ئیبڕاهیم یونسی:ئیبڕاهیم یونسی نووسەرو وەرگیڕی ناوداری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ١٣٠٥ی هەتاوی١٩٢٦ی زایینی/ لە شاری بانە لە رۆژهەڵاتی وڵات چاوی بەدونیا پشکووتووە. هەروەها لە ١٩ ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی کۆچی دوایی کردوە ولە شاری بانە رادەستی سروشت کراوە.نەمریونسی خاوەنی ژیانێکی پڕ بەهرە وتێکۆشان بووە. لە ماوەی تەمەنیدا هەشتا (٨٠ ) کتێبی لە زمانی ئینگلیزییەوە کردۆتە فارسی وکتێبیکێشی لە زمانی فەرانسەییەوە کردۆتە فارسی.ئیبڕاهیم یونسی لە شاری بانە هاتۆتە سەردونیا ویەکێک بووە لە ئەفسەرەکانی...