• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

حه‌مه‌ سوسه‌یی: مانگرتنی گشتی

ڕاپەڕینی ئاشتیانەو خۆپیشاندانی سپی و مانگرتنی سەرتاسەری، گەر لەگشت ووڵاتانی دونیادا سەرکەوتنی بەدەست هێنابێ، ئەوا بۆ کوردستانی باشوور، مانای بچوك کردنەوەو پووکانەوەی شۆڕشی نێرگزە.پێشەکی ئەبێ قەوارەو توانای خۆمان بەباشی بپێوین و ئەو ڕاستیە لەخۆمان نەشارینەوە ، کەگەلی ئێمە بەحوکمی ئەوەی مێژووی بەردەوامی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ڕێگای هەولێر، لە مەڵبەندەوە دەست پێئەکا

پەڕینەوە لەئاوی خوڕدا، نەك هەر مەترسی هەیە، لێ جۆرێکە لە ڕیسك و گەمژەیی. جەماوەری ڕاپەڕیو لەدوای ١٧ شوباتەوە بەهەر شێوەیە بوبێ ، وایان زانی یەکێتی دێتە نێو ڕیزەکانیان و گوڵبارانیان کردن. نەیان زانی بێ دەست گرتن بەسەر هێزەکانی یەکێتی دا گەلێ مەحاڵە بگەنە قۆناغی دواتر، کە شاری هەولێرە. هەنووکە ئەم...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: دوو سووکایەتی لەیەك کاتدا

لەکاتی ووتارەکەی سەرۆکی تەزویر بەبۆنەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر لەتەك ئەردۆگانی فوول دیموکراتی و مرۆڤ دۆست، ئەوەی تێبینیم کرد ، ئەوەبوو ئەردۆگان هیچ جۆرە ئێعتبارێکی بۆ مەسعود و چوار دەورەکەی دانەنا، لەوەی کاتێ مەسعود ووشەی ئەبزرکاند و لەوەسفی ئەردۆگاندا لێمان بوو بو بە موتەنەبی شاعیری عەرەب ، کەچی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: بۆچی هەولێر کڵۆم درا

تاڵەبانی سەرەك کۆماری عێراقەو ، بەس. ئەمە ووتەی ئامۆژنە هێرۆ بوو کاتێ سەردانی ماڵی کاك نەوشیروانیان کرد لەدوای ڕوداوەکانی ١٧ شوبات و کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری سلێمانی دژ بە بنەمەڵەی بارزانی، لێکەوتەوە. دادە هێرۆ بەم ووتەیەی ئەوەی بە کاك نەوشیروان ڕاگەیاند ، کە چیتر تاڵەبانی بڕیاربەدەست...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: "ئاوێنە" یەکەمە، بەڵام لەدواوی دواوە

لەکاتی هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ڕوداوەکانی ١٧ شوبات و ڕۆژانی دواتر، کاتێ سەردانی هەریەك لە سایتەکانی کوردستان پۆست، هاوڵاتی، سبەی و ئاوێنەم کرد لەڕێگای گوگڵەوە بۆ دەست کەوتنی زانیاری دەربارەی ڕاپەڕینەکە ، ئامارێکی وای نیشان ئەدا کە بەپێی ئەو سەردانانەی کە بۆ ئەو سایتانەی سەرەوە ئاماژەم پێداون ، لەزۆربەی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: پەیامێك بۆ نوێژکەرانی سەرای ئازادی

ئێستا ڕۆژی هەینییەو بڕیارە بۆ هەفتەی چوارەم نوێژی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڕاپەڕیوان و جەماوەری ئاشتیخوازو سەربەستی کوردستان بەگشتی و شارە خۆشەیستەکەم بەتایبەتی ساز بکرێ ، کە لەڕێگای پەیام نوێبونەوەیان لەگەڵ خواو پەروەردگاری خۆیاندا، ئەوە بەخەڵکی کورد ڕابگەیەنن ، کە ئەم شوێنە وەك مەککەو مەدینە وایە بۆ کورد...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ئایا ئەشێ کاك نەوشیروان میلیشیای(کاتی) خۆی هەبێ؟

بۆ ئەوەی هێزی ڕاپەڕیوی شەقام و گۆڕان یەکبگرنەوەو هەنگاوی خێراو کۆتایی بەم دەسەڵاتە بێنن ، پێوستە هێزە چەکدارەکەی سلێمانی(یەکێتی) لەلایەن باڵێکی سەربازیەوە کۆنترۆڵ بکرێن. ئەم باڵە سەربازیە تەنها لەنێوان گۆڕاندا بەدی ئەکرێ. پاش ڕوداوەکانی ١٧ شوبات و داگیرکردنی- کاتی- زێرەڤانی پارتی بۆ سلێمانی و، پەنا...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ڤیتۆی گۆڕان

لەپرسیارێکی کاك ووشیار سەبارەت بەگفتۆکردنی لایەنی گۆڕان لەگەڵ دەسەڵاتداو ئەگەری بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەدژی لایەنێکی سیاسی، کاك نەوشیروان ڕەتی کردەوە کە گۆڕان نیازی نیە ڤیتۆ لەدژی هیچ لایەنێکی سیاسی بەکاربهێنێ و پێی باشە دەرگای گفتۆگۆ هەردەم واڵا بێ.ڕەنگە ئەم پرنسیپەی گۆڕان شتێکی نایاب و بەجێ بێ و...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: نوێژکردن لەهەولێر حەرامە

یەکێ لەو هۆکارانەی ئیسلامی دروست کرد، تووندی تیژی ئەو بنەمەڵەیە بوو کەلە شاری مەککە حکومڕان بوو، جگە لەوەش بازرگانی بەمرۆڤ و بەکۆیلەکردنی، یەکێ تر بوو لەو هۆکارانەی کە ئاینی ئیسلام کاری بۆ کردو دواتر سەرکەوتنی بەدەست هێنا.بنەمەڵەی بارزانی ، لەشاری هەولێر دەستیان خستۆتە بینەقاقای ئاینی ئیسلام و مەلای...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: سەرۆکی تەزویر دەستبەرداری خۆی بۆ گشت پۆستەکانی ڕائەگەیەنێ

خەفەکردن و کپ کپکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی خەڵکی کوردستان بەگشتی و ڕاپەڕیوانی بەردەرکی سەرا ئامانجی یەکەمینی دەسەڵاتی سیاسی پارتی و یەکێتیە، بۆ ئەمەش چەندین کاری تیرۆریستیانەیان بەئەنجام گەیاندو دواتر لەڕێگای چەندین درۆو بەڵێنی گەورەی بەرپرسان و ئەندام پەرلەمانان لەم هەوڵەیان بەردەوام بون، لێ خۆش بەختانە...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: هێور بوونەوە بۆو لەپای چی

هەر لەگەڵ دەست پێکردنی کڵپەی ڕاپەڕینی ١٧/٢ ی ئەم جارە، ئەوەی پێوستە ڕەچاو بکرێ، ڕۆڵی گەنجانە، لەم ڕاپەڕینەدا جگە لەگەنجان ، هیچ لایەنێکی سیاسی لەوانەی کە ئەبوو بەشداربوونایە، وەك گۆڕان و ئەوانی تر، کەخۆیان بە بەرەی نەیار ئەدەنە قەڵەم ، لەوێ نەبوون و نەیان وویست بەشداری بکەن. ئەوەی چاوەڕوان نەکرا،...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: پەیامێك بۆ گەنجانی بەردەرکی سەرا(ساحەی تەحریر)

ماندوو نەبن و دەست و چاوتان ماچ ئەکەین، بەهیوای نەفەس درێژی و کۆڵ نەدان. جەماوەری ڕاپەڕیوی خەڵکی کوردستان و گشت ئازادیخوازان چاویان لە ئازایەتی و بوێری ئێوەیە، سات دوای سات، دەقە دوای دەقە، گوێمان هەڵخستوە بۆ دەنگو باسی نوێ و سەرکەوتنی تر، وە دڵنیاین لەوەی لەکۆتاییەکی گەلێ نزیکیدا کە ڕەنگە هەفتەیەکی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: کاك نەوشیروان هەڵەی گەورە باجیشی گەورەیە

گەر تاڵەبانی بەوە تۆمەت بار بکرێ لەوەی یەکێتی تەسلیم بەپارتی کردۆتەوە، ئەوا هەنووکە دەرکەوت کە کاك نەوشیروان لەبەرنبەردا، هەموو گۆڕان و ئۆپۆزیسێۆنی تەسلیم بە پارتی کردەوە.هەروەك چۆن کۆمەڵەت تەسلیم بەتاڵەبانی کردەوە، ئەوا ئەمڕۆش گۆڕانت پێشکەش بەپارتی کردەوە و ئیفلاسیت ڕاگەیاند لەماوەی هەفتەیەکدا...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ئیسلامیەکانی کوردستان، لەکوێی خشتەی ڕاپەڕیندان؟

جوانترین و پڕشکۆمەندەترین وێنە لە شۆڕشەکانی گەلانی چەوساوەی تونس و میسر درکمان پێکردبێ ئەوەبوە، گەلانی عەرەبی و موسڵمان ئەو وێنە قێزەونو ناشرینانە نەبوون کە سەرۆکەکانیان لەلای خۆرئاواو جیهان ئەیان دا بەگوێی میدیاو خەڵکی ئەو ووڵاتانەدا، بەپێچەوانەوە هەنووکە دەرکەوت لەپشت هەر ناشرینکردنی ئەو تابلۆیانەدا،...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: لەگۆڕەپانی ئازادی تاران چی ئەگوزەرێ؟

بۆ پاڵپشتی کردنی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی تونس و میسر، هاوڵاتیانی ئێرانی سبەینێ ئەڕژێنە نێو شەقام و خیابانەکانی گۆڕەپانی ئازادی، ئەو گۆڕەپانەی ساڵی ١٩٧٩ شای دیکتاتۆریان تیا بەزاند . ئەم خۆپیشاندانەی ڕۆژی دوو شەممە هیچ جۆرە مۆڵەتێكی بۆ وەرنەگیراوەو ، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان بە جۆش و خۆرشێکی زۆرەوە بەشداری...