درهێنانی مووێکی پیس لە ناو ماستا نە جێگای دیاردەبێت ونەکەسیش هەستی پێ دەکات

Thursday, 12/11/2009, 12:00

1839 بینراوە


پاش شکستە پێشبین نەکراوەکەی سەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی لەهەڵبژارنـــــــــــی
تەموزی ئەم ساڵ و هۆیە سەرەکیەکانی کە بوونەتە هۆی ئەم شکستە گەورەیـــــــە

کەلە لای خەڵکی سادەوساکاریشەوە دەست نیشان کردنیان ئەرکێکی زۆری ناوێت
ووەك رۆژی رووناك دیارن وسەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی خۆشیان لەهەموو خەڵك زیاتر
درك بە هەڵەکان دەکەن ،بەڵام چارەسەرێکی گونجاو وەك پێویست واتە هەڵدانەوەی
سەرپۆشی هەموو زێرابە پێس وکارەقێزوەندەکانی ئەم بنەماڵەیە و ەبەهەڵدانەوەیان
دۆستان ولایەنگرەکانیان پێش نەیارەکانیان تف ونەعل بارانیان دەکەن هەر ئەمەشە
وایکرد پەناببن بۆدوایین چارەسەر کەهێچ سەرمایەکی ناوێت ئەویش دورست کردنی
پروپاگندە و سڕینی دەستە پێسەکانیان بە سەرانی خەڵکی تر و لەکەدارکردنیان و
ئوباڵی سکستەکانیش بخرێتە ئەستۆیان و خۆ وەدەرخستن وەك فرشتەێێکی بێ
تاوان ،جەلالی خەڵەفاۆ وائەزانێت درۆ بۆ خوێندکارانی سەرەتایی بێ ئاگا لە مێژووی
بنەماڵەکەیان ئەکات وهەموو خەڵکی کوردستان بە گێل و نەفام بزانێت وا بەئاسانی
درۆکانی بەسەریان رەت دەبێت وئەمە یەکەم جاری نیە درۆی شاخداربکات وئەمەش
دواجاری نابێت گەر مەرگ مەودای بدات ونەمرێت وشارەوانی لەسەر نەفەقەی خۆی
خۆیی و خێزانی بنێژیت ،ئەمەلەلاێێك ولەلایکی ترگۆرینی چەند لێپرسراوێکی بچـوك
وەك بارزانی ئەحە سمێڵ کەئەکات دەرهێنانی موێکی پیس لەناو ماستا نە جێگـای
دیاردەبێت ونەکەس هەست بەدەرهێنانی ئەکات ودانانی خێزانی خۆی دەیان گومان
و پرسیاری تر لای خەڵك دورست ئەکات ئەروژێنێ،وەك بۆ خانمی یەکەمی عیراقـی
عرووبە کە خۆ خاوەنی جەلال و هەموو یەکیەتیەکەی ئێستا ؟ یاخود نەبوونی کـادری
شارەزاو لێهاتوە لە ناو رێزاکانی وەك عارەب وەتەنی من قلە الخێل شەدەو عـــــــــەل
کلاب سرووج ؟ یاخود بێ باوەریە ناچار بوون خانمی یەکەم تەنازول بکات ببێت بـــــە
لێپرسراوی شارەکەی هەڵمەت و قوربانی ؟ یان بە سەرکردایەتی تێر نەبوون نیازیانە
هەموو سەرە داوەکان لە دەستی خۆیان بێت و ئنجا نۆرەی هێنانەوەی قوبادوباڤیــلە
وئەم هەنگاوەش رێ خۆشکەرە بۆ زیاتر قورخکردن و دەست بەسەر داگرتنی شـاری
سلیمانی کە ئەمە بۆتان قولەی قافە و خەیاڵتان خاوە وووووو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە