لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


سترانى كوڕى عەبەى ئەمنەكەى كەركوك تۆ بۆت نیە قسە بكەیت

Saturday, 05/12/2009, 12:00

1632 بینراوە


هەموو كوردە بەڕێزەكانى ناو شارى كەركوك باش ئەو پیاوەیان لە بیرە كەناوى كویخا عبداللە بوو كە چ ئەمنێكى گڵاوو بێ كەرامەت بوو , ئەو كاتەى ئەم كویخائەمنە خۆى دەكرد بە گەڕەكێكى كوردەكانا ترس ئەو ناوەى داگیر ئەكرد ئەیان زانى ئەم پیاوە ئەمنە وەكو شمڵى شەڕ پەیامى بەعسى پێ یە و ماڵێك كاول ئەكات , هەموو یان ئەیانبینى كە ئەم ئەمنە گڵاوە چۆن ماڵە پێشمەرگەكانى بۆ بەعس دەستنیشان ئەكرد , تا دواجار ئەم پیاوە بۆگەنەى ناوى كویخا عبداللە بوو بە دەستى پێشمەرگە قارەمانەكانى كەركوك لە تۆڵەى دەركردن و بەگرت دانى ماڵە پێًشمەرگەكاندا سزاى شۆڕشیان بە سەرا سەپاند ,خۆى ڕۆیشت و بە رنەفرەتى گەل كەوت , كەچى ئەو كوڕەى بە پارەى ئەو بەعسیانە گۆش كراو بە و پارەیە گۆش كرا كە باوكى وەكو مەكرەمە لە جیاتى دەست نیشان كردنى ماڵە پێشمەرگەكان وەرى دەگرت , كە ناوى سترانە ئێستا لێمان بۆتە شت و ئەیەوێت ڕێبازەكەى باوكى وون نەكات , بە فیعلیش نەیكردوە و ئەویش ئەمڕۆ بە شوێن ئەو تێكۆشەرانەوەیە كە وەكو ئەو مل كەچیان ڕەت كردۆتەوە , چۆن باوكى پێشمەرگەى دەست نیشان ئەكرد بۆ بەعس بە هەمان شێوە ئێستاش سترانى كوڕى بە قەڵەمەكەى قسە بەو تێكۆشەرانە ئەڵێ , لە تازەترین ناماقوڵى ئەم كوڕى ئەمنەدا ستران لە ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەى كوردستانى نوێ دا دیسانەوە كەوتۆتە قاچ گرتنى كاك نەوشیروان و وەڕین بە مانگە شەو , ڕۆژەكەى واى لێ هاتوە كوڕى ئەمنێك , پەروەردە كراوێكى قوتابخانەكەى بەعس ئەمڕۆ بە قەڵەمە خەجاڵەت بارەكەى بەرگرى لە كۆسرەت ئەكات و ئەیەوێت تۆڵەى باوكى بكاتەوە بڕێك ناماقوڵى تازەى دەرپەڕاندوە ,كەس بە قەد كورد نازانێ ئەم دوو سەركردەیە مەبەستم تاڵەبانى و بارزانیە چەندیان بێ حورمەتى بەم میللەتە كردوە , ئەوەى ئەم دوانە لە شاخ و شار كردویانە نمونەى نەبوە , كەچى ئێستا ئەگەر یەكێك ڕەخنەیان لێ بگرێ ئەوا سترانى كویخا عبداللە بە بێحورمەتى ئەزانێ بەڵام ستران دەیان ساڵ شەڕى ناوخۆ و هێنانى سوپاى ئێران و عێراق و توركیا بە بێ حورمەتى نازانێ , ئەتك كردنى پەرلەمان بە بێحورمەتى نازانێ , هێنانى سوپاى پاسداران تا كۆیە بە بێ حورمەتى نازانێ , ئەم هەموو دزى و بەد ڕەوشتى و گەندەڵیە بە بەدڕەوشتى و بێ حورمەتى نازانێ بەڵام ئەگەر هاتوو ڕەخنەیەك لەم سەرە مافیایانە گیرا ئیتر كابە كەچ دەبێت , دڵسۆزى ستران بۆ بەعس هەر ماوە و ئەو دێڕەى سەرانى تاوانبارى بەعس كە ئەڵێ (ئه‌لئوستاز جه‌لال تاڵه‌بانی) ئەمە بە شانازى ئەزانێ بەڵام نابێت كەس ڕەخنە لە تاڵەبانى بگرێ و گەرەكیەتى وەكو بەعسیەكان ئێمەش هەر بڵێن ئەلئوستاز جلال , بە سەرى كویخاكەى باوكت نەوشیروان بۆ نوسینەوەى ئەو مێژوە ڕەشە ناشیرینەى ئێوە هەناسە سوارى نابێ چونكە ئەوەى نەوشیروان كردویەتى بەڵگەیە نەك قسەى ڕووت , وابزانم كەسیش نیە وەكو نەوشیروان خۆى لەوە بپارێزێ كە خۆى هەڵكێشێ و بۆ خۆ دەرخستن ئەمە بكات ئەوە ڕاستیە و ئەبێت بوترێ ئەویش نەیكات یەكێكى تر ئەبێت بیكات , سەیرە ئەو كاتەى تاڵًەبانى لە پلینیۆمدا ئەو هەموو ناماقوڵیەى بەرامبەر كاك نەوشیروان كرد یەك قەڵەم فرۆشتان نەبوو وورتەیەك بكات و بگرە دەیان جار دەست خۆشیتان لە تاڵەبانى كرد بەڵام كە لەسەر ئێوە دەنوسرێ ئیتر دنیاتان لێ دەبێت چەرمى چۆلەكە , مادام لاى ئێوە تاڵەبانى خاوەنى ڕێزە لاى ئیمەش كاك نەوشیروان زۆر زیاترە لە تاڵەبانى , با ئەو كاتەش ئێوە ئەوەتان لە تاڵەبانى قبوڵ نەكردایە , نەوشیروانیش ئەوەى نەدەكرد, ئێوە ئەتانەوێ هەرچى بە دڵتان بو بیڵێن و هەرچى تۆمەت و بوختانە بەسەر خەڵكدا بیبەخشنەوە بەڵام قبوڵتان نیە كەس دەرزیەكتان پیا بكات , بە كام پێوەرە تۆ بویتە ووتە بێژى تاڵەبانى , تۆیەك بە شیرو نمەكى بەعسیەكان باوكت پەروەردەى كردبیت ئێستا بۆت نیە هیچ بڵێیت , تۆیەكى جەلالى ئێستا و كوڕى بەعسیەكى ڕابوردو بۆت نیە هیچ بڵێیت ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە