• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

جەلال چوارتایی: دوو دیکتاتۆری هاوشێوە

ئەگەرچی نەژادی هیچکامیان تورک نییە بەڵام هەردوکیان دڵسۆز بە تورکن ، یەکیان بە ڕەچەڵەک لاز و ئەوی دیکەشیان بە ڕەچەڵەک کوردە، کەسی یەکەم هەموو گەلی لازی لە خشتە بردووە بۆ خزمەتی تورک، کەسی دووەم هەموو کوردی کۆیلە کردووە بۆ خزمەتی خێڵەکەی و خێڵەکەشی خستۆتە خزمەتی داگیرکەرانەوە . هەردوکیان شەیدای کورسی و...

جەلال چوارتایی: منیش دەڵێم " کەس بەدیلی مەسعود بارزانی نییە"

تەواوی لایەنگرانی پارتی دەڵێن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کەس بەدیلی کاک مەسعود نییە ، بێگومان منیش هەمان بۆچوونم هەیە بەڵام بە شێوەیەکی واقعیانە نەک وەک لایەنگرانی پارتی تەنهاعاتیفیانە بە بنەما بگرم ، چونکە ئێمەی کوردەواری کوشتەی عاتیفەین و ئەو عاتیفەیەش وەها دەمانخاتە گێژاوەوە کە هیچ کاتێک ڕاستیەکان بەدی...

جه‌لال چوارتایی: داعش باشترین تاقیکردنەوە بوو

زیاتر لە دوو ساڵە چەتەکانی داعش بە هاوکاری چەندین دەوڵەتی وەک تورکیا و سعودیە و قەتەر پەلامارێکی دڕندانەیان بردۆتە سەر ڕۆژاوای کوردستان ، تەواوی هێرشەکانیان لەلایەن گەلی ڕۆژاوای کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل"ی‌.پ.گ." و یەکینەکانی پاراستنی ژن"ی.پ.ژ."وە تێکشکێنراون . بە درێژایی ئەم دوو ساڵە ، یەکینەکانی...

جه‌لال چوارتایی: منیش دەڵێم مادەی 140 جێبەجێ کرا

دوو لێدوان سەرنجی منی زۆر ڕاکێشا ، لێدوانێکیان هی تاڵەبانی و ئەوی دیکەشیان هی بارزانی بوو . هەرچی گوتەکەی تاڵەبانییە لە دوای سەردانیکردنێک بۆ تورکیا هات ، کاتێک پرسیاری دەوڵەتی کوردیان لێکرد تەنها بە دوو وشە وەڵامی دانەوە و گوتی "خەونێکی خۆش " . ئەو کات زۆر کەس بابەتیان لەسە ئەم گوتەیە نوسی و تەنانەت...

جه‌لال چوارتایی: پاساوهێنانەوە بۆ تاوان ، بەواتا هاوبەشیکردن لە تاواندا دێت "نموونە حیزبی دیموکرات"

من هیچ کاتێک گومانم لەو لێدوانانە نییە کە بە بەڵگەوە دەوترێت ، ئیتر ئەو کەسەی کە لێدوانەکە دەدات گرنگ نییە شۆڕشگڕ بێت یاخود خیانەتکار ، بۆ نموونە عیسا پژمان کوردێکی خیانەتکار و بەرپرسی دەزگای ساوک بووە و ئێستاش لە ژیاندا ماوە ، ئەم کەسایەتیە لە کتێبێکدا بە ناوی "خۆم شۆڕشم هەڵگیرساند و خۆشم تێکمدا" زۆر...

جه‌لال چوارتایی: گەمەی داعش و زەلکاوی پارتی

هێرشی چەتەکانی داعش هەر بە ڕۆژاوای کوردستان کۆتایی نەهات ، بەڵکو ناوچە عەرەبیە سونەنشین و بەشێک لە باشووری کوردستانیشی گرتەوە . ئەگەر بمانەوێت مەبەست لەم هێرشەی داعش و ئەو دەستانەی لە پشتیەوەیەتی بزانین ئەوا دەبێت هەم ڕووداوە کورتماوەکانی پێش هێرشەکە و هەم کاتی دەستپێکردنی هێرشەکەش تاکو ئیمڕۆ هەڵسەنگێنین...

جه‌لال چوارتایی: لە ئەحمەد قایاوە تا شەهرامی نازری

ئەو سیاسەتەی داگیرکەرانی کوردستان پیادەیان کردووە تەنها داگیرکراوی خاکی کوردستانی لێ نەکەوتۆتەوە ، بەڵکو شێواندنی مێژوو و تێکدانی کلتوور و فەرهەنگ و تەنانەت خۆ بە کەمزانینی تاکی کوردیشی بە دواوە بووە ، یەکێک لەو هۆکارانەش کە یارمەتیدەر بووە بۆ سەرکەوتنی سیاسەتەکانی داگیرکەران ناوچەگەرێتی و خۆ بە بەشێک...

جه‌لال چوارتایی: لە شکستەوە بۆ هەستانەوە

هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی پێهات ، بە باوەڕی من یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک براوەی هەرە سەرەکی وابوو لەسەر ئاستی باشووری کوردستان و تەنانەت عێراقیش ، چونکە ڕێژەی دەنگەکانی بە بەراوردکردن بە هەڵبژاردنەکانی 2010ی عێراق زیاتر 08%(لە سەدا هەشت)ی دەرباز کرد ، ئەم ڕێژەیەش کەم نییە بۆ دوو جێگەی وەک عێراق...

جه‌لال چوارتایی: مەلا مستەفا چی گوت؟ وەڵامێک بۆ کاک مەشخەڵ کەوڵۆسی – بەشی چوارەم (کۆتایی)

چۆنە کەسانی وەک کاک مەشخەڵ دیرۆک لە بیر دەکەن و ڕاستیەکان دەشێوێنن ؟ ئەی هەر خودی بارزانی نەبوو کە لە دوای ئاشبەتاڵەکەی ساڵی 1975 بڕیاریدا کە شۆڕش کۆتایی هاتووە و جارێکی دیکە ڕوو لە ساسەت ناکەنەوە ؟بەڵام کاتێک بزوتنەوەیەکی نوێ دوور لە دەسەڵاتی بنەماڵە سەری هەڵدا ئەو کات نەک هەر ڕوویان لە سیاسەت کردەوە...

جه‌لال چوارتایی: مەلا مستەفا چی گوت؟ وەڵامێک بۆ کاک مەشخەڵ کەوڵۆسی – بەشی سێیەم

کاک مەشخەڵ هۆی هەڵکەندنی خەندەق دەگێڕێتەوە بۆ نا ئەمنی سنوورەکانی باشووری کوردستان!من هیچ کاتێک بەم دوعایە ناڵێم ئامین چونکە تەنها لە دوو حاڵەتدا نا ئارامی لەو سنوورانەدا هەبووە و لە هیچ حاڵەتێکیشیاندا مەسعود بارزانی خەندەقی لێ نەدا ، ئەو دوو حاڵەتەش بریتیبوون لە :-1- ساڵی 2003 تا 2011 ، کە بە هۆی داگیرکردنی...

جه‌لال چوارتایی: مەلا مستەفا چی گوت؟ وەڵامێک بۆ کاک مەشخەڵ کەوڵۆسی – بەشی دووەم

کاک مەشخەڵ بۆ ئەوەی زیاتر ڕەوایەتی بدات بە خەندەقی تاوان باس لەوە دەکات کە ئۆردۆن سنوورەکانی خۆی قایم کردووە و ڕێگە نادات هاووڵاتیانی سوریایی بپەڕنەوە !!! لە کاتێکدا لە هەموو کەسێک ئاشکرایە کە ئەردەن دەسکردنی ئیمپریالیزمی بەریتانیایە و بۆ بەرژەوەندی بەریتانیاش دروست کراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام...

جه‌لال چوارتایی: ەلا مستەفا چی گوت؟ وەڵامێک بۆ کاک مەشخەڵ کەوڵۆسی – بەشی یەکەم

لە ساڵی هەشتاکاندا پارتی هێجگار لاواز بوو ، هۆی لاوازبوونەکەشی بۆ زۆر هۆکار دەگەڕایەوە، گرنگترینی ئەو هۆکارانەش بریتی بوون لە جاڕدانی ئاشبەتاڵ و دژایەتیکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات . تەنانەت لە شارێکی وەک سلێمانی‌دا ژمارەی لایەنگرانی پارتی زۆر زۆر بە زیادەوە لە ژمارەی پەنجەکانی هەردوو دەستی تەنها کەسێک دەربازی...

جه‌لال چوارتایی: پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا دامەزرا

لە ڕۆژانی "3 و 4 و 5"ی نیسانی 2014 و لە ژێر فشاری مەسعود بارزانی‌دا چوار حیزب بە ناوەکانی :- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا "الپارتی"(بە سەرۆکایەتی عبد الحکیم بەشار) - پارتی ئازادی کوردی سوریا(بە سەرۆکایەتی مستەفا جومعە) پارتی ئازادی کوردی سوریا(بە سەرۆکایەتی مستەفا ئۆسێ) - یەکێتی کوردستانی(بە سەرۆکایەتی...

جه‌لال چوارتایی: لە بێ خەبەران کەشکەک سەڵاوات

لە بەرواری 24/03/2014دا بانگەوازیەک لە لایەن یەکینەکانی پاراستین گەل"یەپەگە"وە بۆ سەرجەم هێز و لایەنە کوردیەکان بڵاوکرایەوە تاکو لە بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکی مێژوویی خۆیان بەجێ بێنن ، چونکە ئەگەر بەو ئەرکە هەڵ نەستن ئەوا لە بەرامبەر مێژوودا بەرپرسیار دەبن . بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :- http://malmokurd.com/News-2611-1...

جه‌لال چوارتایی: پیلانە شاراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق گرێدراوترین لایەنی کوردیە بە داگیرکەرانی کوردستانەوە ، ئەم لایەنە تا ئەو کاتەی لە توانایدا بێت ڕاستەوخۆ کەوتۆتە خزمەتی داگیرکەران بۆ تیرۆرکردنی شۆڕشگێڕان و لەم بوارەدا نموونە هێجگار زۆرە و پێویست بە وردەکاری ناکات . هەر کاتێکیش لە توانایدا نەبووبێت فەرمانی داگیرکەران...