لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


عارف ڕوشدى خەوەكەى خۆشە وازوو خەبەر نابێتەوە

Wednesday, 18/11/2009, 12:00

1838 بینراوە


سەیر لەوەدایە هەتا ئێستا ئەم جەلالیانە وادەزانن ئەگەر گۆڕان نەبوایە ئەمان نەئەدۆڕان , هەتا ئێستا بۆ ئەوەى ئۆباڵى ئەو شكست و دۆڕاندنە لە خۆیان دوور بخەنەوە هەر دەڵێن گۆڕان واى كرد , ئەوەتا عارفى بێ مەعاریف لە سایتى ڕووداودا ئەڵێ ((ئەوانە زیانیان لە یەكێتی داوەو دەنگی یەكێتیان فەوتاندووەو دژی سیاسەتی یەكێتی كاریان كردووەو بایی 25 كورسی دەنگی یەكێتیان كوشتووە)) ئەبوایەیەكێتى دیراسەیەكى ووردترى لە سەر ئەم مەسەلەیە بكردایە , دیارە ئەم كاك عارفە زاكیرەشى پەكى كەوتوە چونكە پێش ئەوەى گۆڕان هەبێت ناڕەزایەتیەكى زۆر هەبوو ,بەرهەمى هەژدە ساڵ حوكمى گەندەڵى و دزى و بەد ڕەوشتى و جاسوسى و شەڕى براكوژى و دەیان كارى نابەجێى تر ئەمەى لێ كەوتەوە , ئەبێت باش بزانیت ئەو 25 كورسیەى كە ئێوە فەوتاندتان ئەوە بەرهەمى چەند مانگەى گۆڕان نەبوو بەڵكو ئەوە بەرهەمى ئەو كارە قێزەونانەى ئێوە بوو كە ئەتان كرد , ئەگەر ئێوە باش بونایە كەس نەیئەتوانى ئەو كورسیانەتان بفەوتێنێً , ئێوە خۆتان هۆكار بوون بۆ ئەوەى كورسیتان بفەوتێ , دڵنیابە عارفى خەواڵو ئەگەر گۆڕانیش نەبوایە ئێوە هەر كورسیتان ئەفەوتا, پێش گۆڕانیش چەندین ڕاپرسى كرا , بەردەوام لە نیوەى زیاترى خەڵك ئامادە نەبون بچن بۆ دەنگ دان , خەڵكى كورد كارى لە سەر سۆز نەكردوە كارى لە سەر گەندەڵى و دزى و بەدڕەوشتى و فایلدارى ئێوە كردوە , گۆڕان ئەو بزوتنەوەیە بوو كەتوانى ئەمانە یەك بخات و نەهێڵێت ئەو دەنگانە بچن بۆ لایەكى تر , ئەگەر وانەبوایە ئیسلامیەكان بە هێز دەبون , ئێوە تا ئێستاش پێتان عەیبە بڵێن خۆمان هۆكارى شكستەكان بوین ,ئەوەندەتان درۆ كرد , ئەوەندەتان ئامارى غەڵەت دا , ئەوەندە لە خۆتان بایى بوبون كەستان بە هیچ نەدەزانى , تەنانەت كادرو بنەماڵەى شەهید و پێشمەرگەى دێرین و كەم ئەندامانتان بەهیچ نەدەزانى , كە بە جام ڕەشەكانەوە بەلاماندا ڕەت دەبون ئەم میللەتەتان بە هیچ نەدەزانى , ئاخر واتان دەزانى تاسەر هەر خۆتان كەڵەگا دەبن , ئێوە تا گۆڕان دەرنەكەوتبوو ئەوەندە بێ منەت بوون , منەتتان بە هیچ نەبوو , ئەوە ئەنجامى سیاسەتە هەڵەكانى خۆتان بوو ,پێم سەیرە ئەمانە دەیانەوێت خەڵك هەتا ماوە مل كەچ بێت و كەسێك پەیدا نەبێت بەمانە بڵێت ئێوە هەڵەن , ئاخر خەڵك تاكەى قبوڵى بكات سەركردەكانى خاوەن فایل بن , وەكو عومەر فەتاح دزبن , ئێوە نە گوێتان ئەدایە ڕەخنە ى نوسەران , نە ڕەخنەى ئەندامان و كادرەكانى خۆتان , بە پارە و موڵكى یەكێتى تەكەتولتان ئەكرد و پیاو تان بۆ خۆتان پەیدا ئەكرد , خەڵك گەیشتە تینى , كادرو ئەندامانى حیزبەكەى خۆشتان گەیشتە تینیان بۆیە ئاوا بە ڕووتاندا تەقینەوە , بەڵام ئێوە تا ئێستا لە گوێى تاڵەبانیدا پرخەتان دێت و هەر وا دەزانن گۆڕان واى لە ئێوە كردوە , گۆڕانیش نەبوایە نیوەى ئەم میللەتە ئەو ڕۆژە ئامادە نەبوون بچنە سەر سندوقەكانى دەنگدان , ئێوە خۆتان وەكو مریشكەكە خۆڵ دەكەن بە سەرى خۆتاندا , ئەگینا ئێوە باش بونایە كەس ئامادە نەبوو خۆڵ بكات بە سەرتاندا , ئێوە ئەم دۆڕاندنەش ئاقڵى نەكردوون , ئێستاش هەر هەمان هەڵەكانى پێشوو دوبارە دەكەنەوە , سیاسەتى هەڵە و سەركردەى نەزان ئەمە ئەنجامەكەیەتى , ئێوە شێتانە بەردتان ئەگرتە خەڵك , خەڵكیش لەو پەڕى ووشیارى خۆیەوە بەرقى تێ گرتن , میللەت ووشیارە و باش ئەزانێ لە چوار دەورى چى ئەگوزەرێ , بڵێیت ئەوەندە كاڵفام بین نەزانین ئێوە چى دەكەن, خەڵك دەمێكە توڕەیە بەڵام مەجالێكى نەبوو هەناسەیەك بدات , توڕەیى خەڵك پێویستى بە سەركردەیەك بوو , كە خەڵك زانى سەركردەیەكى ژیرو بە توانا و ڕابوردوو پاكى وەكو نەوشیروان مستەفا هەیە ئیتر چۆن دوایى ئێوە دەكەوێت , بۆیە واباشترە تۆزێك هۆش خۆتان بێنەوە واز لەم قسە پڕو پوچانە بهێنن , تەمەنام دەكرد جەنابت بۆیەك جار ڕاستیت بفەرموایە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە