• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

سەمیرشێخ مەموندى: بڕۆن ڤێللا و مەزرەعەى بەرپرسان بڕوخێنن ، نەك كوخى هەژاران

ئەگەر ئێوارانێكى خامۆش بەئەسپایى پیاسەیەك بكەیت بەدەوروبەر و كوچەوكۆڵانەكانى چەند شاروشارۆچكەیەكى ئەم هەرێمە دەبینیت كە ماڵ و منداڵى بەرپرسەكان لەچ نازو نیعمەتێكدا دەژین و ماڵومنداڵى هەژارە خێر لەخۆنەدیوەكانیش لەچ ژیانێك!!! ماڵى بەرپرسەكان لەخانووە مۆدێرن و ڤێللا و مەزرەعەكانە كەهەژاران ئاواتەخوازن...

سەمیرشێخ مەموندى: دواى بیست ساڵ لەیەكەم هەڵبژاردن ، پەرلەمانێكى لێوان لێو لەحیزب

  بیست لەمەوبەر و لە19ى ئایارى ساڵى 1992 و دواى ساڵێك لەراپەرینى گەلى كورد لەدژى دامەزراوە تۆقێنەرەكانى رژێمى بەعسى لەناوچوو بۆیەكەم جار هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان روویانكردە سندوقەكانى دەنگدان و بۆیەكەمجار هاووڵاتیانى هەرێم لەدواى راپەرین لەرێگەى سندوقەكانى دەنگدانەوە نوێنەرەكانى خۆیان هەڵبژارد...

سەمیرشێخ مەموندى: كاری سه‌خت و ژیانی سه‌خت بۆكرێكاران ... له‌یه‌كی ئایاردا

  یه‌كی ئایار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رۆژی كرێكاران ناسراوه‌ و یادی ده‌كرێته‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م رۆژه‌ كراوه‌ته‌ پشوو و تێدا له‌م رۆژه‌دا داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووده‌ده‌ن و كرێكارانی بێنه‌واش هه‌ر له‌كاردان و به‌رپرسانیش له‌بۆنه‌كان ئاواتی سه‌رابی ده‌خه‌نه‌ به‌ردیده‌ و گوێی كرێكاران...

سەمیرشێخ مەموندى: كابینەى حەوتەم ، كابینەیەكى شلۆق و لەرزۆك

  لەگەڵ ئەوەى كابینەى حەوتەم لەسەرەتاوە بەشێوەیەكى نایاسایى و نائاسایى دروست بووە بەڵام هەر لەسەرەتاوە دیارە كابینەیەكى شڵۆق و لەرزۆكە و ناتوانێت لەسەر قاچەكانى بوەستێت ، پێكهێنانى كابینە و بەڕێكردنى حكومەت لەلایەن یەكێتى و پارتییەوە بەشێوەى فیفتى بەفیفتى واتە دووساڵ بەدووساڵ لەهیچ شوێنێكى ئەم جیهانە...

سەمیرشێخ مەموندى: لەپەراوێزى دوایین راپۆرتى لیژنەچاكسازییەكەى سەرۆكى هەرێم - بەشى دووەم

  لیژنەكە لەبوارى چارەسەرى ئیدارى باس لەئاڵوگۆڕپێكردنى بەرپرسان دەكات كەئەمە مایەى پێكەنینە لەكاتێكدا بەدەیان كەس لەوبەرپرسانەى كە ئاڵ,گۆڕ بەشوێنەكانیان كراوە دەستین لەگەندەڵى و كارى نایاسایى ، دەكرێت بەرێوەبەرى یەكەیەكى كارگیرى گەندەلى و كارى نایاسایى ئەنجامبدات تەنها لەناحیەیەك بگوازرێتەوە ناحیەیەكیتر؟...

سەمیرشێخ مەموندى: لەپەراوێزى پرۆژە دوایین راپۆرتى لیژنەچاكسازییەكەى سەرۆكى هەرێم - بەشى یەكەم

  لەگەڵ ئەوەى لەدوایین راپۆرتى خۆیدا لیژنە چاكسازییەكەى سەرۆكى هەرێم دانى بەزۆرینەى ئەو گەندەڵیانە داناوە كەرۆژانە لێرە و لەوێ لەسەرجەم هۆیەكانى راگەیاندن باس و خواسى لێوەكراوە و دەكرێت ، بەڵام ئەمە ماناى ئەوەنیە كەلەدواى ئەم راپۆرتە و بۆلەمەودواش كوردستان دەبێتە شامى شەریف و سەرجەم بەرپرسە گەندەڵكارەكان...

سەمیرشێخ مەموندى: وەزارەتى پەروەردە و ڕێزنەگرتن لەمامۆستا

  مامۆستا فێرى كردم ، هەستم بنووسم كوردم ... مامۆستا چراى زانستە ... هەموو گەلى كورد قەرزارى مامۆستایانە ... ئەمانە و دەیان ووتەى بریقەدارى تر هەن كەلەم هەرێمەى ئێمە تەنها وەكو مانشێتێكى بریقەدارى سەر لاپەڕەكانن و بەهیچ جۆرێك كاریان پێناكرێت و دەستوەردانى ناتەندروستانەى حزبى و سیاسى و خزانى كەسانى...

