• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

بابان بریزی: هەولێر دیاری دەکات کێ دەیباتەوەو کێ دەیدۆڕێنێ!

بەو پێیەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لە دەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە و لە سەرزاری بەڕێز کاك نەوشیروانەوەو دواتریش لە دەمی چەند کاندیدایەکی تریشیانەوە ئەوەیان درکاند کەکاتی گرتنە دەستی دەسڵاتە، چونکە ئەوان پێیان وایە کە جەماوەری کوردستانیان لە خولی سێیەمدا هۆشیار کردۆتەوەو ئاشنایان کردوون بە ماف و ئەرکەکانیان...

بابان بریزی: تاکی کورد بۆ متمانە ناکەن بە سیستمی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی باشوری کوردستان؟ێ

ڕەنگە شتێکی زانستی نەبێت بەڕەهاییەکی لەم شێوەیە باس لە سیستمێك بکەم ، کە تائەندازەیەکی زۆر دوورە لە پسپۆڕێتییەکەی خۆمەوە، بەڵام کورد وتەنی : مانگ بە چاو دیارەو بە پەنجەش هێمای بۆ دەکرێت، ئەونەی من لە سیستمی تەندروست تێگەشتبم کە بۆ پاراستنی کۆمەڵگایە بە نەخۆش و لەش ساغەوە، واتە سیستمی تەندروستی...

بابان بریزی: خەونە مەزنەکە و پێویستییەکانی چین؟

دەوڵەت ئەو خەونە مەزنەی گەلی کوردە کە سەدان ساڵە خەونی پێوە دەبینێت و لە هەوڵ و تەقەلای بێوچاندایە بۆ بەدیهێنانی، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێویستییەکانی بە دەوڵەت بوونەوە ، هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەو خەونە لە خەونێکی(تاڵەبانی) وتەنی شاعیرانەوە بکات بە خەونێك کە هەوڵ بۆ هاتنە دی بدرێت! ئەویش لە بەر زەمینە سازی...

بابان بریزی: پەڕلەمانی کوردستان، خول دوای خول بایەخی کەمبۆتەوە لە زیهنیەتی سەرکردە باڵاکانی (ی ن ک و پ د ک) دا

پەڕلەمان ئەو دەزگا نیشتیمانییە بوو کە میللەتان بۆ ڕزگار بوون لە جەبەروت و دەسڵاتی ڕەهاو بێ سنوری پادشاکان دایانهێنا، بۆ ئەوەی سنورێك دابنرێت بۆ دەسڵاتی تاکڕەوی سیستمی پادشایەتی و هە موو بڕیارو دەسڵاتەکانی حوکمڕانی کۆ نەبێتەوە لە ژێر دەستی چەند کەسێکی کەمدا ، لێرەوە گرنگی و بایەخی پەڕلەمان دەرکەوت...

بابان بریزی: ئەگەر پەنجەرەی ئازادیشمان لەسەر دابخەن ، دەرگای ستەم هەر دەشکێنین!؟

ئازادی مافێکی بنچینەیی و سەرەتایی مرۆڤە .کە یەزدان بۆ هەر تاکێکی بە ڕەوا بینیوە. بۆیە مافی هەموو تاکێکە تا سنوری زەوت نەکردنی ئازادی ئەوانی تر ئازاد بێت ، مرۆڤ بە بێ ئازادی وەك درەختێکی بێ چڵ و گەڵاو دەریایەکی مەنگی بێ شەپۆل و ئاسمانێکی بێ ڕووناکییە! زەوتکردن و یاساغ کردنی ئەم مافە لە ژێر هەرچی...

بابان بریزی: خێڵۆکراسی کردنی دەسڵاتی باشووری کوردستان مۆدێلی دڵخوازی تورکیاو ئێرانە؟!

خێڵۆکراسی واتە دەسڵاتی خێڵ و هۆز، ئەم زاراوەیە کە لە دوو وشەی دوو زمانی زۆر لە یەکتر دوور پێکهێنراوە کە یەکەمیان وشەی خێڵە بەواتای بنەماڵەی گەورەو هۆز ، دووەمیان وشەی کراس ی گریکییە کە بە واتای دەسڵات دێت ، زاراوەیەکی پڕ بە پێستە بۆ نادێر کردن و پێناسە کردنی هەندێك پارتی کوردستان ، کە بەدرێژایی چەندین...

بابان بریزی: هەموو گلان و نوچدانێکمان بەهۆی هەڵەی سیاسی و تەکتیکی سەرکردەکانمانەوە بووە!؟

هەموو دەم هەڵە بە ئازارو تاڵە و سەرئەنجامیشی پەشیمانی و داخ و کەسەرە، زیانمەندی سەرەکیش لێی خودی هەڵەکارو هەندێك جاریش هەڵە بەرامبەر کراوە، بەڵام هەڵەی سیاسی و ستراتیژی و تەکتیکی سەرکردەکان دەر ئەنجامی نێگەتیڤ و گەورەو مەترسیداری ئەوتۆ لە سەر تێکڕای جومگە کانی وڵات بە جێدەهێڵێن! کە هەندێك جار بە...

