ھەر ئەوەندەی بەپێوە مایە ھەتا سایلۆیەکەی غەفور خۆشناوی تەواو دەبێت و بەھەموو یادەوەریەکانی لەبەیانیەکی زوو بەدەردی سایلۆیەکەی شاری سلێمانی دەچێت و دەبێتە تەپ و تۆز و بەعاسمانی شار دا دەفڕێ.بابای ژن ھەڵگرتوو لەو ھەڵەت و پەڵەتانەی پشتی دێگەڵەی لەبەیانییەکی زوو دەگاتە گەڕەکی خانەقای لەحەسارەکەی بەینی تەکیەی شێخ کاکە و حەمامی حاجی عەلی ژۆرێکی بەکرێ دەگرێ و تەباخەکی یەک چاوە و سەرکە قەندەک و تۆچاو ھەندەک بوزگوڕ و کەونەجاجمی لەسەر ئەستێرکێی لێ دادەنێ و لە سۆراغی مەیدانی عەمەلان دەبی.تا ئەو ڕۆژەی لە دروست...