سەمیرشێخ مەموندى: وەڵامێك بۆوەزیرى پەروەردە:تۆ لەجێگاى گەرم و نەرم قسەدەكەیت و ئاگات لەبارودۆخى راستەقینەى ناوقوتابخانەكان نییە

  جەنابى وەزیرى پەروەردە لەسایەى بەرێزتانەوە نەماندیت گۆرانكارییەكى ئەوتۆ لەبوارى پەروەردە و فێركردن بكرێت كەشیاوى پێداهەڵگۆتن بێت ، نەماندیت ئەو سیستەمەى كە وەكو تەماتە و برنج لە دەرەوەى وڵات هاوردەكرا هەنگاوێك بەرەوپێشەوە بنێت ، نەماندیت بڕیارە گرنگەكانى كۆنگرەى پەروەردەیى ساڵى 2007 بەتایبەت لەبوارى...

سەمیرشێخ مەموندى: سەرۆك دەست لەكاربكێشەوە

زۆرجاران سەرۆكى هەرێم لەبۆنە جیاجیاكانى هەرێمى كوردستان باس لەهۆكارى بوونى بەسەرۆكى هەرێم دووبارە دەكاتەوە و دەڵێت: قبوڵكردنى پۆستى سەرۆكى هەرێم لەلایەن منەوە بۆ چەند مەبەستێك بووە كەئەوانیش بریتین : لەوەى ناوماڵى كورد یەكبخەمەوە و نەهێڵم جارێكیتر خوێنى كورد بەدەستى كورد بڕژێت ، بەڵام بەداخەوە ئەگەر...

سەمیرشێخ مەموندى: ڕەوشى پەروەردە و سایتەكەى وەزارەتى پەروەردە

ئەگەر چاوێك بە رەوشى بوارى پەروەردە و فێركردنى ووڵاتانى جیهاندا بخشێنین دەبینین وەزارەتى پەروەردەى ووڵاتان سەرچاوەى سەرەكى پێشكەوتنى ئەو ووڵاتانەن كەلەئێستادا پێشڕەون لەجیهاندا و جێگا پەنجەیان دیارە لەپێشەوەبردنى جیهان و هۆكارێكن بۆ خۆشگوەرانى و پێشكەوتنى جیهان بەگشتى و ووڵاتانى خۆیان بەتایبەتى ، لەسەرەتادا...

سەمیرشێخ مەموندى: كرێى فڕۆكەكەى تاڵەبانى بۆ ئەمەریكا یەك ملیۆن دۆلار بوو

ماوەیەك لەمەوبەر جەلال تاڵەبانى بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەى گشتى نەتەوەیەكگرتووەكان بەسەردانێك چووە نیویۆرك ، ئەوەى جێگاى ئاماژەپێدانە لەسەردانەكەیدا هەریەكە لە عومەرفەتاح و كۆسرەت رەسول یاوەرى تالەبانى بوون بەبێ ئەوەى بزانرێت ئەم دوو كەسایەتییە حزبیە بە چ سیفەتێك لەگەڵ تالەبانى ئەم سەفەرەیان كردووە؟...

سەمیرشێخ مەموندى: سەرۆكى حكومەت بێ بەڵێنە ، كابینەى شەش سەركەتوو نییە

كابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێم بەسەرۆكایەتى دكتۆر بەرهەم ساڵح كەبەكابینەى كردار شەرتە ناسراوە و لەلاى هەندێك كەس بەكابینەى شەفاف و چالاك ناودەبرێت كە دوورە لەڕاستى ، خەڵكى و بەتایبەت یەكێتییەكان پێیان وابوو كابینەى شەشەم بەسەرۆكایەتى بەرهەم ساڵح كوردستان دەكاتە بەهەشت بەڵام دواى تێپەڕبوونى دووساڵ...

سەمیرشێخ مەموندى: پێویستمان بە حزبێكى ئافرەتانە

لەم هەرێمە رەنگاورەنگەى ئێمە دەیان حزبى سیاسى جۆراوجۆرى تێدایە كە دەتوانین بڵێین كوردستان فرەحیزبیە و ئەو پرۆسەیەش بەشێوەیەكى تارادەیەك دیموكرات رەنگى داوەتەوە و هەر یەكە لە برا مەسیحییەكان و برا توركمانەكانیش چەند حزبێكى تایبەت بەخۆیان هەیە و مومارەسەى ژیانى سیاسى خۆیان دەكەن و بەشدارى لە هەلبژاردنەكان...

سەمیرشێخ مەموندى: لەم هەرێمە بێ خاوەنە هەر تۆپبارانە!!!

ئەم میللەتە خێر لەخۆ نەدیوەى ئێمە بۆنى بارووت و دەنگى تەقە و تفەنگ و تۆپى لێنابڕێ و تائێستا نەیتوانیوە بەئیسراحەت و بێ گرفت ژیان بەسەرببات و ئۆخەى بكات ؟ لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە ئێمە شتێكمان بەناوى هەرێم و سەرۆك و حكومەت و پەرلەمان و وێڕاى سوپایەكى گەورە كەلەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست وێنەى نییە بەڵام بێدەنگى...

سەمیرشێخ مەموندى: سیستەمى پەروەردەى هەرێم لەشكست بەردەوامە و دەبێت سنوورێكى بۆدابنرێت

قورگمان كەوت ئەوەندەى لەڕادیۆ و تیڤیەكان و كۆڕ و كۆنفراسەكان هاواربكەین و دەستمان شل بوو ئەوەندەى لەسایت و رۆژنامە و گۆڤارەكان بنووسین و بڵێن سیستەمى پەروەردە پڕپڕە لەهەڵەو كەموكورتى و ئەوانەى هەڵساون بەگۆڕینى ئەم سیستەمە و هەڵسەنگاندن و سەرپەرشتیكردنى كەسانى لێهاتوو و شایستە و شارەزانین و تەنها حزبین...