ئاشکرایە کە زۆربەی هەرە زۆری بابەتەکانم زانستین و یان ڕەخنەی زانستین لە قورئان، ئەمەش هەمووی وەک کاردانەوەیەکە بۆ ئەوانەی دەڵێن قورئان پڕە لە زانست. من هیچ کێشەیەکم نییە لەگەڵ ئەو موسڵمانەی وەک پرسێکی باوەڕداری (ئیمانی) دەڕوانێتە بابەتەکانی ئاینەکەی و دەقی کتێبە (پیرۆزەکەی)، هەروەها مرۆڤانە ڕەفتار و هەڵسوکەوت دەکات لەگەڵ هەمووان. گرفتی من تێکەڵکردنی ئاین و زانستە، کێشەی من درۆکردنە بەناوی زاناکان و پینەکردن و ملبادانی دەقە ئاینییەکانە بۆ بەزۆری گونجاندنیان لەگەڵ بوارە زانستییەکان. بەم...