جوانی رازاندەوە، دوو دەوری و دووکەوچک ودوو چەنگاڵ و دوو پەرداخی ئاو دەگەڵ دوو دەسرەی سپی بۆ سڕینی دەم و لێو لەسەر مێزی چێشتخانەکەیان دانا. چون چێشتخانەکەش لە پەنجەرەی بەرەو هەتاو بووگوڵدانێکی پڕ لە گوڵی سووریشی لە سەر لێواری پەنجەرەکە دانا.هەرشت بۆ پێشوازیی نەورۆزی هاوسەری ئامادە بوو، تەنیا ئەوە مابووکە خواردنەکەی بەرێتە سەر مێزی چێشتخانەکە و دەگەڵ نەورۆز دووبە دوو، رووبەڕووی یەکتربیخۆن وێڕای خواردن، سەرەتا بە نیگای چاوراز و نیازیی ئەو ماوە دووریە بۆ یەکترئاشکرا بکەن و پاشآن بیر لە داهاتووی ژیان بکەنەوە.
مزگین قەراری دابوو بە تێروتەسەلی داستانی دووری و دڵەخۆرپەی رۆژانەی خۆی بۆ نەورۆز بگێڕێتەوە. باسی ئەو رۆژانە بکا کە هەواڵی ناخۆشی لە بەرەکانی شەڕی دەبیست.بەڵام ئێستێ نەورۆزهاتۆتەوە و ڕۆژگار ژیانێکی نوێی بە دەستەوەیە.
کات ڕۆژ بەرەودرنگ بون دەڕۆیی دڵی مزگین بە تووندی لێی دەدا، چون خەبەرێک لە نەورۆز نەبوو. ئەدی بۆ مراد  گووتی چەند کاتژمێرێکی دیکە نەورۆز دەگاتە لای من؟ با هەستم بەرەوپیلی نەورۆز بچم، بەڵكو لە نێوەی رێگادا تووشی یەکترببین.
رێگای کۆڵانی گرتە بەر، خۆش خۆش چاوی لە چەپ و راستی خۆی دەکرد تا بەڵكو نەورۆزی هاوسەریی لە ناوئاپۆڕەی هاتووچووی ئەو خەڵکەدا بێ ولە پڕبانگی بکا. خۆشحاڵی و نیگەرانی زیاتر ئازاری دەدا.
مزگین، نەیدەزانی نەورۆزی هاوسەری لە کۆڵانێکی دیکەی پشت ماڵیان بەرەو ماڵ هەنگاو دەنێ. نەورۆز، رووخسار و بزەی سەرلێوی مزگینی هاوسەری دەهاتە بەرچاو. بیریی لەو ئان وساتە دەکردەوە کە بە دیتنی مزگین دوای رۆژگارێکی پڕ لە ناهومێدی، چۆن لە ئامێزیی بگرێ.
نەورۆز تا دەهات لە ماڵی خۆی نزیکتر دەبۆوە. لەوماوەیەدا سەدان خۆزگە و ئاوات دەوریان دابوو. لەسەر ئەو فکرانە بوو کە گەیشتەوە نزیک پەنجەرەی ماڵەکەیان کە چێشتخانەی لێ دیاربوو. کاتێک هەردووک دەستەکانی خستە ئەوبەر و ئەوبەری هەردووک لاجانگی دەم وچاوی وسەری لە پەنجەرەی چێشتخانە نزیک کردەوە،بە سەرسووڕمانەوە چاوی بە مێزی چێشتخانەکەیان کەوت کە بە رادەی دووکەس کەلوپەی خواردنی لە سەرە، یەکە ڕاست بیری لەوە کردوە کە مزگین، هاوسەرە خۆشەویستەکەی رەنگە ژیانێکی دووبارەی دەگەڵ کەسێکی دەست پێکردبێ، دەنا چۆن دەبێ بەڕادەی دووکەس مێزی چێشتخانە بڕازێنێتەوە؟

خەمێکی قوڵ جەستەی داگرت. ماندوو یی شەڕی لەسەرپەڕی وپەرێشآنی جێگای گرتەوە. ئیتر ژیان بۆنەورۆز واتای نامێنێ، کاتێک لە ماڵەکەی خۆی دوور دەکەوتەوە ئەو قسانەی لە ژێرلێوەیدا دووپات دەکردوە، تۆ بڵێی مزگین ئەوەندە بێ وەفا بووبێ ومن نەمزانیوە؟
لە لایەکی دیکەش مزگین زۆر بە هەناسە ساردیی بەرەو ماڵ گەڕآیەوە و دەیگووت: چاوەڕوان دەبم تا نەورۆز بێتەوە وژیانێکی نوێ و رۆژگارێکی دیکەی دەگەڵ دەست پێبکەم.
نەورۆزدووری دەڕوانی وهێدی هێدی لە مزگین وژیان دەگەڵ مزگین دووردەبۆوە تا نەگەڕێتەوە،مزگینیش هەر چاوەڕوانی نەورۆزبوو تا بگەڕێتەوە.نە، نەورۆز گەڕایەوە ونە چاوەڕووانییەکەی مزگین هاتەدی.شەڕتەواوببوو،بەڵام شەڕێکی دیکەی نەخوازراوبەرۆکی دوودڵداری گرتولە یەکتری جودا کردنەوە.نەورۆزواتێگەیشت کە مزگینی هاوسەرەکەی ژیانێکی دیکەی دیکەی دەگەڵ کەسێکی دیکە دەست پێکردوە،چون رازاندنەوەی مێزی چێشتخانەکەش هەرئاوای نیشآن دەدا،مزگینیش تا دوایین ساتەکانی ژیانی چاوەڕوانی گەڕآنەوەی نەورۆزبوو.
لەرۆژانی داهاتوودا مزگین زۆر جارلەبەردەرگای ماڵەکەی روولە کۆلآنی نزیک ماڵەکەیان هەردووک دەستی بە ئەژنۆیەوە دەگرت وبە چاوی پڕ لە فرمێسک چاوەڕوانی نەورۆزدەبوو،هەرکاتیش جار جار چاوی بە مراد دەکەوت بە خەمگینییەکی گران لێی دەپرسی،ئەدی بۆ گووتت نەورۆز زیندوویە ودەگەڕێتەوە لام؟
مزگین تا کۆتایی تەمەنی بە تەمای ژیانێکی نوێ بووکە دەگەڵ نەورۆزیی هاوسەری،بەڵام دوای بەڕێکردنی دەیان نەورۆزی دیکە لە ژیانیدانەیتوانی بە دیداری نەورۆزی هاوسەری شاد بێتەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە