زانای فیزیای تیۆریی لۆڕنس کڕواس: "گشت گەردیلەکانی لەشمان لە ناخی ئاگرینی یەکێک لە ئەستێرەکانەوە هاتووە، ئێمە منداڵی ئەستێرەکانین پڕ بە مانای وشەکە."کاتێک لە ئاسمانی فرەوان و درەوشاوەی پڕ لە ئەستێرە دەڕوانین، دەشێ لەخۆمان بپرسین: ئایا ئەو تەنانەی گەردوون نەمرن و هەتاهەتایە دەمێنن، یان تەمەنێکی دیارکراویان هەیە کۆتاییان پێ دێت؟ تەنیا ئێمە نین کە لەدایک دەبین و دەمرین، بەڵکوو هەموو شتگەلەکانی ئەم گەردوونەمان لە هەمان بازنەدا دەخوولێنەوە، واتە ئەگەر بتوانین سەرنج بدەینە مردن وەک گواستنەوەیەک لە...