• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و بۆچوونە جیاوازەکان و ئەنجامەکەی

تێوەگلانی کورد لە شەرێکی درێژخایەن، قەیرانەکانی کارەباو نەوت، بێکاریو کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات، گرژیو بۆچونە جیاوازەکانی هێزو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، جگە لەگەندەڵیو دوو ئیدارەییو ئایندەیەکی نادیارو چەندها کێشەی دیکە سەرانسەری کوردستانی گرتۆتەوە،روداوەکان بۆمان دەسەلمێنێت کە کورد بەدرێژایی مێژو قوربانی ووڵاتە زلهێزەکانو دەورو پشت بووە بە تایبەت بەدەست عوسمانیەکانو سەفەویەکانەوە کە ئێستا بریتین لە تورکیاو ئێران. دەست وەردانی تورکیاو ئێران ووڵاتانی دەرەکی لە سیاسەت و سیستەمو ئایندەی هەرێمی...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: خیانەتێکی دیکەی گەورە لە مێژوی کوردا تۆمار کرا

کوبانی گەمارۆ دراوە ... کوبانی هاوار دەکات ... کوا غیرەتی سەرکردەکانی کورد. کوبانی سێ رۆژە گەمارۆ دراوە لەلایەن داعش و دوژمنانی کوردەوە، رۆڵە قارەمانەکانی ناو کوبانی بەژن و پیاوەوە دەستیان داوەتە چەکو بەخوێنی خۆیان بەرگری لەخۆیان دەکەن، بەرگری لە کەرامەت و شەرەف و ناموسی خۆیان دەکەن، بەرگری لە بونو...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: تێوەگلانی کورد لە شەڕێکی درێژخایەنی تیرۆریستان

پێکدادانو شەری پێشمەرگەو داعش بەپێی پلانێکی توکمەی نێودەوڵەتیو دوژمنانی کوردو مەخابن لەسایەی نەبونی سەرکردەیەکی سیاسی بەتوانای کورد ئەنجام دراوە ، ئەنجامەکەشی کورد بەرەو نەهامەتیو لاوازبون دەباتو دەکەویتە ژێرباری قەرزێکی گەورەوە جگە لە دەستوەردانی تەواوی ووڵاتە زلهێزەکان لە سیاسەتو ستراتیجیەتو داهاتو...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: ناوچە دابراوەکانی کوردستان بە بریاری سەربازی ناگەرێتەوە

کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە... (فایەق بێکەس)بەرلە هەمو شتێك دەبوایە بەناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی نائاسیی ئەنجام بدایە بۆ ئەم بارو دۆخەهەستیارەی ئێستاو بەیاساکردنی گەرانەوەی ناوچە دابراوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان. گەورەترین هەڵەی مێژویی کورد ئەویە بەشدار بێت دژی هەرلایەك،...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: زەنگی ترسناك لێیدایەوە

کورد خاوەنی هیچ هزرێکی سیاسی و بنەمایەکی توکمە نیە، لەبەر ئەوە بەردەوام لە کێشەدا دەژی و بەرەو ئایندەیەکی ترسناك دەروات. چەواشە کردنی جەماوەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنو پەیامی درۆی دیموکراسیەت ئەم میللەتە بەرەو مەترسیەکی گەورە دەبات. بەبۆ چونی چاودێرانی سیاسی وا چاوەروان دەکرێت کە ئەنجامی بەناو ئەم...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: بەردەوام لە هەمان بازنەدا دەخولێینەوە

بەحوکمی ئەوەی خۆم سیاسەتمەدار بووم کە کەسێك باسی ڕاستگۆیی سیاسەتمەدار دەکات پێکەنینم بە قسەکەی و بەزەییم بە عەقڵیدا دێت. -چارلس دیگۆڵ- دیسانەوە چەواشەکردنی جەماوەرو خەڵك دەستی پێکردەوە و درۆ و دەلەسەکان سەری هەڵدایەوە. ئەوەی جێی پرسیارو گومانە کە ماوەی شەش مانگە بەناو سیاسەتمەدارەکان و بەناو حیزبە ...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: نەهامەتی مێشکی کورد

سەرکردایەتی حیزب و هێزو بزوتنەوە سیاسیەکانی ئەمرۆ درێژەی هەمان خێڵ و بنەماڵەو هۆزو کەسایتیەکانی دوێنین کە کوردستانیان خستە هەراجەوەو میللەتەکەیان جەواشەو بێ ئومێد کرد. هێزی دەرەکی و بێگانەکان هەر لە کۆنەوە کوردستانیان دابەش کرد لەناو خۆیاناو کوردیان کرد بە کۆیلەو بەکاریان هێنا بۆ مەرامو بەرژەوەندی...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: کابینەی هەشتەم لە دوریانی پلەو پۆست و سیاسەتی زۆرداران

سیاسەت زانستێکی زۆر بەرفراوانە بەڵام زۆرداران فڕیان بەسەر زانستی سیاسەتەوە نیەو هەرەمەکی و بە پێی بۆچون و دیدو ئارەزوی خۆیان حوکمیان دەوێت بێ ئەوەی ئاور لە هیچ و لەکەس بدەنەوە، بۆیە کە هەمیشە زیانیان دەقاتی قازانجیانە بۆ گەل و نیشتمان. دوای هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ٢١.٩.٢٠١٣...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: نامەیەکی کراوە بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی

پێش ئەوەی ناوەرۆکی نامەکەم بەیان بکەم، هەر بۆ زانیاریتان چەند نمونەیەك دەخەمە بەرچاوتان. - لە بەرواری ٢٨/٧/٢٠١٣ د. مدحت نجیب سەرۆکی حیزبی ئەحرارلە ووڵاتی میسر نامەیەکی ئاراستەی سەرکردەکانی ئیخوان مسلمین کرد و تیایدا هاتبو کە سەرکردەکانی ئیخوان گەنجەکان بەرەو کوشتن هان ئەدەن و حیزبەکەشیان بەرەو نەمان...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: خولانەوە لە بازنەیەکدا

کوردەکان لەناو خۆیاندا دوژمنی یەکترن، ئەوەش هۆکارەکەیە کە دەرفەتی ئەوەیان نیە دوژمنی دوژمنەکانیان بن. -محمد مەهدی جەواهیری- مێژوی کورد پرە لە ناتەبایی و ناکۆکی، ململانێتی و داکۆکی، هەر بەو پێیە ئێستاش هەمان مێژو دوبارە دەبێتەوە بەڵام بە شێوازێکی دیکە و لە هەمان بازنەدا کە تێپەر نابێت بۆ قۆناغێکی...

سەرهەنگ کەریم قەرەنی: پێکهاتەی حکومەتی داهاتووی هەرێم

پارتی و یەکێتی و چەند لایەنێکی بچوك حکومەتی ئایندەی کوردستانی عێراق پێکدێنن.بەپێی بارودۆخی ئێستا و ئەنجامی چاوەروانکراوی هەڵبژاردنەکان بۆمان دەردەکەوێت کە بارودۆخەکە هەر وەکو جاران ئەمێنیتەوە بەڵام بە شێوازێکی لاواز ترو لابردن و دورکردنەوەی چەند کەسێك و هاتنە پێشەوەی چەنك کەسێکی دیکە لە چواچێوەی هەمان...