کاك قادر عزیز تاماوە ئەبێ چاکەی ئیسلامییه‌کان لە یاد نەکات

Tuesday, 29/09/2009, 12:00

1619 بینراوە


تێبینی: داوای لێبوردن دەکەم گەر نوسینەکەم تۆزی بەسادەو ساکار نوسراوە

بەڵام خاوەن مەبەست شایستەی ئەمەش نیە ئێستا ‌‌‌‌‌‌‌و‌‌‌ەداوای‌لێبوردنیش لە‌ خاوەن ڕیشە راستەقینەکانیش دەکەم کە لەسەر حەق سەریان تیابچێت دانابەزن. لای خۆمان زۆر باوە کە چێشت ئامادە دەکرێت و بە تایبەتی گەر گۆشت بێت یاخود مریشك بێت ئەوە پشیلە بە بۆنەکەی هەراسان دەبێت و لە کەلەی سەری ئەدات و بە هەر نرخێك بێت وهەرچی سووکایەتی پێبکرێت وچەندین نەعل و قۆنەرەشی تێ بگیرێت وپەلامار بدرێت هەر لە هەوڵەکانی ناکەوێت و دریخی ناکات و چاوەکانیشی نووز دەکاتەوە تا بەزەیی بخاتە دڵی خاوەن مەنجەڵەکە گەر هیچ نەبێ ئێسقانێکی بۆ تێهەڵدات، وە بە رایی منی سادەو ساکار کاك عەزیزی زەحمەت کێشانیشم بە چەشنی ئەم جانەوەرە بێ زوبانە دێتە بەر چاو ، ئەمیش چ سووکایەتی ماوە دەرحەقی نەکرابێت لە لایەن خاوەنی چێشتخانەکانمان کە ئەم دوو بنەماڵەن بەڵام ناحەقی نیە و ئەزانێت و شارەزاییکی باشی هەیە کە مریشکە چەورەکانی ناو مەنجەڵی بودجەی هەرێمە کەمان چەندەو بۆ کام ئەقار بێبەزەییانە ئەروات و ئەمیش لەهەوڵ ناکەوێت بە هیوای گەر هەرنەبێت ئێسقانێکی لەم مریشکە چەورانەی دەست کەوێ و نرخیش لای ئەم گرنگ نیە ئەی ئەوە نەبوو خۆی بەباوەشی ئیسلامیەکانوە جیرساندبوو لە کاتی هەڵبژاردنی پەرڵەمان و بیانکاتە پەیژەێێك بۆ گەیشتن بە ئسقانێك و بەبێ ئەوان لەدەروەی قاپی حەوشەکە ئەمایەوە و کەس حسابی دوو چلە ئێسقانیشی بۆ نەئەکرد و ئەبێ تاماوە چاکەی برا ڕیش پانەکانی هەواڵانی لەیاد نەکات و چەند هەنگاوێکیان بردە پێش بۆ بەردەم مەنجەڵی بودجەی هەرێم و ئەبێ تاماوە هەر چاوی لە مەکرومەو بەزەیی سەیدورەئیس و سەرۆکی هەرێم بێت و لەگیانت خۆش کاك عزیز بۆ چلە ئێسقانەکانی پاش هەڵبژاردن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە