مانیفستۆی شارستانی دیموكراتی لەبازاڕ دایە

Tuesday, 13/10/2009, 12:00

2638 بینراوە


بەرگرینامەی مانیفستۆی شارستانی دیموكراتی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە زمانی فارسی كەوتە بازارەوە، ئێستا كتێبخانەكانی باشووری كوردستان وماڵپەڕەكانی پارتی چارەسەری و رۆژهەڵات دەستدەكەوێت. ئەو بەرگری نامەیە لەپێنج پەرتووك پێكدێت وتا ئێستا دوو پەرتووكی لەتوركییەوە وەڕگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی. لەپەرتوكی یەكەمی دا بەرێزی تیشك دەخاتە سەر دیموكراتیزەبوون و كێشەكانی تێپەڕاندنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، سیستەمی سەرمایەداری بەسەردەمی خوداوەندە دەمامكدار و پادشا داپۆشراوەكان ناو دەبات و هەروەها رێبازەكان روون دەكاتەوە و رێبازی حەقیقەت دەستنیشان دەكات، دواتر دەچێتە سەر سەرچاوە سەرەكییەكانی شارستانی و سەبارەت بە كەوانە زاگرۆس ـ تۆروس وخزمەتەكانی بۆ مرۆڤایەتی روون دەكاتەوە.
لەپەرتووكی دووەمدا شارستانی سەرمایەداری بەچاخی خوداوەندە بێ دەمامك وپادشا داپۆشراوەكان ناو دەبات، هۆكارەكانی لەدایكبوونی سەرمایەدار رێز دەكات، دواتر باس لەدەوڵەت ـ نەتەوە دەكات و وەكو لێڤی ئاتهان بەناوی دەكات. هەروەها باس لە زەمەنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەكات و ئەم پەرتووكەش بە پرسیارێك كە ئایا شارستانی دەوڵەتی دەتوانێت لەگەڵ ژیاری دیموكراتیك رێكبكەوێت؟ كۆتایی دێنێت.
شایانی باسە ئەو پێنج پەرتووكە لەشەرت ومەرجی گۆشەگیری زیندانی ئیمرالی نووسراوە كەخاوەنی كەمترین دەرفەتە، بەرێز ئۆجەلان یازدە ساڵە بەتەنها لەو دوورگەیە لەزینداندایە، پێویستە موژدەی ئەوەش بدرێت كە پەرتووكی سێیەمیشی وەرگێڕدراوەتە بۆ زمانی فارسی و ئەویش بەم زووانە دەكەوێتە بازارەوە و بەرگی چوارەمیشی لەزیندان دەرچووە، كە سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوین ە. هەروەهاش پەرتووكی پێنجەم كە سەبارەت بەكوردستانە هێشتا لەزینداندایە وئازاد نەبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە