نەوشیروان مستەفاش لەسەر هەولێر هاتە سەر خەت

Thursday, 13/06/2013, 12:00

1736 بینراوە






پارتی و یەکێتی لەبۆنە حزبیەکانی ئەمساڵیان ، نمایشی سیاسی خۆیان کرد ، بە هێنانی کٶمەلی مرۆڤی دەرەوەی شار و یان وەک پارتی ،بەزۆرە ملێ خەلکی بۆ یادەحزبیەکەی برد ، بەتایبەتی لەفەرمانگاکان. چونکە هەردولایەنی دەسەلات هەول دەدەن ململانێی ئەم جارەیان لەهەولیر لەسەر بردنەوەی بێ .
رۆژی ١١ ی ئەم مانگەش رێکخەری بزوتنەوەی گۆران (نەوشیروان مستەفا) لەکۆنفرانسی هەولێری بزوتنەوەکەیدا ، لەپەیامێکیدا ووتی کە ئەوانیش ستراتیژی کارکردنیان ، ئەوەیە قورسایی بخەنە سەر هەولێر ، سیگنالی ئەوەی دا ، کەئەوانیش لەتەک پارتی و یەکێتی لەمەودوا شەر لەسەر گرەوی بردنەوەی هەولێر دەکەن ... بەواتای ئیستا و تاکاتی هەلبژاردن هەولیر دەبێتە چەقی سیاسی ململانێی هەر سێ لایەن بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین دەنگی خەڵک تیایدا !!
لیرەدا نامەوێ باسی حوکمدارێتی پارتی و یەکیتی بەتاک و جۆتە لەو ٢٢سالە بکەم ، هەموو خەلک دەزانی بەو سیاسەتەی گرتیانە بەر خەلکی هەولیریان روبەروی ئازار و دارمانێکی زۆری ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی کردەوە ، هاوکات درێژترین تەمەنی سیاسی و ئیداری ئەو شارە ، لە٣١ی ئاب بەدواوە بەتەواوی کەوتە ژێر دەسەلاتی پارتی ، کە جگە لەوەی ئیرهابی سیاسی بەسەر شاردا سەپاند ،هاوکات زۆرینەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی تا ئێستا دیکۆری و بازرگانی بووە ، لەکاتێکدا خەلک پیوستی بەخزمەتگوزاریە لەبوارەکانی تەندروستی و پەروەردە و گەرانەوەی کەرامەتی کەسیتی تاکی کورد..و ترس نەبونی لەوەی لەسەر دەربرینی ئازارەکانی بەرەو زیندانە تاریکەکان ببردرێ ...یەکێتیش لە هاوبەشی حوکمەکەی ئەرک و خەمی تەنیا ئازارە حزبیەکانی بووە نەوەک هی خەلکەکەی .
ئەوەی دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم بزوتنەوەی گۆرانە لەشاری هەولێرە ، ئەو بزوتنەوەیە وابۆ ٤ سال دەچێ ، لەشاری هەولێرە وە کارو جالاکی دەکات ، راستە توانیویەتی بوێریەک بداتە خەلک ، بەتایبەتی کە ئیستا پۆلێ ئەندامی گەنجیان پێگەیشتوە لەمینبەرەکانی خۆیانەوە لە هەولیرەوە ، راشکاوانە قسە دەکەن . وە بەهۆی ئەو هاوکیشە نوێیانەی هاتۆتە ئاراوەش پارتی ناتوانێ وەک کۆن ئازار و فشاریان بخاتە سەر . بەلام ئەی بزوتنەوەی گۆران خۆی لەهەولیر چیکردوە و خاوەنی چ دەستکەوتێکە بۆ خەلک !؟ ئاخر خۆ مەرج نیە پارتی ئۆپزسیۆن بیت و نەتوانێ دەستکەوت و خزمەتی شار و ولات بکەیت ، بەلکو لەڕیگای فشارە سیاسی سیاسی و جەماوەری و پەرلەمانی و میتۆدی کارکردنی لەخەباتی جەماوەر دەتوانرێ پاشەکشە بەدەسەلات و دەستکەوت بۆخەلک بەدەست بهێنرێ ، ئەی گۆران لەهەولیر چی کردوە !!
راستە ئەوان ٢سالی یەکەم لەژیر هەلمەتی گرتن و بارەگا سوتان و ئەشکەنجەی ئەندامانیان بونەوە بەتایبەتی لەگەرمەی ١٧ شوبات ، بەلام ئەی ئەو دوو سالەی تر !! ئایا نەدەکرا وەک گروپە گەنجەکانی ئەم شارە لە خەلکە سەربەخۆکان ، داکۆکی لەشارەکەیان بکەن بەتایبەتی کەروبەروی فشار و ئازاردان لەخاک و مرۆڤەکانی دەبۆوە !!
لەوەش دەگەم کەکارو چالاکی لەهەولیر سەختە ، لەژێر دەسەلاتی پارتی ژیاوم وە لەو ٤ سالە ی دوایی ، ٢ جار سەفەرم بۆ هەولیر کردۆتەوە دەزانم ئاستی کارو چالاکی تاچەند دەکرێ ، بەلام ئایا نەیان دەتوانی بەنمونە لەبواری راگەیاندن ، میژوە جوانەکەی پیرە هەولیر زیندو بکەنەوە لەهونەرمەند و سیاسی و شەهید و سیمبول و کەسایەتیەکانی !! ئاخر ئەمرۆ مێژویەک بەهەولێریەکان دەناسرێ و زاڵە دورە لەو میژوە رەسەنەی هەولێر . ئایا نەیان دەتوانی کەمپینی هاوشیوەی لەقلەق و کارزان کەریم و نارەزایەتیەکانی دژ بەشەهید سەردەشت و گرتنی بەکۆمەلی خەلک و بکەنە ئامرازێکی کارکردنی رێکخراوەکەیان ؟ ئایا نەیان دەتوانی دەیان سیمنار و کۆر و کارو چالاکی لەناو شار بۆخۆیان و خەلک بکەنەوە ، یادی راپەرین و نارەزایەتی و بکەنەوە .. خۆ ئەو هەولێرە پڕە لەمیژوی قارەمانێتی خوێندکارانی ، جواتیارانی ، پێشمەرگەکانی ، رێکخستنە نهنیەکانی ، ....سیمبول گەورەکانی کەکەس باسیان ناکات .کۆی ئەمانە هەرگیز پارتی نەیدەتوانی لێیان یاساخ بکات چونکە جارێ راپەرین و شۆڕش نەبوو ، راستی ئەمانەش لەهەموو ئەوانە خەلکەک کردویەتی بەلا م ئەو بزوتنەوەیە وەک راگەیاندن و ئەندامانی هاریکار بووە
بۆیە ئەوان دەیانتوانی ببنە خاوەنی جەند کەمپین و نارەزایەتی ؟ دەیان توانی چەندین پرۆژەی بازرگانی چاوچنۆکی بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتیان بوەستاندایە . دەیان توانی داکۆکی راستەوخۆ و بهاتنایەتە سەرخەت و مەیدانیان لەو هەموو گرتن و ئەشکەنجەدانەی خەلک بەشیوازی جۆراو جۆر بگرتایە ؟ راستە میدیاکەی گۆران .، بەشێکی گرنگی کارو چالاکی و نارەزایەتیەکانی تایبەت بەهەولێری گواستۆتەوە یان هەندێ جار گرنگی تایبەتی پێداوە . یان ئەندامەکانی گۆران کاتێ هەر کار و چالاکیەک کرابێ وەک هیزێکی گرنگ بەشدار بونە . بەلام ئەی خۆیان خاوەنی چەند دەستکەوتن کە دینەمۆی کارو جالاکیەکان بن ؟ کام میتۆدی نوێی خەباتیان هێناوەتە ئاراوە ؟ مەگەر وەک دەسەلات کارو جالاکی ناکەن
(سەردانی بارەگاکانی یەکتر ، خەباتی فەیسبوک ، بەشدار بون لەوکارو جالاکیانەی لەخزمەتیان دایە بەناردنی دەکرێ بەناردنی ئەندام ، ململانێ لە مینبەرەکانی میدیا و رەخنەگرتن لەدەسەلات ...بەلام ئەی خۆیان خاوەنی کام میتۆدی کارکردن و خەباتیان جیان لەچاو دەسەلات !! کام نوێکاری و دەستکەوتی تایەتیان لەهەولێر هەیە جگە لە(بوێری بون و هاریکاری میدیایی لەسەر ئازارەکان کەگەورە دەبێ)
بەلێ لەگەرمەی بانگەشەی رێکخەری بزوتنەوەکەیاندا کەهەولێر لایان ستراتیژە ، سەیرکەن بەرپرسێکی گۆران لەهەولێر کە پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لەبواری کیمیا و فیزیا دەلێ لەنێوان هەولیر و کەرکوک ((گازی مەرگ)) بلاوبۆتەوە ، کە لەئایندەیەکی نزیکدا ، خەلکی کەرکوک و هەولێر روبەروی مردن و نەخۆشی بەکۆمەل و مەترسیدار دەبێتەوە ...کەچی یەک هەفتەیە ، هیچ مینبەرێکی کەناڵەکانی راگەیاندنی گۆران بەیەک هەوالیش گرنگیان بەو دۆسیە مەترسیدارەی خەلکی هەوڵیر نەداوە ، لەگەرمەی پەیامدانی رێکخەری گۆران کەئەوان هەولیریان لا ستراتیژە !؟

http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=17615

بزوتنەوەی گۆران گەر دەیەوێ وەک ستراتیژ لەسەر هەولێر کار بکات دەبێ پیلانی دریژخایەنی لەسەر ئازارەکانی هەولیر هەبێ و میدیاکانی لەسەر میژوە جوانەکەی ، ئازارە زۆرەکانی ئەو شارە بوەستێ و پەرلەمانتارەکانیان جیاکاریان هەبێ لەرەفتار و ئاکاریان !! هاوکات گۆران لەهەولێر پێویستە لەبارەگاکان بێنە ناو مەیدان و شەقام و میتۆدی خەباتیان جیا بێ و دەستکەوت بۆخەلک بهێنن واتا چۆلەکەی بۆبگرن
گەرنا دروشمدان بۆ هەولێر نوێ نیە ، ئەوا پارتی ویەکێتی ٢٢سالە حەیران و لاوکی ، بەسەردا دەلێن بەلام لایەک دەیچەوسێنتەوە لایەکەی تریش شەری پلە و دەسەلات و خێرەکەی نەوەک ئازاری پیرە شاردەکا.ت
ئەم چاوتێبرینەی هەر سێلایەن (گۆران ، یەکێتی ، پارتی) دەکرێ خەلکی هەولێر و دەنگە نارەزایەتیەکانی ، وەک هەڵێکی دێرین بیقوزنەوە بۆخزمەتکردنی شارەکەی و رزگاربونی لەو هەموو تاوان و چەوساندنەوەی بەرامبەری دەکرێ و پەیام بدەن چیتر بە دروشم و گوتار دان و هێنانی کەسایەتی هەولیر و مێژوی شاخ باوەر نەکەن . گۆرانکاریان دەوێ لەپای دەنگدان ومیژویەکی نوێ لەهەولێر دروست بکەن کەوابەرێوەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە