ئێمە نەوەیەکی چەند گوناحین

Tuesday, 02/07/2024, 21:01

1718 بینراوە


 لە مەنفادا 

ڕۆژگارێک دێت 
 کەپیر دەبین لەپەنجەرەی ژووری خەڵوەتگاکەوە
 دوای نۆشکردنی چنگێک لەحەب و دەرمان  
سەیری دنیا دەکەین
لەدارە بەتەمەنەکان  دەڕوانین 
چۆن لەسەرمادا  هەڵدەرزن .
وەکو ناخمان  
بیرتە هاوڕێ....! ؟ 
ئێمە نەزانانە بەئۆقیانوسی ترسا 
دەسوڕاینەوە و بۆژیان دەکڕوزاینەوە
چاوەڕێی کۆتایییەکی دڵفڕێن بووین 
لەگەڵ هاوسەفەرە  دەم پسەکاندا 
بەرێگەوەبووین  
ئای لەمەنفا  
من هەمیشە  ترسم لەچیرۆکی ماڵئاواییە 
دەمزانی لەوێزەی هەمووئازارەکان نایەم
دەمزانی .... 
کەچی هەر جانتاکەم پێچایەوەو نیشتمانم 
جێهێشت ..... ڕووەو مەنفا  
با ئیتر ...خۆمان تەرخانکەین بۆڕامان لەمانگی گیراوی 
ئەم کۆچە 
 سەفەرە کەم 
نائومێدی کردم ئازاریان دام  .... تۆو  مەنفا و نیشتمان  
 ئەمڕۆ
هەستم بەساماڵی ڕۆحی مردوە تازەکانی 
ناو دەریاکرد .... کە کۆچیان کرد بوو بۆمەنفا 
 من هیح سۆزێکم بۆ حاڵی داماویان نەبوو 
نازانم  بۆ ...!؟  
 چ بەیانیەکی جوانە 
لەبەردەم ئەم پەیکەرە تێکشکاوەدا 
ڕاماوم 
 ئێمە نەوەیەکی چەند داماوین  ...!
 نەدەتوانین ببین بەهاوڵاتی مەنفا  
نەدەشتوانین ئاشت بینەوە لەگەڵ 
نیشتمان 
 ئێمە نەوەیەکی چەند گوناحین ، چەند داماوین ...!
 کە مەحکوم بووین بەمەنفا و
بێ نیشتمان 
هەمووڕۆژێک لێرە دەمرین 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە