دكتۆرى كوردى و دكتۆرى بیانى

Sunday, 31/01/2010, 12:00

1506 بینراوە


بۆ چارەسەرى نەخۆشى دەچم بۆ تاران ئەگەر نا دەچم بۆ ئەردەن یان بۆ توركیا دەڵێن لەبەغداد دكتۆرى باش نەماوە هەموویان لەترسى تیرۆر هەڵاتوون پێشتر دكتۆرى باشى لێبوو ئەم هەموو شوێنە دەكەم ئەگەر چاك نەبووم چی بكەم خۆ دكتۆرى خۆمان دكتۆر نین هیچ نازانن هەر لەوە ئازان پارەت لێوەربگرن ئەم دەربڕینانەى سەرەوە زۆرجار لەنێوان نەخۆشێك و هاوڕێیەكى دا دەبیستین لێرەدا دەپرسم كاكى نەخۆش تۆ بۆچى گیا و پووشت بەیەكەوە سووتاند چونكە ئەوەندەى من بزانم ئێمەش دكتۆرى زۆرباشمان هەیە و دەتوانێت ئەو نەخۆشیەى تۆى گیرۆدە كردووە تۆ زۆر بەمەترسى دەزانیت ئەو بۆتى چارەسەربكات ئەوەى تۆ بەمەترسى دەزانیت ئەو بەشتێكى زۆر ئاسایى وەسفى دەكات دواى دووساڵ لەنەخۆشى دەم و ددان ماوەیەك بەرلەئێستا سەردانى دكتۆرێكم كرد بەناوى(نەژاد محمد قادر)بۆ ئەوەى ددانێكم بۆ پڕبكاتەوە بەڵام دواى ئەوەى پشكنینى بۆ كردم ووتى تۆ پێویستت بەوە هەیە دوو ددانت بكێشیت و بۆ ماوەیەكیش ئەم دەرمانانە بەكاربهێنیت و ئەگەر ڕۆژى پرتەقاڵێكیش بخۆیت بەدڵنیاییەوە نەخۆشیەكەت چارەسەردەبێت و نامێنێت ئەوەى دكتۆر پێى ووتم وەكو خۆى هەموویم جێبەجێكرد بەویژدانەوە دەڵێم پێشتر لاى زۆر هاوڕێ باسم دەكرد كەمن نەخۆشم كاكە بچۆ توركیا یان ئێران یان ئەردەن ئەگینا تووشى سەرەتان دەبیت فڵان كەسیش ئەو نەخۆشى تۆى لێبوو دواتر پێى مرد بەڵام بەخۆشحاڵیەوە من سەردانى هیچ یەكێك لەو ووڵاتانەشم نەكرد و نەچووم بۆ لاى دكتۆرى بیانى بەڵكو لاى دكتۆرێكى كورد چاك بوومەوە ئەو دكتۆرە دەرچووى كۆلێژى ددانى (زانكۆى ێلاح الدین)ە لێرەوە جارێكى تر بۆ دكتۆرى كوردى بەتایبەتى ئەو دكتۆرەى بوو بەهۆى ئەوەى من نەچم بۆ دەرەوەى ووڵات بۆ چارەسەرى نەخۆشى سڵاوێكى گەرمیش بۆ كۆلێژى ددانى ئەم زانكۆیە كەتوانیویەتى خوێندكارى زۆر زیرەك و چالاك پەروەردە بكات بیانكات بەكەسێكى سوود بەخش بۆ كۆمەڵگە......
[email protected]
07501093375

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە