• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

حه‌مه‌ سوسه‌یی: گۆڕان بەرەو سەنترالیزم

گۆڕان لەسەرەتاوە وا خۆی نمایش کرد کە گەلێ لەو پارت حزبانەی ئەمڕۆی کوردستان هەن، جیاوازن. ئەم جیاوازیەشیان خۆی لە گەلێ بواردا دەرئەخست، بەجۆرێ کە گۆڕان هیچی لەیەکێتی و پارتی ناچێ و پێویستیشە چاو لەوان نەکەن و هەمان ڕێساو یاسای ئەوان دووبارە نەکەنەوە. چەندین جار گوێبیستی ئەوەبووین ، کە گۆڕان بەتەمایە...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ئۆپۆزیسێۆن و عومەر چاوشین

کۆمەڵگەی کوردەواری ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بەجۆرێك پێوستی بە ڕەگەزی مێینە هەبوو بۆ هەندێ کاری هونەری وەك شانۆو نواندن کە کەس ئامادە نەبوو ئەو تەوقەی کۆمەڵگە بشکێنێ و بتوانێ دایك ، خوشك وەیان هاوسەری بنێرێتە سەر شانۆو شانبەشانی برا ئەکتەرەکانی بەشداری کارە هونەریەکان بکا. ئەم قورسایی و ئاڵۆزییەی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: بۆچی قوباد دڵی خۆشە؟

لەو ڕۆژەوەی مەسرور بارزانی هەواڵی وەرگرتنی هەردوو پۆستی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی لەگەڵ ڕۆژنامەی the national ی ئیماراتی ڕاگەیاند، ئێدی چەندین کەس بەچەپ و بەڕاست ئەم هەواڵەیان تاوو توێ کردو هەندێکیان تا ڕادەی ئەوپەڕی نائومێدی و هەندێکی تر ناڕەزایی و سەنگەر لێگرتن، وەرگرت. بەدووری نازانین کە یەکێك...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: لەقۆزاخەدانی نێچیرەڤان بارزانی

قۆزاخە بریتیە لە قۆناغێکی ناکامڵ بۆ هەندێ لە زیندەوەران کە تیایدا سووڕێکی ژیانیان تیا بەسەر ئەبەن و دواتر بەرەو قۆناغی کامڵ بوون و هاتنە نێو ژیانی ڕاستەقینەوە هەنگاو ئەنێن. هەمان شت ڕاستە بۆ مرۆڤ کاتێ بیەوێ بگات بەو قۆناغەی کە پێوستە بگاتە لوتکە، بۆ نمونە هونەرمەندێك، شاعیرێك، یاریزانێك وەیان کەسایەتیەکی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ئەحمەد میرەو هەڵەی دووەم

یەکەم هەڵەی میرە ئەوەبوو خەڵاتی شەهیدی قەڵەم (سۆرانی مامە حەمە)ی دا بە (عیما د ئەحمەد)، دیارە لەکاتی خۆیدا میرە لەڕوونکردنەوەیەکدا پاساوی بەخشینی ئەو خەڵاتەی دایەوەو زانرا کە چەند لاواز بوو، بۆیە جارێکی تر ناچینەوە سەر ئەو باسەو هەروەك چۆن وەك یەکەمین هەڵە واباش بوو کە زۆری لەسەر نەڕۆین و بەجارێ دۆ...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: تکایە لەم وێنەیە بڕوانە

ئەمە وێنەی کۆبونەوەی پێنج قۆڵی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆنە کە لەشاری هەولێر سازدراوە، گەر بەتەنها دیقەت بدەینە وێنەی شاندی دانووستکاری دەسەڵات ، ئەوا ئەبینین پێش دەست پێکردنی کۆبونەوەکەو هاتنی وێنەگران، ئەوا جۆرێك لەئارامی و بزەی لێوو دەست و پەنجە تێکەڵ کردن بەدی ئەکرێ و هەریەکەیان بەجیا، جۆرێك لە شادی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ئەو خورمایەی ئۆپۆزیسێۆن ئەیخوا، دەنکەکەی لەگیرفانی شەقامدایە

ئەم کۆبونەوە پێنج قۆڵییەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆن، قۆناغی دووەمی دامرکاندنەوەو کپ کردنی دەنگی ڕاپەڕیوی شەقامە. گەر چەتەکانی شێخ جەعفەر و میلیشیاکانی جەلالیەکان بەهۆی هێزەوە ، شەقامیان بۆ ماوەیەك کۆنترۆڵ کردبێ، ئەوا هەنووکە برادەرانی ئۆپۆزیسێۆن لە تەلاری چایخانەکەی قادر دوبزی، گورزی کەمەر شکێن لەشەقام...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: میزی حوشتر

هەنووکە باس باسی خۆ ئامادەکردنە بۆ کۆبونەوەی پێنج قۆڵی نێوان دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزیسێۆن. وەك ئاشکرایە لیستێکی ٢٢ خاڵی خرایە بەردەست دەسەڵات و هەر زوو خرایە تەنەکەی خۆڵەوە، کەچی ئێستا مەلا بەختیار دێت و ئەڵێ نەك ٢٢ خاڵ بەڵکو ١٢٢ خاڵیش بێ ئەشێ گفتوگۆی لەسەر بکرێ ، بەمەرجێ ٢ خاڵی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: سیاسی زەیستان

زەیستان بەو مرۆڤە ئەووترێ کە یەکسەر دوای مناڵ بوون هەندێ حەزو ئارەزووی لا دروست ئەبێ کەلەزۆربەی کاتدا وەك مەحاڵ بۆی دەستەبەر ئەبێ،، بۆ نمونە ئەشێ ئەو کەسە لە ناوەڕاستی مانگی بەفرانبار بێ و حەزی لە کنرو ڕێواس و شووتی مانگی گەلاوێژ بێ وەیان بەپێچەوانەوە. ئەوەی ئەو ٦ برادەرە بەبێ ڕاو تەگبیری کەس و بەبێ...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: کوڕینە بەخوا "حسك" عەرز ئەدڕێ

لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەو کاتەی دوای ئاشبەتاڵەکەی بنەماڵەی بارزانی وقووچانیان بۆ ئێران و پاشان دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکدارانە ، چەند ناو و ناتۆرەو قسەی لابەلا هەبوون کە لەشاخ و شاردا دەماو دەمی ئەکرد و لەهەندێ کاتدا ئەبوو بەشانازی و لەهەندێ جاری تریش ئەبوە جێێ پێکەنین و گاڵتە پێکردن.. یەکێ...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: سەردەشت عوسمان لەتای یاسادا

کاکە سەردەشت لە دوا ووتاری خۆیدا ئەنووسێ((دوێنی راگری كۆڵێژه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه، ‌كه ‌شه‌وی رابردوو ئیهانه ‌و ته‌هدیدی كوشتنیان كردووم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه‌ كێشه‌ی پۆلیسه‌، نازانم ئه‌بێت له‌م سه‌ر زه‌مینه ‌وڵاتێك هه‌بێت، كه‌ خوێنكارێكی زانكۆکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه ‌به...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: مەسعود داوایەکی تاڵەبانی بەتووندی ڕەتکردۆتەوە

کاتێك تاڵەبانی لەگەڵ مەسعودی تەزوویر کۆبوبۆوە لە هەولێر لەدوای سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەکانی شاری سلێمانی و چواردەوری دژ بەنایەکسانی و گەندەڵی هەردوو بنەماڵە، مەسعود بارزانی سەرۆکی تەزوویر کاتێ تاڵەبانی پێشنیاری ئەوەی بۆ کردوە کە هەردوو حزب ببنەوە بەیەك و هەموو هێزەکان تێکەڵ بەیەك بکەنەوەو، دواتر یەکێتی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: بەسەرهاتی پەزێك

ڕۆژێك کاریلەیەك لەخولیای پرسیارێکیدا داپیرەی بەگیرو گاز دێنێ و نایەڵێ ماندووبونی ئەو ڕۆژەی لەگیانی دەربچێ و زوو زوو لێی نزیك ئەبێتەوەو لەپڕدا داپیرەش ئەکەوێتە بەر هێرشی باوێشك و خەوی لە ناکاو. کاریلە دوای ئەوەی لەیەکێ لەهاوڕێ نزیکەکانی گوێی لەوە ئەبێ کە ئەم دەستە پەزانە کەخێرو بێریان تەنها بۆ مرۆڤەکانە،...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: دوای نەمانی گومان، ئنجا چی؟

زیاد ڕەوی نیە گەر بڵێم ، هیچ نوسەرو ڕوناکبیرو سیاسیەکی ئەم کوردستانە بەقەد نووسەرەکانی کوردستان پۆست لەم دوو بنەمەڵە کوردکوژە گەیشتبن و لەمەترسیەکانی ئەم دوو بنەمەڵەیە زیاترین نووسین و بڵاوکردنەوەی دۆکیومێنت و بەڵگەی نووسراو بینراوی نەخستبێتە بەر دیدی میلەتی کورد. هیچ کات بیرو بۆچوونی کوردستان پۆست...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: پەیامێ بۆ پێشمەرگە دێرینەکان

ئەوەی هەموانی کردە پێشمەرگەو ناردینە چیاو کێوو شاخە سەرکەشەکانی کوردستان، تەنها ، نەبونی یەکسانی و داگیرکاری و زوڵم و زۆر بوو. ئەو کات ئەو جۆرە نایەکسانیە بەرگێکی نەتەوایەتی پێ دابڕابو لەوەی عەرەب دژ بەگەلی کوردی ئەکرد، لێ ئەمەی ئێستا ، بەناوی کوردەوە ، ئەو زوڵم و زۆرو نایەکسانیە درێژەی پێ ئەدرێ و ڕۆمەتی...