• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

حه‌مه‌ غه‌فور: دۆسێی سەردەشت عوسمان‌ هی هەموومانە!

"ڕۆژی ٤-٥-٢٠١٠ له‌ به‌رده‌م کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌‌ڵاحه‌دین له‌ شاری هه‌ولێر ڕۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان، که‌ خوێندکاری قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی بوو، له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه‌ ده‌ڕفێندر‌ێت و دوو ڕۆژ دواتر له‌ ڕۆژی 6 ی هەمان مانگدا له‌ پارێزگای موسڵ ته‌رمه‌كه‌ی‌ ئەدۆزرێتە‌وه‌‌،...

حه‌مه‌ غه‌فور: پەتی سێدارە دیاری هەڵەبجە نیە سیمبۆلی سەدەکانی ناوەڕاستە!

لە کاتێکدا ئەمڕۆ ٢٤ هەمین ساڵڕۆژی کیمیاباران‌و لەسێدارەدانی شاری هەڵەبجەیە بە دانیشتوانیەوە بە گیاندارو ڕوەک‌و گوڵ‌و بۆن‌و بەرامەو هەموو شتێکیەوە، ساڵیادی لەسێدارەدانی ویژدان‌و ئینسافی شارو خەڵکێکە کە بۆکڕووزی هەڵقرچانی حەقیقەت تیایدا گەییشتە ئاسمان، کەچی ئەبینین لە هونەرو داهێنانێکی ناوازەدا دەسەڵاتی...

حه‌مه‌ غه‌فور: 8 ی مارس‌و پیرۆزبایی‌ سەرۆکەکان!

   لە ئاستانەی ٨ی مارسدا هەموو ساڵێک جیهان لەبەردەم پرسێکی چارەنووس سازی مرۆڤایەتیدا خۆی ئەبینێتەوە. مەسەلەی ژن‌و پرسی پلەدوویی ژنان‌، توندوتیژی بێئەوپەڕ بەرامبەریان‌، کوشتنیان بە بەهانەی پاککردنەوەی شەرەف‌، پەڵەی نەنگی کۆیلایەتی ژنان‌ بەنێوچاوانی کۆمەڵگاکانەوەو شیوەی خەبات‌و تێکۆشان بۆ وەڵامدانەوە...

حه‌مه‌ غه‌فور: ٨ی مارس سیمبۆلی ڕزگاری ژنان

وەڵامێک بۆ زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانتاقیکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لەگەڵ ٨ی هەشتی مارس‌و مەسەلەی ژنان‌و ئایینی ئیسلام‌و بڵنگۆی مزگەوتەکاندا ڕاستەوڕاست پێچەوانەی بۆچوون‌و ڕوانگەی ڕێکخراوی "زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانە". ئەم بەڕێزانە بەنیازن ڕاستیەک ئاوەژوو نیشانی کۆمەڵگای کوردستان بدەن. ئەو ڕاستیەی...

حه‌مه‌ غه‌فور: ناڕەزایەتیەکانی چۆمان‌ ئەزمونێکی نوێ دژی بێدادی

هاوڵاتیانی چۆمان‌و دواتریش خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی بە هەق سەربەرزی‌و سەرفرازیەکی بێهاوتایان بۆ خۆیان‌و بۆ خەڵکی کوردستان تۆمار کرد، کاتێک بە یەک دەنگ هەزارانیان ڕژانە مەیدان‌و لە هاوشانی خانەوادەی جوانەمەرگدا نایەکی گەلێک مەزنیان بەرامبەر بە تاوانی کوشتنی کاکە (ڕێباز) بەرزکردەوە. نایەک کە ناوەرۆکەکەی...

حه‌مه‌ غه‌فور: ئیسلامی سیاسی کۆسپی سەر ڕێی ئازادیە!

دیمانەی گۆڤاری چرکە لەگەڵ حەمە غەفور سەبارەت بە جێگاو ڕێگای ئیسلامی سیاسی لە کوردستان بەرچاوڕوونیەک بۆ خوێنەران؛ بڕیاربوو کاک ئەمین کە هاوکاری گۆڤاری چرکەیە هەموو دیمانەکە وەکو خۆی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەداخەوە دەستکاری کراوە. من وێرای ناڕەزایەتیم بەو هەڵس‌و کەوتەی گۆڤاری چرکە، دیمانەکە وەکو خۆی لە...

حه‌مه‌ غه‌فور: ئاشوبەکەی زاخۆ و خەیاڵی ئیسلامیەکان!

ئەو ساتانەی ووتاری نوێژی هەینی مەلا ئیسماعیل لە شاری زاخۆ حەماسەتی سادەلەوحانەی ئیمانداری ئەگۆڕێت بۆ دەمارگیری ئیسلامیانە، نە پارتی نە یەکگرتوو نە غەیری ئەوان جێگای هیچ باس‌وسەرنجێک نەبوون.کاتێک ڕق‌و تۆڵەی باوەڕداری ئایینی وەکو کاردانەوەو دەرەنجامی پەیام‌و فەتوای مزگەوتەکان بەرامبەر بە ڕوخساری مۆدێرنیزم‌و...

حه‌مه‌ غه‌فور: "لۆیا جیرگە"ی بزووتنەوەی گۆڕان لە هۆڵەندا!