بابان بریزی: چ هیوایەکمان بە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هەیە

کورد، لە هەموو نەتەوەیەکی دیکەی سەر ڕووی هەسارەی زەوی پتر پەرتەوازەو بێ بەرنامەو بێ ئەجیندای نەتەوەیی و پاشکۆو دەرباری عەرەب و عەجەم بووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەهایە ، ئەم تاس و حەمامە هەمان تاس و حەمامەکەی جارانێتی و هەردەم و هەمیشە کورد بە مەن و مکیالی نەتەوە سەردەست و داگیرکارو دەستڕۆکانی ناوچەکە...

بابان بریزی: ئەوەش دەسڵات و ئیسلامی سیاسی

ئەمانە کە خۆیان بە میراتگری پەیامبەر و هەڵبژاردەی میللەتان ئەزانن ،لە سەرجەم گۆشەکانی دنیادا ، بانگەشەی بیرۆکراتییەت و گەشانەوەی ژیان و پەرەسەندنی ئیکۆنۆمی و حکومەتی دامەزراوەیی دەکەن و دەمیان هەراش و گیرفانەکانی دەمیان پڕ ڕەخنە و بە باشەی هیچ کەسێك ڕازی نین و هەر پڕۆژەیەکیش هی خۆیان نەبێت کەڕەتی سفری...

بابان بریزی: سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی پاشکۆی پارتییە

ئەگەر بارزانی لە کاتی گەڕانەوەیدا دو پڕۆژە یاساکەی پەڕلەمانی کوردستانی واژۆ نەکرد یەکێتی یەکان چی بە بنکەی جەماوەری خۆیان و هاوڵاتیانی کوردستان دەڵێن ؟ ئایا جارێکی کە سەرکردەکانی ئەو پارتە باسی چەسپاندنی سەرەتاکانی دیموکراسی و دەستاودەست کردنی دەسڵات دەکەنەوە ، ڕویان دێ باس لە پێشڕەوی و کرانەوەو ئەندام...

بابان بریزی: گرفتە ئابورییەکانی عێراق

بە هۆی خراپ بەکار هێنانی ڕامیارییە ئابورییەکان لە عێراقدا، بە تایبەتی ڕامیاری دارایی و نەختینەیی و تێکەڵی ئەو دوڕامیاریەو زاڵکردنی یەکێکیان بەسەر ئەوی تریاندا ، کار کردن بەم ئاراستەیە بە درێژایی دەیان ساڵ ، عێراق بێبەش کراوە لە وەبەرهێنەری نەترس و جالاك ، وە وەبەرهێنەریان وا بەچە ترسێن کردووە ناوێرێت...

بابان بریزی: سوتەمەنی و قەیران

سوتەمەنی یەکێکە لە هەرە گرنگترین ئینپوتەکانی بەرهەمهێنان و بەرز و نزمی نرخی ئەم شمەکە هەتا ئەندازەیەکی زۆر کاریگەری دادەنێت لە سەر بەرز بونەوەی نرخی شمەك و کەلوپەل و کار گوزارییەکان ، بەو پێیەی سوتەمەنی بزوێنەرو هەڵسوڕێنەری سەراپای پیشەسازییەکانە بە قورس و سوکییەوە، جگە لەوەش سوتەمەنی میکانیزمی جوڵەی...

بابان بریزی: سەرمایەداری و تەلیسمی مۆدە

لە وتاری پێشوترماندا بە درێژی باسی ئەوەمان کرد کە چۆنچۆنی سەرمایەداری وەرزشی لە کایەیەکی وەرزشییەوە گۆڕیوە بۆ کایەیەك بۆ کۆکردنەوەی داهات و کردنی بە کایەیەکی ئابوری ، بۆ دوبارە لە دەست دەرهێنانەوەی ئەو بەشە کەمەی داهات کە چینی کرێکار لە ڕێگەی ڕەنجی بیرو بازووەوە دەستیان کەوتووە. لە نوسینی ئەم جارەشماندا...

بابان بریزی: دەبێت دوای ئاشتبونەوەی کوردو تورك لە قەندیل چی لێبکرێت؟

قەندیل قەڵا سەختەکەی بەرگری، قەندیل لانکی دروست بونی دەوڵەتی ماد ، قەندیل هێمای بەرخودان و خۆسەری، قەندیل وڵاتی کوێستانی کورد، قەندیل سروشتی بەهەشتیی کوردستان، دەمێ ساڵە ڕۆڵەکانی لە جوانی و دڵگیریی و ڕازاوەیی بێ بەش کراون بە هۆی ئەو کوشتارە بەردەوامەی کە چەندان ساڵە بوە بە چارەنوسی ئێمەی بەش مەینەت...

بابان بریزی: سەرمایەداری و فتبۆلیزەکردنی کۆمەڵگا

سیستمی سەرمایەداری وەك ڕژێمێکی جادوبازو شەیتانی ڕۆژ بەڕۆژ میکانیزمی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ برەودان بە خۆیی ومانەوەی وەك سیستمی باڵا لە جیهاندا بۆ ئەمەش بەردەوام لە میکانیزمی تازە دەگەڕێت تا لە ڕێوەی ڕامی کۆمەڵگاکانی جیهان بکات و هەرچی زیاتر بەهرەوەر ببێت لێیان بۆیە سپۆرت و لە نێو ئەو کایە شدا تۆپی پێی...