• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

بابان بریزی: گۆڕانی ناو گۆڕان پێویستییەکی حەتمییە!

بزوتنەوەی گۆڕان ، ئومێدی بێ ئومێدان و نەوای بێنەوایان ، پەسێوی زەرنەقوتەکانی گەل و سوپەری گەل بۆ دژایەتیکردنی نوخبەی هەژمونگەرای خۆسەپێن و خەلک تۆقێن ، خەریکە بە هۆی لە ڕێ لادان و ماددە ویستی زۆرێك لە پەڕلەمانتارەکانی پەڕلەمانی کوردستانیەوە دەکەوێتە بەر خەشم و قینی جەماوەری گۆڕانخواز و گەلی باشوری...

بابان بریزی: ژن

ژن : لە کۆمەڵگەکانی سەردەمی ژیانی کڵان و پاشتریش لە کۆمەڵگەی نیولیتیك و شارستانێتی ئوروکدا ، ژن جێگەو پێگەی تایبەتی خۆی هەبووەو خاوەنی کەسێتی و سەنگ و قورساییەکی تایبەتی بووە، بەڵام پاشتر دوای هەرەسهێنانی نیولیتیك و شێوەگرتنی شارستانێتی سۆمەرو دروست بوونی دەوڵەتی ڕاهیبانی سۆمەرو دواتریش دەوڵەتی ژەرنتۆکراسی...

بابان بریزی: ئایا دەربەندیخان دەزانێت چی دەوێت؟

بە بڕوای من خەڵکی شارە خۆڕاگرەکەمان دەبێت بزانن چییان دەوێت و بە چارەسەری کاتی و پینە بە پەڕۆی دەسڵات ڕازی نەبن و داواکارییەکانیان و شێوازی چارەسەری کێشەکانیان و ماوەی چارەسەری کێشەکانی شار و کار هەڵسوڕاندن و کار ڕاپەڕاندنی دوای مۆڵەتی چارەسەری دەبێت لە یەك پاکێجدا بخەنە بەر دەمی بڕیاردەرانی ئەم زۆنە...

بابان بریزی: پەڕلەمانتارەکانی ئۆپۆزسیۆنیش مشەخۆر دەرچوون

زۆر پەڕلەمانی دەمهەراش و قسە لوسی بەر کامێرامان دی کە باسی دادی کۆمەڵایەتی و دژایەتی گەندەڵییان دەکردو کوردایەتی و دادپەروەرییان بەناوی دین و ویژدان و باوەڕەوە بە ئێمەومانان دەفرۆشتەوە ، زۆر جاریش ئومێدمان لەسەر ئەمانە هەڵچنیبوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵکاران و دەستپیسانی چاو برسی کوردستان! چونکە...

بابان بریزی: حكومەتی کۆڵیشن یان بنکە فراوان

بێگومان دوای گۆڕانی نەخشەی سیاسی بەشێکی بەرینی هەرێمی باشوری کوردستان و دەرکەوتنی هێزێکی نوێی کاریگەر لەم ناوچەیەدا و دواتر بوونی بەهێزی دووەمیش لە سەر ئاستی کوردستان ،وە بوونی ناکۆکییەکی قوڵ و ململانێیەکی بەهێز لە نێوان ئەم هێزە نوێیەو نەیارەکانیدا ، ئاستەمە حکومەتی داهاتوو لەماوەیەکی کورتدا پێکبهێندرێت...

بابان بریزی: هۆکاری کەمبونەوەی دەنگەکانی یەکێتی چی بوو؟

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە حزبێکی نیمچە بەرەیی فرە مینبەری کراوەی کوردستان بوو لە یەکگرتن و گردبوونەوەی چەندین ئاراستەو تەوژمی فکری جیا لە ناوەڕاستی دەیەی حەوتەمی سەدەی بیستەمدا و لە شومترین ڕۆژگارەکانی مێژووی هاوچەرخی گەلی کوردا لە لایەن نوخبەیەکی ڕوناکبیرو ئەکادیمی شارنشینەوە لە تاراوگە هاتە دامەزراندن...

بابان بریزی: ڕۆشنبیر کێیە؟ بەکێ بوترێت ڕۆشنبیر ؟

ئەم زمانە ناسک و بێنازەی خۆمان سەرەڕای نەبوونی دەوڵەت و هێزێکی نیشتیمانی بۆ پارێزگاری لێکردن و دەوڵەمەندکردن و بژارکردنی ، بەڵام ئاواش خاوەنی سەدان و هەزاران دەستەواژەی ڕەسەن و زاراوەی ناسك و جوانە کە شیاوی ئەوەیە هەڵوەستە بکرێت لە سەریان و شرۆڤەی واتاکانیان بکرێت ، یەکێك لەو تێرمانەی کە من دەمەوێت...

بابان بریزی: بزوتنەوەی گۆڕان شتێکی گرنگی فەرامۆش کردووە

بزوتنەوەی گۆڕان کە درێژکراوەی باڵی ڕیفۆرمی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە گەڵ چەند ڕەوتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕیفۆرمخوازی تری کوردستاندا بە ڕێبەرایەتی کەسایەتی نەوشیروان مستەفا کە سەرکردەیەکی خاکی و سادەو خۆنەویستی باڵای ڕەنجاوی یەکێتی بوو لە دوای ٢٥/٧ /٢٠٠٩ پێکهێنرا، ئەم بزوتنەوەیە هەر...

