• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

کرمانج: سەیرى بانگەشەی قوتابخانەكەى بارزانى بكەن لە هەولێر

ئەو قوتابخانەى كە سەرانى بارزانى بە مەسعود و نێچیر و مەسرور و نیهاد و میهاد و نازانم كێ و كێ كردوویانە زانكۆى ئۆكسفۆرد بۆ كەركردن و گەوجاندنى كۆمەڵگاى كوردى . نەك هەر تاوانە ناوى بنێى قوتابخانە بەڵكو حوجرەشى قابیل نیە و تەویڵەیەكە بۆ خۆى . جادەى شەست مەترى هەولێر لە گەڕەكى سەیداوە بەرامبەر نیو ستى...

کرمانج: ژیان لە ژێر سایەى هەیمەنەتى مەملەكەتى بارزانیدا

گوزەر كردنى ژیان و كاروچالاكیەكانى مرۆیى خەڵكى كوردستان وخەون بینین بە داهاتوویێكى پڕ بەها بۆ جگەر گۆشەكانمان بە ئاراستەیەكى دروستى ژیانى سەردەمیانەى دوور لە دڵە ڕاوكێ وپڕ لە ڕێزگرتن وەك تاك وەك ئینسان ،زۆر دوورە و بگرە ئەستەمیشە لە ژێر هەژموونى دەستەڵاتێكى خۆ سەپێنى باوك و كوڕ و برازا و عێل و عەشرەتێك...

کرمانج: سەردانەكەى مەسعود و سەرانى بنەماڵە مەسجێكى جدیە بۆ نەوشیروان و گردەكە

  هزرى خێڵەكى هیچ ساتێك دەست بەردارى خۆ سەپاندنى ویستەكانى نابێت ئەگەر لە گوندێكیش بێت و لە سەر لەوەڕگا و پەرێزیش بێت ، چ جاى ئەگەر ئیدعاى دەوڵەت داریش بكەن . یەكێتى لەوەتەى دروست بووە و،جەلال تاڵەبانى بڕیاربەدەستى یەكەمى هەموو نوشستیەكانى یەكێتى و بەشێكى كوردستان بووە ، یەكێتى بەوەى بەناوبانگە...

کرمانج: دەستم دامێنتان , شێخ جەعفەر مەكەنە وەفدى موفاوز دەنا دەبابەى لێ دبێتە ناقیلەى ئەشخاس

لەبەر ئەوەى لاى خۆمان پلە سەربازیەكان لە لایەن پارتى و یەكێتى لە ڕقى یەك و لە سەر مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و دڵ ڕازى كردن و خزم خزمێنە نراوەتە سەر شانى ئەفسەرەكانى بەناو سوپاو لەشكرى كورد , نەك لەسەر بناعەى زانست وسیاقى عەسكەرى لە بەر ئەوەیە هەر ئەوەى لێ چاوەڕوان دەكرێ كە لە وەفدى كوردیمان دیت و ڕاوێژكارى...

کرمانج: ئەگەرەكانى , ئەگەر شەڕ ڕووبدات , خوێندنەوەیەك بۆ گەلە كۆمەكەى بەناو پێشمەرگە دێرینەكان لە بەرەكانى جەنگ ...

1ـ سەدا نەوەدیان تەسبیعى قەزوانیان لە دەست و مستیان ئاڵاندبوو. 2ـ سەدا نەوەوپێنجیان قەڵەو و وورگن وسوور و سپى و خڕو خەپان بوون , كۆلسترۆل و شەكرەو زەخت و فەقەراتیان هەیە . 3ـ هەر هەموویان پۆشتەو سبوغ عام و تاس و لووس , پاك ڕیش تاشراوبوون. 4ـ سەدا نەوەو نۆیان ئامادەى شوختێكیش نین چ جاى برینداربوون و...

کرمانج: كورد ... ئەو میللەتەى قەت لە هەڵپەڕین هیلاك نابێ و نابێ

بە درێژایى وەرزى بەهار, بەتایبەتى سەرەتاى مانگى سێ لە پێش و پاشى ڕۆژى نەورۆز , ئەگەر چى زۆرترین نەهامەتیەكانى كوردیش لەم مانگەدا بووە .ئەگەر یەك لەو كەشتیە ئاسمانیانەى لە دەورى زەوى خوول دەخۆنەوە , لە ئاست ئاسمانى كوردستان لەنگەر بگرێت , تێدەگەین چ شایى و لۆغانێكە چ هەیدۆ هەیدۆیەكە , لەو سەرى ووڵاتى...

کرمانج: لەگەڵ بیستنى الله اكبر دڵم ڕادەچڵەكێ

منداڵ بووم , بە ئەدەبەوە تۆزێكیش بە ترسەوە , لە دەمى دابەستنى نوێژى باوكم یان دایكم گوێبیستى وشەى الله اكبر بووم كە لە بن لێوانەوە بە هەزارتەلیسمەوە دەیان دركاند , ڕۆژ هات و ڕۆى لەگەڵ منداڵانى گەڕەك دەست بە جزووى عەممە و لە ئێمە هەراشتر بەتەبارەكەوە لە حەوشەى مزگەوتێ لە ژێر سێبەرى دار هەنجیرە گەورەكە...

کرمانج: گۆڕان و شکست دوای شکست

گۆڕان , بەو جرت و فرتەى قەت ناكرێ , بە لایكێكى مام جەلال قەڵەم بازێك بدەى ئەگەر بەناو ڕیفۆرم لە ناو لێپرسراوە باڵاكانى ئەو دەمى یەكێتى كرا , لە سەرویانەوە نەوشێروان موستەفا و مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى و كەسانى عەسكەرى و دەبێ ئەوەش لە یاد نەكەین كۆمەڵێك و دزو تڕۆكراو و زەلام كوژیشى تێكەوت ,بەم شێوەیە...

کرمانج: بابیرتان بخەینەوە

لە 7/3/1991دا گەنجانی سلێمانی ، هێزە پڕچەكەكانی بەعسیان بە بەردو دار داماڵی ، بەڵام حیزبەكان كە بەو چەك و جبە خانەیەش خۆیان سازداو چەندین تۆنیان خزانبوە ناو بارەگا كانیان . لە بەردەم هاتو هاواری مجاهیدین هات دا تا سەر سنور ڕایان كرد . ئەوانەی لە سلێمانی بە كردەوە ڕۆژی7 /3/1991 سەرەتا پەلاماری...

کرمانج: مەكتەب سیاسی حیزب ... یان مجلس وگني عيراق.... یان پەرلەمان....

لە دوای ڕاپەڕین بەرەی كوردستانی مڵۆزمی سەر گۆرەپانە كەبوو ، دوای ئەوەی هەندێك لە سەركردەكانیان بە ئاودیو كردنی زۆرێك لە چەك و شتومەكی ئەم وڵاتە دەمیان چەوربوو، هەموو ئەو كەسانەی كە پێشتر دەڵاڵ و خزمەت كاری بەعسیەكانیان ئەكرد لە دەوریان كۆ بونەوە، زۆرێكیش لەو پێشمەرگەو شۆڕش گێڕانەی كە ڕێگریان دەكرد...