یاسا سەروەرە لە قەرەقۆشستان عومەر فەتاح جێگای هێرۆ خانی گرتۆتەوە ئاشتی هەورامیش دەبێتەوە وەزیر لە شوێنی خۆی

Thursday, 15/10/2009, 12:00

2320 بینراوە


لە ئەتەکێتی سەرۆکانی هەموو جیهان باوە کە سەفەر ئەکەن بۆ شوێنێك و وەك دیاردەێێکیشە کە بایەخ ورۆڵی ژنانیش نیشان دەدەن خێزانەکانیان لە گەڵ خۆیان هاوپێچ دەکەن بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەم جارە مام جەلال لە جیاتی هێرۆ خـــان عومور فەتاحی کردبوە هاوسەفەری و هەموو لایەكمان دەزانیین خۆش.....عومەر فەرمانی دەسگیر کردنی دەرچوە و جارێکی تر ناتوانێت خۆی نیشانی خەڵك دا نەك لەترسی پۆلیس خۆ بەتەنیاش لەناو شار بوخلێتەوە کەس نیە لە ناو ڕژێمی هەرێم زات بکات دەستی بۆ بەرێت جونکەم دیوارێکی پانی و بەرینی لە پشتە و یاساش ئەلقەێێکی پەنجەی بچوکی ئەمە ، بەڵام لە شەرمی خەڵك و پەلاری گۆڕانخوازان خۆی خستۆتە باوەشی مامە و ئامادەیە هەموو کارەکانی جێبەجێ بکات لە جیاتی هێرۆ خان و بە تایبەتی مامە تەندورستی تەواو نیە و ئەرکی زۆر بووە وپێویستی بەدکتۆر عومەرە بەتایبەتی ئێستا وپاش ئاشکرابوونی نایانەوێت زانییاریەکانی ناو مێشکە بۆگەنەکەی بڵاوبەبێتەوە و بەبێتە هۆی وەستانی مێژوی بنەماڵەی تاڵەبانی وئەمان بەرێگا تایبەتەکانی خۆیان چارەسەرێکی بۆ ئەدوزنەوە ولەناوی ئەبەن و ناهێلن وا بە ئاسانی بکەوێتە دەستی خەڵك و گەر لەناویشی نەبەن ئەوە هەرگیز رێگا نادەن لە خۆیان دوورکەوێتەوە و دوارۆژی ئەویش لەگەڵ هی خۆیان دەبەستنەوە ئەمە لەحکومەتی ژمارە دووی سولیمانیە و هەمانشت کارێکی تر لە حكومەتی ژمارە یەکی هەولێر ئاشتی هەورامی ساختەکاری و گەندەڵی لێ کەشف بووە بەڵام لە جێاتی سزادان ئەکرێتەوە وەزیر لە شوێنی خۆی بێ گوێدانە مللەت وخستنە ژێر پێ یاساو عرف وعاداتیش بە رۆژی ڕوناك وبەهەبوونی ئەم هەموو میدیییا وتۆری ئەنتەرنێت و ئەوەی سەیرە لێرە هێشتا خەڵك ماوە تەپڵ و زورنایان بۆ لێ ئەدات وتەحسین شاوەیس ئەکرێتە قارەمان و
شەهیدی کەڵ و نەوشیروان موستەفا ئەکرێتە خائن و خۆفرۆش و 31 ئابیش بە قادسییەی سێیەم تۆمار دەکرێت و ماف ئەدرێتە دەست دز خاوەن ماڵ سزابدات بەراستی یاسا سەروەرە لە هەرێمی قەرەقۆشستان !!!!!!!!!!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە