كێ فریاى خەڵكى كوردستان دەكەوێت دوو ئیمپراتۆرەكە یان ؟؟؟

Wednesday, 09/06/2010, 12:00

1363 بینراوە


گەرمیانییەك:فریامان بكەون بۆخاترى خوا گەرمییانیەكان لەبێ كارەباییدا واتوشى نەخۆشى بووە،داوا كارین لەبەرپرسەكان چاوێك بە گەرمیانە چارە ڕەشەكە بگێڕن تابزانن ژیانیان چۆنە، باشە ئێوە كەدێنە سەر باسی ئەنفال ئەم داكۆكیە درۆینە لەكێ دەكەن ئەو هەموو وتە بەنرخانە بۆچییە؟ ئەوەش لە بەرژەوەندى خۆتان دەیكەن ئەگینا ئەوەندە دڵسۆز نیین,مەلا بەختیارى دەمروت ئەوەى راگەیاند ساڵی (2008) كێشەى كارەبا چارەسەر دەكات،ئەزیزم ئەوە (2010) یە، دڵنیام خۆتان و خانەوادەكانتانیش بۆ چركەیەكیش بێ كارەبا نەبوون پێتان ئێژم جیاوازى ئێمەو ئێوە چییە"دەزانن چییە ئێمە دزنین، جەنابی سەرۆك ناتوانی كێشەى كارەبا چارەسەر بكەی سەرەتایی ترین مافە ئیتر سەرۆكی چیت بۆ وازی لێناهێنیت و بڕۆى خەریكی ئەو جەزیرانەبیت كە لەسەر حیسابى میللەتە چارە ڕەشەكە كڕیوتە، پرسیارێك ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكەم توخوا تائێستا چركەیەك بێ كارەباییت بینیوە؟؟ دڵنیام نەت بینیوە یاخود كوڕەكانت دەزانن بێ كارەبای یانی چی، بۆ خۆتان ڤێلای ئاخر مۆدێل دروستبكەن لەسەری ڕەش، قوڕ بە سەری منداڵە چاوگەشەكانی گەرمیان هەموو چركەیەكی ژیانیان مردنێكە، لەبەر خاتری گەشتەكانت نات پەرژێ ئاوڕێك لە میللەتەكەت بدەیتەوە، تۆ بەتەنیا خۆت بە سەرۆكی هەرێمی زەرد دەزانى ئەگینا هیچ نەبێ دوای 17ساڵ سەردانێكی تری گەرمیانت دەكرد خۆ پێت بە خەنەوە نییە، كاك مەسعود خۆت بە سەرۆك بزانیبایە نەت دەهێشت گوندەكانمان وێران بكەن كاتێك دێنە سەر باسى گوندەكان ئەم لاف و گەزافە چییە لێی دەدەن، ئەم درۆ زەبەلاحە چییە دەیكەن گوندەكان لانكی ئێمە بوو گەر بە لانكى خۆتان بزانیبایە ئێستا فریای ئەو خەڵكە چارە رەشەى سیدەكان و بناری قەندیل دەكەون كە لەژێر تۆپ و تەیارەى دوژمنن، هەرێمەكەمان وا داگیر دەكرێت جەنابی سەرۆك تۆش بۆخۆت هەر خەریكی سەفەربە بە ئارەزوى دڵى خۆت بڕۆ سەردانی ئەتاتۆركەكان بكە نەوەك و دڵیان لێت بێشێ رێك بكەوە لەگەڵیان بۆ ئەوەى زیاتر بنەماڵەكەت دەوڵەمەندبكەی، سەیری ئەم هەرێمە لەوەدایە ئێران خەریكی تۆپ بارانە بە سەرمان كەچى تانكەرە زەبەلاحەكانیان هەر بەڕێوەیە بۆیان، گەر رەزامەندی جەنابتانیان لەسەر نەبێ خۆ بە ئارەزوی خۆیان لانكەكانی رابوردوتان تۆپباران ناكەن0
ئەى مامە گیان تۆچی تۆش ئێوارە خوانەكان سەری لێتێكداوى یاخود لەبەر خاتری دیوەخان و دەست ماچ كردنى برا عەرەبەكان نات پەرژێ خۆ بە حیساب سەرۆك كۆماری ئێراقی فیدراڵی ئەى بۆ خەمی میللەتەكەت ناخۆی بۆ ئەوەی برا ئێرانیەكانت لێ دڵگران نەبن، ئەوەتا بەم گەرمای هاوینە لە خەیمەدا ژیان دەگوزەرێنن هیچ نەبێ تۆزی رەحەم بە منداڵەكان بكە وەك خۆتان دەڵێن نەوەى دوا رۆژن ، ئەى مافی مرۆڤەكەتان لەكوێیە جارێك لەخەو هەڵنەستاوە داواتان لێدەكەم بهێڵن بابە ئارەزوی خۆی بخەوێ چونكە خەو زڕ ببێ خراپمان بەسەردێنێ، جەلال تاڵەبانى ئەندامەكانت لەكوێ بوون لەكاتى كۆبونەوەى نائاسایی پەرلەمان بۆ تۆپبارانەكانی ئاغای نەژادی دۆستت، خۆ ئەوان سوێندى یاساییان خوارد لەبەرژەوەندی گەل كاربكەن ، بەڵام درۆیان بەرامبەر گەل كرد بەرژەوەندى حیزبەكەیان لەپێش گەلەوەیە لەبەر خاتری كۆنگرەكەتان ئامادە نەبوون ئەمەیە دڵسۆزى بۆ گەل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە