جەلالیەكان لە ریسوابووندان بۆیە جادەى سەهۆڵەكە لە سلێمانى دادەخا !

Sunday, 28/06/2009, 12:00

3351 بینراوە


لەگەڵ یەكەم دەسپێكى هەڵمەتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردندا لە شارى سلێمانى ، لیستى گۆڕان وەك یەكەم لیستى باڵادەستى جەماوەرى لەو شارەدا بەدەر كەوت و زۆرى لایەنگرانى ئەو لیستە دەسەڵاتى جەلالیەكانى توشى حەپاسان كردوە ، جادەى سەهۆڵەكە كە لە بۆنە جیاوەزەكاندا لەدواى راپەرینەوە بۆتە مەیدانى چالاكى جۆراوجۆرەكان و سەرجەم جەماوەرى سلێمانى و دەوروبەرى لە بۆنەكاندا روو لەو جادەیە ئەكەن .
ئەم جارەش لەكاتى دەسپێ كردنى بانگەشەى هەڵبژاردن جادەى سەهۆڵەكە بوە رێگە و شوێنى سەرەكى نمایشكردنى كاروانى ئوتومبیل و كۆبوونەوەى لایەنگرانى حزب و لیستە جیاوازەكان .
هەر لەرۆژانى سەرەتاى هەڵبژاردنەكانەوە زۆرى ژمارەى ئەو ئوتومبیل و خەڵكانەى كە دروشم و وێنەى كاك نەوشیروانیان بەرز كردبۆوە زۆر بەئاشكرا هەستى پێ ئەكراو لەم یەك دوو شەوەدا رێژەیەكى یەكجار زۆر خەڵك بەئوتومبیل و پیادە رژابوونە سەر شەقامەكان و دروشم و وێنەكانى كاك نەوشیروان بەجارێ ئەو ناوەى داگیركردبوو بەجۆرێك لایەنگرانى لیستى كوردستانى وەك كەمایەتیەكى زۆر بچوك ئەبینران بۆیە جەلالیەكان بەشەو هاتوچۆى ئوتومبیلیان لەو جادەیەدا وتەواوى شەقامى سالمدا قەدەغەكرد .
شایانى باسە تائێستا ئەوە یەكەمین جارە ئەو شەقامە لە بۆنەى ئاوادا دابخرێت و رێگەنەدەن ئوتومبیلى لایەنەكانى بانگەشەى هەڵبژاردن بێنە ئەو جادەیەوە ، بەڵام ئەم جارە دەسەڵاتى جەلالیەكان چاویان بەرایی نەدا ببنە كەمایەتى و لیستێكى تر ئەو رێژە زۆرەى لایەنگرى لەدەور كۆببێتەوە .
هەربۆیە خەڵك بەئوتومبیلەكانیان رووەو جادە دوو سایدەكەى كۆمپانیاى وشە و گردەكە كەوتنە ڕێ و ئەو دەوروبەرەیان وەك ئەڵتەرناتیڤێك بۆ جادەى سەهۆڵەكە دانا ، كە تادواى نیوەشەو بانگەشەكان درێژە ئەكێشێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە