• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوشیروان مستەفا دەیەوێت کەناڵی (KNN)بفرۆشێت و بە دوای کڕیارێکدا دەگەڕێت

Monday, 09/06/2014, 12:00

1566 بینراوە


دوای نزیکبوونەوە و رێکەوتنی ئاشکرا و شاراوەی نێوان سەرانی گۆڕان و پارتیی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان توانی ئەو بۆشاییەی کەتبووە نێوان پارتیی و خەڵکی کوردستانەوە، پڕ بکاتەوە و لە بزوتنەوەیەکی جەماوەرییەوە خۆی بکاتە بزوتنەوەیەکی بازرگانیی، دەست لە پارتی بگرێتەوە تا بەشێک لە سامانی دزراوی وڵاتی پێبدرێت، ئیستا وەک هەست دەکرێت، هەڵوێستی راگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕانیش بەرامبەر بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی گۆڕاوە، نەرم و نیانی پیشان دەدەن و هەڵوێستی سیاسیی و ستراتیژیی خۆیان گۆڕیوە.
یەکێک لەو راگەیاندنانەی کە سەرچاوەیەکی بەهێزی ئەو بزووتنەوەیە بووە، کەناڵی ئاسمانی کەی ئێن ئێنە، ئەمڕۆ لەو قەیرانەدا دەژیی و بەرەو لاوازیی دەچێت، وردە وردە خەریکە وەک راگەیاندنەکانی دەسەڵاتی لێدێت، هەڵبەت ئەمەش بەپێی ئەو رێککەوتنە ژێربەژێرەی نێوان نەوشیروان مستەفا و سەرانی پارتیی هاتۆتە دی، کە چیدی ناتوانێت رەخنەی راستەوخۆ لە پارتیی و لە سیاسەت و لە خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی بگرێت و بە ئاشکرا دەستبخەنە سەر ئەو برینانەی، کە ئەم بنەماڵەیە بوونەتە هۆکار. بۆ ئەو مەبەستە سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان، بە کوردستانپۆستی راگەیاند،  ماوەی چەند مانگێکە نەوشیروان مستەفاش بیری کردۆتەوە، کە بۆ خۆ رزگارکردن لە رەخنە و توانج و پەلاری خەڵکی و حیزبەکانی تر، باشترە بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لە خاوەندارێتی کەناڵی کەی ئێن ئێن دوو بخاتەوە. سەرچاوەکە وتی: ئیستا نەوشیروان مستەفا بە دوای کڕیارێکدا دەگەڕێت تا کەناڵی کەی ئێن ئینی پێ بفرۆشێت، سەرچاوەکە درێژەی بە قسەکانی دا: یەکێک لەو کڕیارانە کوردە حەسەن، بەرپرسی رادیۆی نەوای پێشووە، گوایە ئامادەیە کەناڵی کەی ئێن بکڕێت.
پەیامنێری کوردستانپۆست پرسیاری لەسەر ئەڵتەرناتیڤێکی دیکە کردەوە، کە ئایا رێی پێ دەچێت هەموو حیزبەکانی تر سەرو کەناڵی راگەیاندنی خۆیان هەبێت، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەی هەیەتی نەیمێنێت؟
سەرچاوەکە وتی: ئەم پرسیارە چاکترە ئاڕاستەی نەوشیروان خۆی بکرێت، کە ئایا نیازی چییە و بزووتنەوەی گۆڕان بەرەو کوێ دەبات؟ ئایا دەستەکەوتەکانی دەزگای وشە و بزووتنەوەی گۆران هەمووی دەکاتە پارە و دەیخاتە تەنکەی گیرفانی خۆیەوە، یان نیازێکی تری هەیە؟ من وەڵامێکم پێ نییە. بیریشم کەوتەوە، ئەوە ئاشکرا بکەم، کە بەشێک لە کەناڵی ئێن ئاڕ تیی، یان ئەو پڕۆژە و پارانەی شاسوار عەبدولواحیدی بەرپرسی نالیا، بە دەستی هێناوە، بەشێکی موڵکی کاک نەوشیروان و چەند بەرپرسێکی تری یەکێتییە، واتە پشکی ئەوانیشی تێدایە. هەموو مانگێک لە رێگای مستەفای سەید قادرەوە بڕێک لە قازانج و دەستەکەوتەکان، مستەفای سەید قادر بە چەک لە بانک وەریدەگرێت و دەیباتەوە بۆ گردەکە، کەناڵی ئێن ئاڕ تیش وەک لە ئیستادا دەردەکەوێت جێگای کەناڵی کەی ئێن ئێنی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان گرتۆتەوە، زانیاریی و زۆر شت لە نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ پێدەکەن، ئەوەی ترسناکە ئەوەیە کە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک کەناڵێکی ئەهلی ناسراوە، بەڵام لە ژێرەوە دەیان گرێ بەستی لەگەڵ بەرپرسەکانی تریشدا هەیە.
سەرچاوەکە کۆتایی بە قسەکانی هێنا:
هیوادارم کاک نەوشیروان واز لە بیرۆکەی فرۆشتنی کەناڵی کەی ئێن بهێنێت و بزووتنەوەی گۆڕان تەنها بە موڵکی خۆی نەزانێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)