غەفور مەخمورى خوێنى شەهید سیروانت بیرنەچێت،

Thursday, 16/07/2009, 12:00

1917 بینراوە


سڵاوێكى گەرم،
براى بەڕێزم كاك غەفور مەخمورى حەزمنەدەكرد لەم كاتەدا ئیزعاجت بكەم بەناردنى ئەم نامەیە بەڵام بەپێویستم زانى تۆش كەئێستا سەرۆكى لیستى یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستانى وەكو تەواوى پارتەكانى تر خوێنى شەهیدانت بیرنەچێت چونكە پارتەكەى تۆ خاوەنى شەهیدێكە كەشارى سلێمانى شانازى پێوە دەكات لەماوەى ڕابردوودا سەردانى قەندیلم كرد بەمەبەستى هەواڵپرسینى هەندێ هاوڕێى خۆشەویستى خۆم لەناو پەكەكەدا كاتێك گەیشتمە لاى ئەوان زۆر خۆشحاڵبوون بەوەى من لەمكاتەدا ئەوانم بیركەوتۆتەوە و سەردانم كردوون وەنەبێ هەربەهاتنى من خۆشحاڵ بن بەڵكو وەكو پیشەى هەمیشەییى خۆیان زۆر ڕێزى میوان دەگرن و زۆر خۆشحاڵ دەبن كەكوردێكى باشوور دەبێتە میوانیان ئەوەم بیرنەچێت ئەو ئۆتۆمبیلەى ئێمەى گەیاندە قەندیل پۆستەرێكى لیستەكەى بەڕێزتى تیابوو بەگەورەیى نوسرابوو 51بەرلەوەى بگەینە شوێنى مەبەست دوو گەریلا دەستیان لەئۆتۆمبیلەكەى ئێمە ڕاگرت داواى ئەوەیان لێكردین لەگەڵمان سوارببن ئێمەش فەرموومان كردن یەكێك لەگەریلاكان ڕووخۆش و دەم بەپێكەنین بوو ووتى ئادەى هەڤاڵ ئەم پۆستەرەم بدەرێ بزانم هى كام پارتى باشوورە منیش هیچ قسەیەكم نەكرد شوفێرەكە وەڵامى دایەوە و ووتى ئەوە هى یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستانە بەڵام گەریلاكە نەیزانى ئەم پارتە هى كێیە دواتر شوفێرەكە لەسەر خۆ ووتى ئەمە هى شەهید سیروانە ئەوجار گەریلاكە بەكرمانجى ووتى تەمام ئەز شەهید سیروان نازدكەم وەلێ من هیچم نەووت تاگەریلاكە و شوفێرەكە قسەكەى خۆیان تەواوكرد دواتر ووتم هەڤاڵى هێژا ئەز دخوازم شەهید سیروان نازبكەم گەریلاكەش بەم قسەیەى من زۆر توڕە بوو ووتى مخابن!!!!
منیش ووتم بۆ؟؟؟
ئەویش ووتى پێویستە هەر كوردێكى خاوەن ویژدان هەڵوێست شەهید سیروان نازبكات منیش بێدەنگ بووم چونكە بەهۆى نەبوونى زانیاریم لەسەر ئەم كەڵە شەهیدە نەمتوانى گفتوگۆ لەگەڵ ئەم گەریلایە بكەم چونكە هیچ سودى نەبوو،
بەڵام دواتر پرسیارم لەشوفێرەكە كرد شەهید سیروان كێیە ئەویش زۆر بەڕوونى بۆى باسكردم لەگێڕانەوەكەیدا وام هەست دەكرد شوفێرى هاوڕێم هەنسكى گریانى دێت بۆیە منیش كورد گوتەنى ئەو لاپەڕەیم هەڵدایەوە بۆ ئەوەى چیتر برینى شوفێرى هاوڕێم نەكولێنمەوە،
بەڵام باسەكەى ئەو بۆمن كیفایەت بوو بۆ ئەوەى من نامەیەكى كراوە بۆ غەفور مەخمورى سەرۆكى یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستان بنوسم كەئێستا بەژمارە 51بەشدارى لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى داهاتووى هەرێم دەكات بۆ ئەوەى داواى لێبكەم كەپێویستە خوێنى شەهید سیروان بەهەدەرنەچێت چونكە ئەو هاوڕێیەكى نزیكى بەڕێز عبداللە ئۆجەلان ڕێبەرى گەلى كورد بووە بەڕێز ئۆجەلان زۆر بەكەسایەتى ئەو كەڵە پیاوە سەرسام بووە لێ مخابن نەگبەتى كورد لەوەدایە هەمیشە خۆى دەبێتە خۆرەى میللەتەكەى و هەموو كەڵە پیاوەكانى هەڵكەوتووى خۆى بەدەستى خۆى لەناودەبات بۆیە جارێكى تر داوا لەكاك غەفور مەخمورى دەكەم كەلەخولى داهاتووى پەرلەمانى كوردستان كاربكات بۆ ئەوەى بكوژانى شەهید سیروان بدرێنە دادگا و توندترین سزابدرێن،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە