• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

حه‌مه‌ غه‌فور: لە پەراوێزی ووتاری "ئۆپۆزیسیۆن‌و وەهمی چاکسازی"دا

دوایین بڕگەی نووسینەکەی بەڕێز، عومەری حاجی عینایەت هەڵەبجەیی لەژێر تیتڵی: "ئۆپۆزیسیۆن‌و وەهمی چاکسازی" وەکو نەتیجەگیریی خۆی لە ووتارەکەی لێرەدا دائەنێمەوە، هەتا ڕایەکی خۆمی لەبارەوە بنووسم: "بۆیه‌ باشتره‌ ئۆپۆزسیۆن یاری‌ به‌ عه‌قڵی‌ خۆی و ئێمه‌ و خه‌ڵكیش نه‌كات و چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردن بكات و گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی‌...

حه‌مه‌ غه‌فور: لینین‌، شۆڕش‌و هیومانیزم - بۆ ٨٩هەمین سالێادی مەرگی ڕابەرێکی جیهانی

ئەمڕۆ ساڵیادی مەرگی فلادیمیر ئیلیچ لینین(١٨٧٠-١٩٢٤)، ڕابەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری مەزنی ڕوسیایە. ئەمڕۆ ٨٩ ساڵ بەسەر مەرگی لینیندا تێئەپەڕێت. لینین بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک ڕەمزی شۆڕشی کرێکاران‌و چەوساوەکانی جیهانە. لینین یەکێکە لە بێوێنەترین هیومانیستەکانی تائێستای مێژووی مرۆڤایەتی. لینین مارکسیستێکی...

حه‌مه‌ غه‌فور: قەیرانی عێراق‌و مانای دیموکراسی‌ تەوافوقی‌

قەیرانی عێراق‌و مانای دیموکراسی‌ تەوافوقی‌ پێکهەڵپژانی دەسەڵاتە لامەرکەزییەکانی عێراق بۆ تێگەییشتنی دروست لە ڕەوشی ئێستای عێراق‌و قانوونمەندیی قەیران‌و گرژییەکان، پێویستە ئاستی بانگەشەکان‌و بینینی ڕووکەشی مەشهەدی پێکدادان‌و ڕووداوەکان تێپەڕێنین. بۆ نموونە، دەرگیریی‌و ململانێی نێوخۆیی نێو حکومەت‌و...

حه‌مه‌ غه‌فور: جەلال تاڵەبانی‌و شێرو ڕێوی کوردی عاقڵ!

جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ٩ کانونی یەکەم ٢٠١٢ لە بەشێکی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ وەفدێکی ڕۆژنامەی (الانبا۶)ی کوێتیدا ڕایەگەیاندووە؛ "كوردی‌ عاقڵ جیابونه‌وه‌ له‌عێراق‌و راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی ناوێت، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌سته‌مه‌". تاڵه‌بانی رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌كورده‌...

حه‌مه‌ غه‌فور: ئۆبــــاماو ستراتیژی ئیدارەی قەیران- پرسی کورد لە نەخشەی نوێی خۆرەڵاتی ناوین‌دا

بردنەوەی ئۆباما: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٦ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا گەلێک تایبەتمەندی گرنگ‌و چارەنووس سازی لەنێو خۆیدا جێکردۆتەوە. تایبەتمەندییەک کە ڕاستەوخۆ کاریگەری بەسەر ڕەوشی ناوخۆی ئەمریکاو لە هەمان کاتدا بەسەر هەل‌و مەرجی سیاسی جیهان‌و خەباتی چینی کرێکاری جیهانیشەوە جێئەهێڵێت. بەپێچەوانەشەوە...

حه‌مه‌ غه‌فور: پێشبڕکێی ملشکاندنی یەکتر ڕۆڵی "کورد" لە پێشهاتەکانی سوریادا

بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە هەواڵەکەی لە ماڵپەڕی لڤین پرێسدا بڵاوکراوەتەوە، ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە ئاشکرای کردووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی نهێنی بەرپرسانی باڵای کورد لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیبلۆماتکارانی ئەمریکاو، تورکیاو ئیسرائیل بەڕێوەچووە...

حه‌مه‌ غه‌فور: بڕیاری ئیعدامی هاشمی‌و بنبەستی پرۆسەی سیاسی عێراق

یەکشەممە ٩ئەیلولی ٢٠١٢، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لەبەغدا، دوای تاوانبارکردنی بەچەندین تۆمەتی تیرۆریستی بەشێوەی غیابی‌و بەتایبەت لەسەر دوو دۆسێی جیاواز کە بریتین لەکوشتنی پارێزەر سهاد ئەلخەفاجی‌و کوشتنی تالب بلاسم‌و ژنەکەی، هەر یەک لەتارق هاشمی‌و بەڕێوەبەری ئۆفیسەکەی ئەحمەد قەحتان بڕیاری لەسێدارەدانیان...

حه‌مه‌ غه‌فور: مەسعود بەرزانی ‌ وەڵامی جنێو ئەداتەوە!

‌ ئەمڕۆ پەیامێکی سەرنجڕاکێش‌و داخلەدڵی سەرۆکی پارتی‌و هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بەرزانی لە سایتەکان‌و بەشێک لە میدیای کوردستانەوە بڵاوکرایەوە. پەیامێک کە لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە وەڵام بە جنێو و تەشهیری کەسانێک نووسیویەتی کە پێئەچێت بەرامبەر بە کەسایەتی شەخسی...

حه‌مه‌ غه‌فور: دوو دەزگای بەدناو لەپێناو چیدا یەکئەخرێن!

لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژی یەکشەممە ٨ تەمموز لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم، مەسعود بەرزانی "ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان" ڕاگەیەنرا، وە مەسرور بەرزانی (کوڕی سەرۆکی هەرێم) وەکو ڕاوێژکاری ئەو ئەنجومەنەو خەسرەو گوڵ محەمەد لە سەرکردایەتی یەکێتی وەکو جێگری...

حه‌مه‌ غه‌فور: ئەبوایە حکومەتی هەرێم‌ ئیحراج ببوایە نەک کارمەندانی تەندروستی‌

جێگای داخە مانگرتنی سەرانسەری کارمەندانی تەندروستی کوردستان دوای تەنیا ٣ سێ ڕۆژ لە مانگرتنی بەرهەقی خۆیان بۆ داواکاری دەرماڵەی مەترسی کارکردنیان، بە ئیحراجیەوە ناڕەزایەتیەکەیان هەڵپەسارد! چونکە پێیانوایە کە هاوڵاتیان باجی ئەم هەڵوێستوەرگرتنەی ئەوان ئەدەن!! لەکاتێکدا ئەبوایە حکومەتی هەرێم‌و دەسەڵاتدارانی...

حه‌مه‌ غه‌فور: شەفافترین شت لە کوردستان ناشەفافیەتە!

وەڵام بۆ پرسیارەکانی تەوەری گۆڤاری چرەکە سەبارەت بە شەفافیەت!   ڕوونکردنەوەیەک: بەو هۆیەوە کە پرسیارەکان زۆر لە یەکەوە نزیکن، پێموابوو کە وەڵامێکی گشتی بە هەموو تەوەرەکە بدەمەوە ڕەنگە هاوکاری بکات ئامانجەکەم ڕوونتر نیشان بدەم، وە ئاسانکاریەکیش بێت بۆ خوێنەر تا شوێنی ڕوداوەکانی نێو وەڵامەکە بگرێت....

حه‌مه‌ غه‌فور: دۆسێکان لە یاسا باڵاترن! خوێندنەوەیەکی تر بۆ درامای گیانلەدەستدانی قایمقامی سلێمانی

   ڕووداوی تۆقێنەری گیانلەدەستدانی زانا حەمە ساڵح، قایمقامی مەرکەزی سلێمانی، لە ناوبەینی خۆخنکاندن‌و خنکاندنیدا، پەیامێکی ئێجگار ترسناکەو هاوڵاتیان‌و سەرجەم کۆمەڵگای کوردستانی بەرەوڕووی پانیک‌و دڵەڕاوکێ‌و ناسەقامگیری جددی کردۆتەوە. قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، کە پیاوێکی پلەباڵای حکومەت بوو، بە...

حه‌مه‌ غه‌فور: ئەنفــــــــالی نــــــۆ! لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا!

لە ساڵیادی شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفاڵدا ئەمساڵ باسی ئەنفالی نۆهەم هاتۆتە ئاراوە! ئەگەر هەشت قۆناغی شاڵاوی ئەنفال، کە ڕژێمی بەعسی ڕوخاو بۆ بەچۆکداهێنان‌و بەتەسلیم کێشانی خەڵکی کوردستان، بە ئەوپەڕی دڕندەیی‌و دڵڕەقیەوە ئەنجامیدا پاش کیمیابارانی شاری هەڵەبجەو دەوروبەری، کە دەیان هەزار کەس لە ژن‌و مناڵ‌و پیرو...

حه‌مه‌ غه‌فور: بکوژی ژنێک لە کوردستان جێی نابێتەوە!

  بە گوێرەی ڕاگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کە بەرواری ئەمڕۆ ١نیسان٢٠١٢ی لەسەرە، تۆمەتباری بکوژی ئەو ژنەی کە ساڵی ڕابردوو لە ناحیەی شاوەیسی سەر بە پارێزگای هەولێر لە ڕۆژی ٢٨-١١-٢٠١١دا ئەو تاوانەی ئەنجام دابوو، ئەمڕۆ لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەسگیر...

حه‌مه‌ غه‌فور: "دەوڵەتی کوردی"و خولێکی تری دووبەرەکی!

"دەوڵەتی کوردی" نەورۆزی ئەمساڵ پەیام‌و مەسیج‌و دەرەنجامی مەترسیداری پێ بوو بۆ خەڵکی کوردستان. لە ڕێگەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمەوە زۆری نەمابوو جارێکی تریش دەستی کورد بکرێتەوە بەزاخداو بە فەرمانی دەرەکی‌و "بێگانە" سەرەڕۆییەک‌و بڕیارێکی ترسناکی بێبنەما لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بدرێت. بڕیارێک بەبێ...