وەک لە ڕاپۆرتەکەیاندا هاتووە، ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی ١٣ ئەم مانگە لە شاری دێڵفتی هۆڵەندا کۆنفڕانسی دووهەمیان گرێداوە. سەرنجڕاکێشترین گۆشەی ئەم کۆنفڕانسە ڕاپۆرتە وێنەییەکەیەتی. چونکە لە کۆبوونەوەی نزیک بە ٤٠چل بۆ ٥٠پەنجا کەسیی ئەنجومەنی گۆڕان لە هۆڵەندا بۆ سازکردنی کۆنفڕانس تەنها یەک ڕوخساری...

حه‌مه‌ غه‌فور: زەمین لەرزەکەی وان لەنێو موزایەدەی قەومپەرستاندا!

ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو کاتژمێر ١،٤٠ یەک‌و چل دەقیقەی پاشنیوەڕۆ بەکاتی تورکیا، بە گوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوجەرگەی شاری وانی تورکیا بوویە سەنتەری زەمین لەرزەیەکی بەهێز، کە دەیان گوندو شارۆچکەی دیکەی ناوچەکەی هەژاندووەو بەشوێن خۆیدا کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێکەوتۆتەوە. فەرمانگەی ڕووداوە لە ناکاوەکانی...

حه‌مه‌ غه‌فور: کەوتنی دیکتاتۆرەکان ئومێد بە شۆڕش ئەگەشێنێتەوە!

بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی دوایین ساتەکانی موعەممەر قەزافی لە شاری سرتەوە بە زەلیلی‌و لەنێو پێلەقەی دژبەرەکانیدا، کۆتایی یەقینی ڕژێمی لیبیاو دەسەڵاتی ٤٢ ساڵ لە زەبروزەنگی سیستماتیکی یەکێکی دیکە لە هارترین ڕژێمە دیتاتۆری‌و بۆرژواییەکانی جیهانی عەرەبی ڕاگەیاند. بێگومان هەموو ئینسانێکی شەریف‌و...

حه‌مه‌ غه‌فور: لەکۆنگرەی١٢دا یەکێتی مامۆستایان بوویەوە بە پاشکۆی حزبەکان

نزیک بە ئێوارەی هەینی ٧ی ئۆکتۆبەر، دەرەنجام داستانی کۆنگرەی ١٢ دوازدەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، دوای زنجیرەیەک ململانێ‌و دانووستان‌و ڕیکەوتنی ژێربەژێری حزبە کوردیەکان، بە دەسەڵات‌و ئۆپۆزیسیۆنیشەوە، کۆتایی بە کارەکانی ٤ ڕۆژی نەپچڕاوی خۆی هێنا. ئەندامێکی پارتی بەبێ مونافس کرایە سکرتێری ڕێکخراوەکە....

حه‌مه‌ غه‌فور: پرسی کەرکوک یونامی و مەلا بەختیار!

پێش ئەوەی بچمە سەر ئامانجی ئەم بەدواچوونە خێرایەم، بە پێوسیتی ئەزانم ئەو ئیدیعا هەرزانەو ئەو بانگەشە مناڵانەیە، وە سەرەنجام ئەو موزایەدەیەی مەلا بەختیار لەبەردەم شاندی باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاندو ڕوو بە ڕای گشتی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە، لێرەدا بهێنمەوە، تا ویژدانی سیاسی باڵادەستی...

حه‌مه‌ غه‌فور: کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئاڵای شەفافیەت‌و چاکسازی داگرت!

نەوشیروان مستەفاو بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کۆڵێک بانگەشەو پڕوپاگاندای بریقەدار وەکو ئاراستەیەکی سیاسی جیاواز پێیان خستە نێو ڕووبەری سیاسەتی کوردستانەوە. سەرنجڕاکێشترینیان بانگەشە بوو بۆ شەفافیەت، ئیدیعا بوو بۆ تێکۆشانی سیاسی لەپێناو جێخستنی شەفافیەت لە کوردستان. واتە هەڵکردنی ئاڵای شەفافیەت‌و ڕۆشنی‌و...

حه‌مه‌ غه‌فور: نەتەوە، ئینتمای قەومی شەڕی نەبڕاوە دژی کرێکاران!

لەو کۆمەڵگایانەی کە مەسەلەی نەتەوەیی وەکو کێبەرکێیەکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ناسنامە نەتەوەییەکان پەرەئەگرێ تا ئەگاتە ئاستی جیابوونەوەی سیاسی وەکو ڕێگاچارەیەکی ناچاری، پێویستە ڕۆڵی سەرەکی ناسیونالیزم لە هەردوو سەری کێشمەکێشەکەدا لەبەرچاوبگیرێت. واتە ڕۆڵ‌و کاراکتەری ناسیونالیزمی نەتەوەی ژێردەست‌و ناسیونالیزمی...

حه‌مه‌ غه‌فور: بۆچی هەرێمی کوردستان بۆتە سەنتەری تەنگژەو قەیران!؟

تیشکێک بۆسەر هێرش‌و پەلاماری سەربازی ئێران‌و تورکیاوا جارێکی تریش گرژی‌و ئاڵۆزی وەکو ئاکامی ململانێی پەیوەست بە بارودۆخی عێراق‌و کوردستانەوە گڕی گرت‌و بەکاربردنی هێزی سەربازی‌و لەشکرکێشی‌و بۆردومان‌ کردن‌و زمانی زەبروزەنگ جێگای بە هات‌و هاواری دیموکراسی‌و ڕێگاچارەی سیاسی‌و دیالۆگ لەق کرد. هێنانەپێشەوەی...