بابان بریزی: بەو هیوایەی هەڵبژاردنی پایزی ئەمساڵ ، وەرچەرخانێکی مێژوویی بێت بە ئاراستەی دروستکردنی هاونیشتیمانی بوونی ڕاستە قینەدا

پایزی ئەمساڵ وەرزی ڕنینەوەی بەرهەمی هەوڵ و کۆشش و پڕۆژەی پارتەکانی باشوری کوردستانە ، ئەم هەڵبژاردنە جگەلەوەی کە هۆکارێکە بۆ دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسڵات و بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە ڕۆڵ و پێگەی پارتەکاندا ، هێمایەکیشە بۆ بەسەر چوونی کلتوری یەکتر قبوڵ نەکردن و ماڵئاوایی کردن لەو ترسەی کە بەهۆی...

بابان بریزی: لێكچونێك لە نێوان (سیدارتا گوتاما و نەوشیروان مستەفا) دا

زۆرکەمن ئەو کەسانەی لە کاتێکدا لە ترۆپکی دەسڵات و ئیمتیازو دەسکەوت پلەو پایەی دنیایدان ، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نزیك بوونەوە لە ژیانی هاونیشتیمانیەکانیاندا دەستبەرداری گوزەرانی پادشایانە دەبن و ژیانێکی سادەو ساکار هەڵدەبژێرێن و دواجار ناووناونیشانیان وەك ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە ئاسمانی نەمریدا...

بابان بریزی: هەڵبژاردن دەنگدانە بە پڕۆژەو بەرنامە ، نەك بە ئاین و ئایدۆلۆژیاو ڕابردووی حزب !؟

لەوڵاتانی پێشکەوتوو کە ڕوناکبیری تاك گەشتووە بە ئاستێکی باڵاو تاکەکان هۆشیارو پێگەشتوون و شارەزان بەما ف و ئەرکەکانی خۆیان و ئەوحکومەتەی کە بەڕێوەیان دەبات کاتێك دەچنە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردن و دواجاریش پرۆسەی هەڵبژاردن، لەسەر بنچینەی ئایدۆلۆژیا یاخود لەسەر مێژووی پارتەکان و ڕابردوویان دەنگ نادەنە پارتەکان...

بابان بریزی: پەروەردەی شکستخواردوو تاکی پاسیف و نا چالاك بەرهەم دەهێنێت

پەروەردە ئەو سێکتەرە گرنگەی کۆمەڵگەیە کە بە بەردی بنچینەی سەرجەم کایەکانی ترو سێکتەرەکانی تری وڵات دێتە ئەژمار کردن، هەموو گەشەکردن و بەرەوپێش چوونێك کە لە وڵاتدا بێتەدی دەرئەنجامی پێشکەوتوونی سیستمی پەروەردە یە ،وە بە پێچەوانەشەوە هەموو دواکەوتن و بۆ پاشەوەهاتنێكیش کە ڕوو دەدات دەرئەنجامی شکست...

بابان بریزی: ئەو دەمەی دراو دەبێتە ئامانج، پادشای دەمامکدارو کۆیلەی ماددە وڵات وێران دەکات!؟

مرۆڤ بە هەڵوێست و بیروباوەڕییەوە دەناسرێت و هەر بە ئەویشەوە سەنگ و قورسایی خۆی زیاد دەکات لە کۆمەڵگەکەیدا، بۆیە بیرو باوەڕو دامەزراوی لەسەر بیرو باوەڕ، بە پایەیەکی بنچینەیی کەسایەتی و پێگەی کۆمەڵایەتی تاك دێتە ئەژمار، لێرەوە دەتوانین بڵێین هەڵوێست و بیروباوەڕ شوناس و ناسنامەی تاکە، ئیتر بیرو باوەڕ...

بابان بریزی: تاك ، کۆمەڵگەی مێگەل، بتی سیاسی

بتی سیاسی لە ئەنجامی ناهۆشیاری تاك و هەستنەکردنێتی بە ئەرکە نیشتیمانی و ئینسانییەکان ، کە ئینسان بوون و نیشتیمانی بوون خستویەتیە ئەستۆی ، ئەو ساتەی تاك خۆی بە بەرپرس نازانێ بەرامبەر ئەرکە مرۆیی و نیشتیمانی و سیاسییەکانی سەرشانی ئەو دەمە ئیتر بوتی سیاسی هەڵدەتۆقێت و خوداوەندی فیرعەونی هەژموونگەرا جەبەروتیان...

بابان بریزی: دوای ٢١ /٩ /٢٠١٣ پێوێستە گۆڕان چۆن هەڵسوکەوت بکات؟

دوای ئەوەی بزوتنەوی گۆڕان بەشدارییەکی بەهێز لە حکومەتی ئایندەی هەرێمدا دەکات و چەند جومگەیەکی گرنگ و هەستیاری بەڕێوەبردن دەگرێتە ئەستۆی ، دەبێت زۆر بە وریایی و لێپرسراوێتییەوە ئەو ئەرکانە ڕابپەڕێنێت ، وە بۆ ڕاپەڕاندن و بەڕێوەبردنی ئە و ئەرك و حەقیبە وزاری و بەڕێوەبەرێتییانەی کە دەبێتە پشکی گۆڕان...