پەیامی ئێران بۆ ئەمەریکا: خۆتان لە کێشەکەوە مەگلێنن، ێمەش هەقمان بەسەر ئێوەوە نابێت

Friday, 12/04/2024, 21:15

1352 بینراوە


سەرچاوەکان بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە،کە ئێران پێش ئەوەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت. بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامێکی نهێنی بۆ ئیدارەی بایدن ناردووە.
- پەیامی ئێران ئەوە بووە،  کە دەڵیت ئێمە هێرش دەکەینە سەر ئەو هێزانەی هێرش دەکەنە سەرمان، بۆیە خۆتان لەو کێشەوە مەگلێنن و ئێمەش دەستناخەینە کاروبارتانەوە، سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەوبارەیەوە دەڵێت: 
بەپێی زانیارییەکانی چەند میدیایەک، ئەمریکا پێی وایە لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا ئێران هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل. ئێران پێشتر دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دابوو.
لەو باەیەشەوە ئەمریکا بەڵێنی داوە لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان لەگەڵ ئێران پشتیوانی ئیسرائیل بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە